مەلا عەلی كەلەك و بازاڕگەرمكردنى دەزگاكانى راگەیاندن

Tuesday, 14/01/2014, 12:00

1448 بینراوە




دەنگ و باسەكانى مەلا عەلی كەڵەك بووەتە گرینگترین بابەتەكانى ڕۆژ و چەند دەزگایەكی میدیایی بۆ پڕ بینەربوونى خۆیان بازاڕی خۆیان بۆ گەرم كردووە، ڕۆڵی مەلا عەلی كەلەك وەك كەسێكى پزیشكى داو و دەرمانی كوردەواری و ئەو شتانەى لە (توبی نەبەوى) هاتووە بووەتە شتێكى حاشا هەڵنەگر كە توانیویەتى بەش بەحاڵی خۆی ژمارەیەكى زۆر لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە، لەو لاوە هەندێ لە دكتۆران و مامۆستایانى ئاینى لێیان لەسەنگەر گرت، هەموو ئەو شتانەیان دەرهەق ئەنجامدا بۆ ئەوەى بەدرۆی بخەنەوە.

من دەڵێم: دەك هەزار جار عافیەتتبێ و ئەوەى وەری دەگری و دەیخۆی گۆشتى پێ بگری، وای دەبینم گەورەكردنى ئەو بابەتە چەند نهێنیەكى لەپشتەوەیە:

یەكەم: ئەو خەڵكە زۆرەى بەلێشاو ڕووى تێ دەكەن وایكردووە زانستى پزیشكى ئەو دكتۆرانەى دەیان كەسیان سەقەت كردووە، بەمتمانەوە پەنا ببەنە بەر نۆڕینگەكەى مەلا عەلی و ڕۆڵی پزیشكان كەم بكەنەوە.

دووەم: خەڵك لەم ڕۆژگارە ئەوەندە بێ ئومێد بووە لە ژمارەیەكى زۆری پزیشكان كە جگە لەوەى عیادەیان هەیە، لە موختەبەر و فەحس و دەرمانخانەكانیش پشكیان هەیە كە ئەوەى دەچێتە لایان وێڕای وەرگرتنى پارەیەكى زۆرن ئەوجا بۆ ئەو شوێنانەیان دەنێرن، سەیرەكەى لەوەدایە نووسین و پێدانى دەرمانێكى زۆر و لێ بەردانەوەى پارەیەكى زۆر ئەوجا سوود لە چارەسەركان وەرناگرێ.

سێ یەم: هەر لەدێر زەمانەوە تا بەئەمڕۆ دەگات گژوگیا سەرچاوەى دارمان بووە و ئێستایشی لەگەڵدا هەر دەرمانێك بڕێكى زۆری مەوادی حافیزەى تێدایە و كاریگەری خراپی لەسەر خانەكان هەیە ئەگەر چەند خانەیەك چاڵاك بكات ئەوە لەتەكدا دەیەها خانەى زیندوو لەناو دەبات.

چوارەم: نازانم حیكمەت لەوەدا چیە ئەگەر دەیانەوێ فشار بخەنە سەر ئەو مەلایە، خۆ ئەو خەڵكە كەس زۆری لێ نەكردوون ئیللا دەبێ لەلای ئەو مەلایە چارە وەربگرن، خەڵك ئازادە و قەناعەت بۆ چاكبوونەوە باشترین دەرمانە.

پێنجەم: ئەوەى لەدەرەوەى وڵات وەكو كریس و كێ و كێ بەناوى جادووەوە ئەنجامى دەدەن هەموو ئەقڵێكى زیرەك دەزانێ جوڵەكان درۆیەكى شاخدارن بۆ چەواشەكردنى خەڵك وە ئەگینە لەكوێی دونیا شتى وا هەیە كابرا بفڕێ، لەسەر ئاو بڕوا و بەمشار جەستەى مرۆڤ بكاتە دوو پارچەوە بێ ئەوەى یەك دڵۆپە خوێنى لێ بێت.

شەشەم: بەبَەڵگەوە دەزانم ژنانى بەرپرسانێكى زۆری ئەم هەرێمە بۆ نووشتە و قاوەگرتنەوە دەچنە لای قاوە گرەوە كە لە ئەسڵدا ئەگەر ئەوان بتوانن ڕابردوو بخوێننەوە بۆچی ناچن ئەو زیڕ و زەبەندە زۆرەى ڕۆژانە لێرە و لەوێ بزر دەبن كۆی بكەنەوە و بیخەن پڕۆژەیەكى خێرخوازی ئەگەر خاوەنى نەبوو، هەموو ئەوانە قەناعەتە و نابێ زۆر لەمرۆڤ بكرێ قەناعەتەكانیان تێك بشكێندرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە