بانگەواز....بانگەواز....بۆ جەماوەرى شارى هەولێر

Saturday, 26/02/2011, 12:00

1013 بینراوە




تكایە ئاگاداربن من گەنجێكى تەمەن 28 سالم خاوەنى خێزانم و دوو منالم هەیە . بۆ ئەوەى كەس نەتوانێت رێگر بێت لەم بریارە ناوى خۆم نانووسم.

هەموو گەلى كورد بە تایبەتى گەنج و لاوى شارەكەم شارى هەولێر ئاگاداربن من لە بەر شەهیدانى شارى سلێمانى كە بە دەستى كوردكوژانى بنەمالەى ئاشبەتال شەهید بوون هەروەها لەبەر نەبوونى رێگایەك كە بە ئازادى داواكارى میللەت داوابكەم خۆم دەكەم بە قوربانى كوردستان و گەلەكەى و بریارم داوە كە رۆژى دووشەمە رێكەوتى 28 / 2 / 2011 كاتژمێر دووى دواى نیوەرۆ لە باخى ناوشار بە شێوەیەكى كتوپر كۆتاى بە ژیانى خۆم دەهێنم و ئاگر لە خۆم بەردەدەم.

ماڵپەرى كوردستانپۆستى خەباتگێر تكایە ئەم بریارەم بە كوردستانیانى ناوەوە و دەرەوە رابگەینە.بۆ خۆشبەختى گەنج و لاوانى شارەكەم ئەمە دوا بریارى منە.

داوا لە دانیشتوانى شارى هەولێر دەكەم وەكو وەفاداریەك بۆ منى بێ ناز و بێ كەس تكایە لە شوێنى باخى ناوشار كۆببنەوە تاكو ببێنن كە لە پێش چاوەگەشەكانتان كۆتایى بە ژیانم دەهێنم بەلام تكام وایە تۆلەى خوێنى من و شەهیدانى سلێمانى لەو دەستەلاتە دەكەوێتە سەر شانى گەنج و لاوانى ئەم شارە كە هەردەم چاوم لێیەتى و قەسەم بە خوێنى شەهیدانى كورد و كوردستان ئەم بانگەوازە وا بە چاوى پر لە فرمێسكەوە بۆتان دەنووسم ...بۆ زانیاریتان خاوەن دوو برا شەهیدم كە شەهیدكراون بۆ كورد وكورددستان...بەلام كورد بە مەردى بژێت نەك بە زەلیلى.

لەكۆتایدا هیوادارم كورد هەردەم بە سەرفیرازى بژێت و گەنج ولاوى ولاتەكەم هەر خۆشبەخت و سەرفیرازبن. تۆلەى خوێنى من لە ئەستۆى گەنجان و لاوانى شارى هەولێرە ئەمە دوا وەسیەتى منە كە لەدواى من دەست بە نەهێشتنى ئەم دەستەلاتە بكەن سەربەرزیشم كە رۆژێك هەردێت پەیكەرێك لە باخى ناوشار بۆ منى خێر لە خۆ نەدیو بۆ مێژوو دروست دەكرێت .

گیانم پێشكەشە بە هەموو كوردێكى بە شەرەف و سەربەرز

خوێنم قوربانى گشت مندالێكى كورد بێت

خوێنم قوربانى گشت گەنج ولاواێكى كورد بێت

خوێنم قوربانى گشت دایك و خوشكانى كورد بێت

خوێنم قوربانى گشت شۆرشگێرێك بێت

هەربژى كورد هەربژى كوردستان

نەمرى بۆ شەهیدان

سەرشۆرى بۆ دەستەلاتى بنەمالەى بارزانى
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە