لە پەیمانگا تەكنیكى ئاكرێوە بۆ بەریز وەزیرى خۆێندنى بالا

Sunday, 15/11/2009, 12:00

1949 بینراوە


بابى حەمىَ لە رۆژى 8-9-2009 بابەتێك لە كوردستان پۆست بلاوكرایەوە بە ناونیشانى(دەستەى نەزاهە دەبێ بێتە ئاكرێ) كە تیێدا هەندێك گەندەڵى پەیمانگاى ئاكرێ دەست نیشان كردبوو وەك نەبوونى شهادەى راگر وە دەوام نەكردنى چەند فەرمانبەرێك بە بەڵگەوە (ناونیشانى نوسراوەكان بە ژمارەو مێژووى دەرچون) ..... هتد.
دواى ئەوە راگرى پەیمانگا تەكنیكى ئاكرێ كە ناوى (سردار بحرى) ە دەستى بەقسەى ناشیرن و سوك كرد بەرامبەر بە نوسەرى بابەتەكە , وە لە هەموو كۆبونەوەكانى لەگەل سەرۆك بەشەكانى پەیمانگا دوبارە دەكاتەوە وە ئەوە كەسانە بە خائینن ناو دەبات بەلام بە هیچ جۆرێك باسى شهادەكەى خۆى ناكات وە نالیت لەسەر بێ شهادەى منیان نوسیوە وە غیرەتى ئەوەى نى یە شهادەكەى بە مامۆستایان نیشان بدات و نووسەر بە درۆزن دەربهێنێ .
ئەگەر ئەوەى بێ شهادەى راگر و گەندەڵیەكانى پەیمانگا ئاشكرا بكات خائین بێت !! دەبێ راگرى بێ شهادە چ بێ ؟؟.لە فەرهەنگى ئێوە هەرچ دەكرێ با بكرێ بەلام گرنگترین شت ئەوەیە كە كەس باس نەكا !!.
ئەمجارە چەند گەندەڵیەكى زانستى پەیمانگا ئاشكرا دەكەین كە پێچەوانەى تعلیماتى وەزارەتى خۆێندنى بالایە :
1- لە بەشى رووپێوان 3 مامۆستا هەڵگرى بروانامەى ماستەرن لە ئەندازیارى ناوەكانیان (مامۆستا ئەحمد , مامۆستا حمید وەست شفیقە) كەچى راگرى پەیمانگا مامۆستا) حسین عبدالرحمن(ى كە بكلوریوسى هەیە كردویەتى بە سەرۆك بەش.
2- شاكر فتاح نمرەكانى بكلۆریوسى %58 بوو (لە دۆسیەكەىدا فەرمانى زانكۆیى و نمرەكەى تێدایە) كە چى راگرىپەیمانگا بۆى كردە % 61 وە لە ساڵى 2006 لە دبلۆمى بالا وەرگیرا لە زانكۆى دهۆك. وە پاشان بە هەزار دوعا دەرچوو ,هەر كە گەرایەوە كردى بە سەرۆكى بەشى سیستەمى كۆمپیوتەر كە ئەو كات 3 هەڵگرى بروانامەى ماستەر هەبوون لە بەشەكە.
3- مامۆستا محمود محمد امین و مامۆستا نشوان خالد هەردووكیان مۆڵەتى خۆێندنیان وەرگرتووە ئێستا قوتابى ماستەرن لە كۆلێژى یاسا / زانكۆى دهۆك كەچى كردوونى بە وانە بێژ لە پەیمانگا.لە بەشى كارگێرى یاسا و بەشى ژمیریارى . ئەمەش پێچەوانەى تعلیماتى وەزارەتە چونكە قوتابى ماستەر دەبێ تفرغى تەواو بێ (تام) ونابێ بە هیچ جۆرێك ببێتە وانە بێژ ..
4 - مامۆستا سمیر ێباح فەرمانبەرە لەسەر میلاكى پەروەردەى ئاكرێ وە ئێستا قوتابى ماستەرە لە زانكۆى سلێمانى لە بوارى جغرافیا , ئەمیشى كردووە بە وانە بێژى دەرەكى لە بەشى سیستەمى كۆمپیوتەر . ئایا جەنابى راگر هیچ پەیوەندیەك هەیە لە نێوان دەرسەكانى سیستەمى كۆمپیوتەر و جغرافیا ؟؟
5 قوتابى (نازم نازم سدیق) لە كۆلێژى یاسا / زانكۆى دهۆك دەرنەچوو , لەساڵى 2008 -2009 هاتە پەیمانگاى ئاكرێ / بەشى كارگێرى یاسا وە هیچ دەوامى نەكرد تاكۆتایى ساڵ وە لە تاقى كردنەوەى خولى یەكەم و دووەم لە هەموو دەرسەكان كەوت . كەچى راگرى پەیمانگا ئەم ساڵى خۆێندنى بۆ كرد بە مۆلەت , وەك ئەوەیە كە قوتابیەكە پێش ئەوەى ساڵى خۆێندن تەواو بێت داواى مۆڵەتى كردبێت وە ساڵى 2008 -2009 بۆى بە سالى نەكەوتن ئەژمار كرا .
6 - راگرى پەیمانگا هەرچەندە بەدرێژایى تەمەنى هیچ لێكۆلینەوەیەكى پسپۆرى نەكردووە لەگەل ئەوەش خۆى كرد بە مامۆستاى(اێول البحپ ) لە هەردوو بەشى كارگێرى یاسا و بەشى ژمیریارى بۆ دەوامى بەیانیان و ئێواران, وە تا كۆتایى سال تەنها 12 لاپەرەى بۆ قوتابیان باس كردبوو , لە تاقى كردنەوەى خولى یەكەم بۆ هەردوو دەوامەكە هەمان پرسیارى هێنابوو , وە لە خولى دووەمى تاقى كردنەوەش هەمان پرسیارى دووبارە كردەوە . ئایا ئەوەى بروانامەى ماستەرى هەبێت قوتابیان ئاوا تاقى دەكاتەوە ؟.
راگرى پەیمانگا (بە شهادەى بكلۆریوس) ئەگەر ئەمجارە ئەم بابەتەت خوێندەوى مەڵى باسى پەیمانگایان كردووە , تۆ ئەگەر ویژدانت هەیە باسى جوهەرى نوسراوەكە بكە كە ئەویش بریتیە لە نەبوونى شهادەى تۆ كە بوە بە هۆى ئەم هەموو گەندەلیەى كە لە پەیمانگا روو دەدات . وە تۆ لە ئوسترالیا نەهاتویتەوە بۆ خزمەت كردنى میللەت چونكە ئەگەر لە بیرت بێت مانگێك پێش دامەزراندنت بە راگر واتە لە 3-2006 جەنابت دەتگوت ئەگەر نەمكەن بە راگرى پەیمانگا ئەوا من لێرە نابم وە دەگەرێمەوە بۆ ئوسترالیا كەواتە جەنابتان دیارە بۆ چى گەراینەوە بۆ كوردستان .
ئەمە كەمێك بوو لە گەندەڵیە زانستیەكانى پەیمانگاكەمان وە دواى ماوەیەكى تر ئینجا كەمێك لە گەندەڵیە داراییەكان ئاشكرا دەكەین .
داوا لە بەرێز وەزیرى خوێندنى بالا (تازە) دەكەین با تاكید لە شهادەى عمیدەكان و مامۆستایانى تر بكاتەوە و چیتر ئەو بێ شهادانە نەبن بە راگر یان لێپسراوى یەكە و بەشەكان و با جەنابتان وا لەو جۆرە بێ شهادانە بكات ببن بە وانە بێژ ئینجا چۆن هەر هەموویان كوردستان بەجێ دەهێلن چونكە ناتوانن دوو كاتژمێر دەرس بڵینەوە وە خۆیان ناكەن بە جێگاى پێكەنین و گاڵتەى قوتابیان وە تەنها بۆ توقیع كردن هاتونەوە . زۆر داوامان لە وەزیرى پیشو كرد بۆ هەمان مەبەست بەلام بەرێزیان 27 ساڵ بوو دكتوراى هەبوو نەیتوانى بوو یەك توێژینەوەى زانستى لە بوارى پسپۆریەكەى خۆى بۆیە لە رووى نەدەهات لێپێچینەوە لەگەل بێ شهادەكان بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە