فەرمانگەى تەندروستى سلیمانى و یاسا

Tuesday, 02/11/2010, 12:00

993 بینراوە




لە مانگى 6 / 2010 وە لیژنەیەكى لیكۆلینەوەى چرو پر لە نەخۆشخانەى فریاكەوتن لە سلیمانى دەست بەكار بوون بۆ لێكۆلینەوە لە هۆكارى دیار نەمانى برێكى زۆر لە پارەى بەشەكانى (سیتى سكان و MRI ) لەو نەخۆشخانەیە .

پاش چەندین دانیشتن و لیكۆلینەوە دەر كەوت كە تاوانبارانى ئەو مەسەلەیە چەند كەسێكى دیارن كە بۆ خۆ بردنە پێشەوەو قازانجى عیادەى شەخێى و پیاوەتى كردن بەسەر مالى دەولەتەوە یان كورد واتەنى (پیاوەتى بەسەر ئاوى حەمامەوە) پارەیان لەو خەلكە نەسەندووە كە ئەو فەحسانەیان بۆ كردوون یان پارەكەیان وەرگتووەو وەێلیان بۆ نەبریون و بەم شێوەیە حەپەلوشیان كردووە .

بە هەر حال هەر هۆكارێكیان بێ كارێكى نایاساییەو پێویستە ئەنجامدەرانى بدرێنە دادگا و لە رێگەى یاساییەوە سزاى خۆیان وەر بگرن .

ئێمە لە سەرەتاوە ئەو بابەتەمان لەچەند لایەكەوە روون كردەوە بە مەبەستى ئەوەى كە یاسا بەرقەرار بێت و تدخلاتى تاك رەوى تیا نەكرێت هەر وەك چۆن ماوەیەك لەمەوبەر دۆسیەیەكى ترمان راپێچى دادگا كردو چاوەروانى ئەنجامى دادگاییەكەمان كرد .

بەلام بەداخەوە وا دیارە ئەمەیان رێگرى زۆرمان بۆ دروست دەبێت لە ناردنى دۆسیەكە بۆ دادگا و خودى فەرمانگەش هاوكار نین لە بەرقەرار بوونى یاسادا .ئەگینا ئەم دۆسیە زۆر لەوانەى تر قورستر و ترسناكترەو بە ماناى (اختلاس) لە قەلەم دەدرێت .

بۆیە من وەكو یاساییەك راى دەگەیەنم كە لە كاتى شاردنەوەى ئەو دۆسیەداو بە ئەنجام نەگەیاندنى لێكۆلینەوەكە بەشى یاسا لێى بەریئەو تاوانى ئەو شاردنەوەیە لە ئەستۆى فەرمانگەى تەندروستى سلیمانىدا دەبینینەوە ئەگینا فەرمانگە خاوەنى بریارى ناردنى دۆسیەكەیە بۆ دادگا نەك بەشى یاسا سەربەخۆ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە