کاک فازل بەشارەتی ١٧ شوبات شۆڕش بوو، گێجەڵوکە نەبوو

Friday, 02/01/2015, 12:00

2690 بینراوە


بەرنامەی (روداوی ئەمرۆ) تەلەفزیۆنی روداوی شەوی ١-١-٢٠١٥،کە دەربارەی هەلسەنگاندنی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بو،بە بەشداری فازل بەشارەتی نوێنەری (پ د ک) و نوێنەری (ی ن ک) نوێنەری بزوتنەوەی گۆران پێشکەشکرا،بە بێ ئەوەی پێشکەشکاری بەرنامەکە دەربارەی ١٧ شوبات پرسیار لە کاک فازل بکات ،هەر لە خۆیەوە وتی گێچەلوکەی ١٧ شوبات،دواتر قسەیەکی هەلبەستراوی بە دەم نوێنەرێکی خۆپیشاندانی ١٧ شۆباتەوە کرد کە لە سەفەرێکی ئەوروپادا لەگەلیدا بوە.
مانگی ٣ سالی ٢٠١١ من و فازل بەشارەتی کە ئەو کات ئەندامی پەرلەمان بو،لەگەل کۆمەلێک خەلکی هەلەبجەو گەرمیان بەشداری کۆنفرانسی هەلەبجەمان کرد کە K NK رۆژی ١٤-٣-٢٠١١لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادەی کردبو،بۆیە بە پێویستی دەبینم کە ئەم رونکردنەوەیە بدەم:
١.خۆپیشاندانی ١٧ شوبات گێجەڵوکە نەبو،نارەزایی دەربرین بو بەرامبەر گەندەلی و نادادپەروەری دەسەلاتادارانی کوردستان،لەبەر ئەوەی گەندەلی و نادادپەروەی تا ئێستە بەردەوامە و کەسانی وەک فازل بەشارەتی بە رەخنەی خەلکی کوردستان نایەنەوە سەر خۆیان و بەردەوام سوکایەتی بە خەلکی کوردستان دەکەن،ئەگەری خۆپیشاندان و دوبارەبونەوەی ١٧ شوبات بەرێوەیە.
٢.وتەی فازل بەشارەتی لە کۆنفرانسی هەلەبجەدا بە زمانی کوردی بو، هێندە باسی کارەساتی هەلەبجەی تیدا نەبو،زۆری وتارەکەی پیاهەلدان بو بە سەرۆک بەرزانیدا،لەبەر ئەوە وتارەکەی وەک دیکیۆمێنتی کۆنفرانسەکە وەرنەگیرا.
٣.لە کاتی سەفەرەکەماندا هیچ ریزی لە من نەدەگرت و بەردەوام قسەی بە خۆپیشاندەران دەوت،من وەلامم نەدایەوە و خۆم گرت، نەوەک کێشە بکەوێتە ناو وەفدەکەوە و کۆنفرانسەکە تێکىبچیت، تەوەرێکی تری قسەکانی کاک فازل ئەوەبو کە بە ئاشکرا باسی لەوە دەکرد کە پارتی مافی خۆی بوە سەردەشت عوسمانی کوشتوە،ئتر نازانم مەبەستی ئەوە بو کە بڵێت پارتی مافی خۆی بوە خۆپیشاندەرانیشی کوشتوە و ناراستەوخۆ هەرەشەی لە منیش دەکرد، یان عەفەویانە ئەو قسانەی دەکرد.
٤،من هیچ قسەیەکی لەو جۆرەم نەکردوە کە کاک فازل لە تەلفزیۆنی روداو باسی دەکرد،من بروام بە خۆپیشاندان هەبو،دوای ئەوەی لە ئەوروپا گەرامەوە چومەوە ناو خۆپیشاندان،رۆژی ١٩-٤ لەبەر دەمی زانکۆ هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەرمان و بریندار بوم،رۆژی ٢٣-٤ لە خالی پشکنینی تاسلوجە دەستگیر کرام،دواتر وەک شاهدی کەیسی شەهید شێرزاد چومە دادگا،لە ئایاری ٢٠١١ سەردانی سەرۆکی هەرێممان کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خەلکی کوردستان، کە بینیمان سەرۆکی هەرێم ئامادە نیە تەقەکەران و بکۆژانی شەهیدانی ١٧ شوبات بداتە دادگا،کۆتاییمان بە پێوەندیەکەمان هێنا.
ئێستەش ئامادەم جاریکی تر بۆ داکۆکی لە مافی خەلکی کوردستان و بۆ گۆرینی هزری فازل بەشارەتیەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەشداری خۆپیشاندان بکەم و بیسەلمێنم کە ١٧ سوبات شۆرش بوە گێجەڵوکە نەبوە.
د.فایق گۆلپی ١-١-٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە