تیرۆرى سەردەشت عوسمان ئاوینەیەک بوو بۆ بینینى چارەنووسى هەرهەموومان لەم وولاتەدا لەسایەى حوکمڕانى بنەماڵەى بارزانى

Wednesday, 23/05/2012, 12:00

939 بینراوە


(سەردەشت بە نوسین پیى گوتین کە ئەو دەمرێت بە مەرگەکەشى پێی گوتین فریاکەون و خۆتان رزگار بکەن مەرگ لەبەر دەرگاى مالەکانتاندایە)

"ئەو سیناریۆیەى کە بۆ بە تیرۆرست ناساندنى شەهیدى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان داڕیژرابوو لەلایەن پارتییەوە ئەگەر هیچى پینەگوتبین ئەوا گومانەکانى ئیمەى لەبارەى کوشتنى سەردەشت بەدەستى پارتى بۆ کردیینە یەقین"
::::::::::::::::::::::::::
ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: هەموو ئاماژەکان ئەگەرێنەوە سەر ئەو خاڵەی سەردەشت لەسەر ساتێریک تیرۆر کرا کە ناوی کچێکی بارزانی تێدا هاتبوو، هەن دەیانەوێت ئەمە پەیوەست بکەنەوە بە فەرهەنگی پیاوەتی و ناموسیەوە، ڕای ئێوە لەمباریەوە چییە؟ تاکەی سەرۆک و خێزان و بنەماڵە ئەبێ تابوو بن؟ تاکەی پیرۆزییەکانی بتەکانی بنەماڵە و هۆز و عەشیرەت بەپیرۆز ئەکرێن؟
ناسیح هەڵەبجەیی:من پێم وایە تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان بە بیانوى ئەوەى کە بەرگری لە فەرهەنگى پیاوەتى و نامووس پارێزییەوە ئەوا بۆخۆى گەورەترین سوکایەتیە بە فەرهەنگى پیاوەتى و چەمکى نامووس سوکایەتى کردنە بەکۆى ماناى نامووس ،، پیم وایە ووتارەکەى سەردەشت عوسمان ئەوەى بە بنەماڵەو خیزانە دەسەڵاتدارەکانى کوردستان ووت کە ئیوە تابوو نین .هەرکەسیک بیەویت بنەمالەو عەشیرەت وخیزان و عائیلەکەى بباتە دەروە سروشتى مرۆڤ و سوشتیکى خودایی پیبدات ئەوا بەدەستى خۆى دونیا لەخۆى تاریک دەکات بەشیوەیەک کاتیک دەزانیت کە هەموو پیرۆزیەکانى کە ئەو پیى وایە پیرۆزن ووردوخاش کراون و ،ئەوەى بیەویت بەزۆر پیرۆزیەکان و سیمبولەکانى خۆى بکات بە سیمبولى کۆمەڵگا هیچى نەکردووە جگە جاردانى مەرگى پیرۆزکراوەکانى خۆى.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان:شەڕی ئازادی دەربڕین و موقەدەساتە داسەپاوەکان لە کوردستان لە تیرۆری سەردەشتدا بەرەوڕووبونەوەیەکی توند نمایش ئەکات، ئەو دەسەڵاتەی سەردەشتی تیرۆرکرد ویستیان و دەیانەوێت لە ڕێگای ئەم تاوانەوە چ پەیامێک بگەیەنن؟ ئەم جۆرە پیرۆزکردن و داسەپاندنی پیرۆزیانە ج ڕۆڵێک لە شکڵپیدانەوەی دەسەڵاتدا لە کوردستان دەبینێت؟
ناسیح هەڵەبجەیی: لە تیرۆرکردانى سەردەشت عوسماندا دەسەلات ئەو رووە نهینیەى خۆى بۆ ئاشکرا کردین کە نەک تەنها بەهیزى سەربازى و سەرکوتکردن و تەزویرى هەلبژاردن بەلکو ئەگەر بەتیرۆرکردن و کارى تیرۆرستیش بیت ئامادەین هەموو ریگایەک بگرینە بەر بۆ هیشتنەوەى دەسەلاتى سیاسیى وبنەمالەیی خۆى،لە تیرۆرى سەردەشت عوسماندا دەسەلات ئەوەى پیگوتین لە نیوان بی سومعەیى و دەسەلاتدا بیگومان دەسەلاتیکى بیسومعەمان دەویت ،چونکە ئەوان ئەو کارەى دەیکەن گرنگ نییە بەلایانەوە تاچەندە لە سومعەى سیاسیان دەکەویت بەلکو ئەوەیان بەلاوە گرنگە تاچەندە پایەکانى دەسەلاتیان بەهیز دەکات،واتە ئەم دەسەلاتە بۆ هیشتنەوەى کورسى دەسەلاتى خۆى ئامادەیە هەموو ریگایانە بگریتە بەر کە پیویست بکات بۆ مانەوەى لە دەسەلاتدا.
پیرۆزى و بەزۆر سەپاندنى بەسەر خەڵکانیتردا لە شەهید کردنى سەردەشت عوسماندا لە لوتکەوە بەروەو خوار دیتەوە هەتا پیش نوسینەکەى سەردەشت عوسمان دەسەلاتى بنەمالەو خیزان کاریان بۆ ئەوە دەکرد پیرۆزکراوەکانى لاى خۆیان بەزۆر بکەن پیرۆز موقەدەست بەسەر خەلکى کوردستانەوە بەڵام وتارەکەى سەردەشت عوسمان یەکەمین پایەى ئەو بینایەى تەکاند کە دەسەڵات لەسەرى بیناى خۆى کردبوو ،بە پیرۆزکردنى خودو خانەوادەو بنەمالە یەکیکە لە پایە ئەساس و سەرەکیەکانى سیستمە بنەمالەیەکەى کوردستان لە دۆسیەى سەردەشت عوسماندا شەرى داروخانى بیناى خۆسەپاندن بەسەر کۆمەلگادا دەستى پیکرد بە ئاشکراو لەسەر شەقامەکان ،ئەگەر پیش سەردەشت عوسمان شەر بۆ ئازادى لەناو کتیبەکان و وتارەکان وکۆفارو رۆژنامەکاندا هەبووبیت ئەوا لەدتیررکردنى سەردەشت عوسمان شەر بۆ ئازادى هاتە سەر شەقام،واتە تیرۆرى سەردەشت جورئەتى ئەوەى دا بەخەلک بۆ شەرى ئازادى بینە سەر شەقام،

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: پایەکانی هەڵکشان و زەقبوونەوەی ئیستیبدادی سیاسی لە کوردستاندا چییە؟ چۆن دەکرێت سنوور بۆ ئەمە دابنرێت؟ ئایا لەو ڕوبەڕو بونەوەیەی لەسەر تاوانی تیرۆری سەردەشت ڕوویدا ئاسۆی سەرکەوتن و شکستی جوڵانەوەی ئازادیخوازانە لە کوردستان چۆن خۆی نیشان دا؟
ناسیح هەڵەبجەیی: پایە سەرەکیەکانى دەسەلاتى سیاسى لە کوردستاندا پیرۆزکردن وپیرۆز بە پیرۆز پیشاندانى سیاسیەکان و سەرنى شۆرشە،من پیم وایە یەکیک لەو کارانەى کە بکریت بۆ تیکشان و لەناوبردنى ئەوئیستبدادە سیاسیەى ئەویە کە سیاسیەکان بنەمالە دەسەلاتدارەکان دارنین لە هەموو ئەو بەرگە ئەفسوناویە شۆرشگیریەى کە بەبەرى خۆیاندا کردووە واتە بتوانین حەقیقەتیان و رابردوویان بەجوانى بخەینەوە بەرچاوى خەلک ،لە دۆسیەى تیرۆرى سەردەشت عوسماندا رووو بەرووبوونەوە ى ئازادیخوازان و دەسەلاتى بنەمالەیی لە کوردستان گەشتە قۆناغى تەقینەوە پیم وایە بزووینەرى شۆرشى 17 شوبات شەهیدکردنى سەردەشت عوسمان بوو لە 17 شوباتدا چیتر خەلک شەرى ناو ئاوى نەکرد بەلکو دەیویست ئەو شەرو ململانیە دریژە پیبدات لەسەر شەقامەکان کە سەردەشت عوسمان لە نوسینەکانیدا سەرەتایی ململانیەکەى دەست پیکردبوو.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: سەردەشت لە کوردستان نوێنەرایەتی چی دەکات؟ تیرۆری ئەو لە پەیوەند بە کێشەی نەوەی نوێ لەگەڵ دنیا کۆن سیمبولی چییە؟ ئایا دەرکەوتنی سەردەشت و سەردەشتەکان لە کوردستاندا دیاردەیەکی گوزەرایە، یان گوزارش لە ململانێیەکی قوڵ و قەڵەشتی گەورەی کۆمەڵایەتی دەکات؟
ناسیح هەڵەبجەیی: سەردەشت نوینەرایەتى ئازادى دەکات نوینەرایەتى هەموو ئەو دەنگانە دەکات کە تیرۆرى سەردەشتیش بیدەنگى نەکردن،تیرۆرى سەردەشت عوسمان دەر خەرى ئەو راستیەیە کە نەوەى نوێ نایەویت کۆپى نەوەى پێش خۆى بێت و نایەوێت تەسلیمى ئەو واقیعە بێت ،بەڵێ دەرکەوتنى سەردەشت وسۆرانەکان دیاردەیەکى ڕاگوزەر نییە بەڵکو دیوى ئاشکرا ئەو ململانییە دریژخانەیە کە چەندین سالە بە نیهینى ولەناو کتیب و دیرە نوسراوەکاندا تەعبیر لەوململانیە کۆمەلایەتیە دەکریت بەلام لە سەردەشت عوسماندا ململانیەکەى هاتە سە شەقام.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بەر لە سەردەشت گەلێک ڕوداو و تاوانی گەورەی تر لە کوردستاندا ڕویان داوە، دەسەڵاتی حاکم نمونەی زۆری تری سەرکوتی خوێناوی لە مێژوی ڕەشی خۆیدا هەیە، چی وای کرد ئەم جارە تیرۆری گەنجێک ئەو هەموو توڕەییە بهێنیتە سەر شەقام؟
ناسیح هەڵەبجەیی: شەقامى کوردى بەدریژاى میژوو هەرگیز لەهیچ کاتیکدا بیدەنگ نەبووە لەبەرامبەر ئەو تیرۆر کوشتارەى رووبەرووى ئازادیخوازانى کورد بووەتەوە چ لەسەردەستى بەعس و چ ئەو تیرۆرانەى لەسەر دەستى حوکمڕانى بنەمالەى تالەبانى وبەرزانى رویان داوە ،بەلام خرۆشانى شەقام و خەلکى ئازادیخواز و کادرنەوەکانى لە سەر تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمان بۆ چەند هۆکاریک تیرۆرى سەردەشت عوسمان لەدەرەوە هەموو ئەخلاقیاتیکى سیاسیى و ئاینى و کۆمەڵایەتى و بوو تیرۆرێک بوو کە شعورى تاکى کوردى راچەڵەکاند من پیو وایە هیچ تیرۆریک هیندەى تیرۆرى سەردەشت عوسمان نەیتوانى ناخى تاکى کورد بهەژێنیت و پیم وایە ئەو کاردانەوەیەکى خەلک بەشیکى پەیوەنى بەو پەنگخواردنەوەیە هەیە کە بەهۆى تیرۆرو کارە خراپەکانی و سانسۆرى ئازادى ریگرى لە کارى رۆژنامەنووسى کە لەسایەى حوکمڕانى بنەماڵەیی لە کوردستان ئەنجام درابوون.
تیرۆرى سەردەشت عوسمان پیى گویت تیرۆر ئەوە نییە لەدەرەوە و خۆمانى لی بپاریزین بەلکە تیرۆر ئەوەیە کە لە ناوەوەى کوردستانەو لەبەردەرگاکانماندایەو هەموو ساتیک ئامادەیە بەناوى پارستنى گیانمانەوە تیرۆرمان بکەن،بۆیە پیم وایە لەتیرۆرى سەردەشت عوسماندا هەموومان تیرۆرى خۆمان بەدەستى دەسەلاتى کوردى بەچاوى خۆمان بینى ،واتە بەو مانایەى تیرۆرى سەردەشت عوسمان ئاوینەیەک بوو بۆ بینینى چارەنووسى هەرهەموومان لەم وولاتەدا لەسایەى حوکمڕانەى بنەماڵەى بارزانى .هەر ئەمەش بوو هەرهەموومان هاوارمان لێ هەستاو هاتینە سەرشەقام .هاتنى ئیمە بۆ سەرشەقام تەنها بۆ گیانى سەردەشت عوسمان نەبوو بەڵکو بۆ خۆڕگارکردنمان بوو لەدەستى دەسەلاتى حوکمڕانى بنەمالەیى هەتا هەموومان بە دەردى سەردەشت عوسمان نەبرین،سەردەشت بە نوسین پیى گوتین کە ئەو دەمرێت بە مەرگەکەشى پێی گوتین فریاکەون و خۆتان رزگار بکەن مەرگ لەبەر دەرگاى مالەکانتاندایە و بەناوى پاریزگاریەوە لەکەمیندایە بۆتان بۆ ئەوەى تیرۆرتان بکات.

ماڵپەڕی سەردەشت عوسمان: بە داڕشتنی سیناریۆ و هۆنینەوەی چیرۆکی ناڕاست لە دۆسیەی فڕاندن و تیرۆری سەردەشتدا بەکردەوە ناکاتە سیناریۆی پەنادانی تیرۆرستان و شاردنەوەی قەزیەکە؟ ئامانج لە داپۆشینی تاوانی تیرۆری سەردەشت، لە ڕێگای سیناریۆ چییە؟
ناسیح هەڵەبجەیی: ئەو سیناریۆیەى کە بۆ بە تیرۆرست ناساندنى شەهیدى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان داڕیژرابوو لەلایەن پارتییەوە ئەگەر هیچى پینەگوتبین ئەوا گومانەکانى ئیمەى لەبارەى کوشتنى سەردەشت بەدەستى پارتى بۆ کردیینە یەقین...من لیتان ناشارمەوە زۆر دلخۆش بووم بەو سیناریۆەى کە بۆ سەردەشتیان دروست کرد چونکە سیناریۆستەکەى لەغیابێکى عەقلیى و مەنتقیدابووە کاتیک ئەم سیناریۆیە دارشتووە، ئەتوانم بلیم ئەوەى ئەم سینارۆیە دروست کرد بۆ سەردەشت عوسمان حەق وایە مەمنوونى بین چونکە نەک هەر نەبووە جێ باوەرى شەقامى کوردستان و خەلکى ئەم وولاتە بەڵکو تیرۆرکردنى سەردەشت عوسمانى کرد ماڵ بەسەر پارتیەوە ،چونکە ئیتر لە دواى ئەو سیناریۆە ناشیرینەوە پارتیەکانیش لەروویان نەهات باسى بکەن و بیانو بهیننەوە بۆ دەربازکردنى پارتى لەو کارە دزیوە...شکستى ئەو سیناریۆیە لەوەدا بوو کە نەبووە جێى قەناعەت و باوەرى کادران و ئەندامانتى پارتى چ جاى خەلکى ئازادیخوازى کوردستان..بۆیە من پیم وایە بەتیرۆرست ناساندنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان هەڵەیەکیتر بوو کە پارتى کرد لە هەڵەى تیرۆرکردنەکەى زیاترى لەسەرى کەوت ئەو سیناریۆیە ئیعرتافیکى پارتى بوو بەوەى کە بکوژى سەردەشت عوسمان ئەوان بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە