ئەم تاوانە تاکەی ؟

Wednesday, 23/01/2013, 12:00

2423 بینراوە







لەم نوسینەمدا دەمەوێت سەرنج ڕابکێشمە سەر مژارێک کە بریتییە لە پێناسەکردنی جۆرێک لە جۆرەکانی دڕندایەتی مرۆڤ و بونەوەر ، یەکێک لە هۆکارەکانی دڕندایەتی ئاژەڵی دڕندە برسێتییەتی ، قسەیەکی کورد هەیە دەڵێت (برسێتی نانی هاری بەدواوەیە) هەربۆیە ئاژەڵە دڕندەکان توشی هاری دەبن و دڕندە دەبن ، پرسیارەکە ئەوەیە ئەی ئایا بۆچی مرۆڤ ئەبێت بە دڕندە ؟ ، چەمکی ئامانجی ئەم نوسینە هۆکاری دڕندەبوونی مرۆڤە مەبەستم ئەوکەسانەیە کە خەریکی ڕاوکردن .
بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی کلتوری ڕاوکردن هەر هەبووە ، مرۆڤی نیادرتاڵ لەبەر ئەوەی ئاستی بیرکردنەوەی گەشەی نەکردبوو نەیاندەتوانی پێداویستی ژیانی خۆیان دابین بکەن ، هەربۆیە پەنایان بۆ ڕاوکردن بردووە ، مرۆڤ دەتوانێت بە ویژدانەوە مرۆڤی نیادرتاڵ بە دڕندەو بەبێ ویژدان ناوزەند نەکات .
بۆ دوور نەکەوتنەوە لە مژارەکە دێمەسەر بابەتە سەرەکییەکە ، لەم ڕۆژگارەی ئێمەدا لە کوردستان مرۆڤی دڕندە زۆر بووە و بێ ویژدان لە پێستی مەڕدا لەناو ئێمەدا ژیان دەکەن ، من لەو باوەڕەدام کە زمانی هەر کوردێک بدوێ دەیهێنێتە زمان کە نیشتیمان پەروەرەو کورد پەروەرە ، بەڵام هەموو قسەیەک سەلماندنی ئەوێت ، نیشتیمان پەروەر دەبێت وەڵاتەکەی خۆی خۆشبوێت و ژینگەی نیشتیمانەکەی لە ناوچوون بپارێزێت ، کورد پەروەریش ئەبێت بیسەلمێنێت کە نرخە بەهاکانی نەتەوەکەی دەپارێزێت و لە پێناویشیاندا تێبکۆشێت .
پرسیارەکە ئەمەیە :
بۆچی ڕاوکردنی ئاژەڵ ؟
من باسم لە گەشەنەکردنی ئاستی مێشکی مرۆڤی نیادرتاڵ کرد بۆ دابیننەکردنی پێداویستێکانی ژیانیان پەنایان بۆ ڕاوکردن بردووە ، بەڵام ئەم کولتوری ڕاوە لە باشوری کوردستان ئەوانەی ئەم تاوانە ئەنجام ئەدەن من لەو باوەڕەدام کە ئاستی بیرکردنەوەی مێشکیان گەشەی نەکردووە و لە ئاستی مرۆڤی نیادرتاڵن ، بەرپرسیارانێکی زۆری ئەمڕۆی باشوری کوردستان کۆمەڵێک کەس دەخەنە دوای خۆیان و شەوانە خەریکی ڕاوکردنی (ئاسک .. سوێسکە .. کەروێشک .. کەو) راودەکەن و زۆری جۆری تری جیاوازی لەو ئاژەڵ و باڵاندە بە نرخانەی وەڵاتەکەمانن ، ئەم سامانە سروشتییەی وەڵاتەکەمان لەناو دەبەن و سروشتی کوردستان کە بەم بونەوەرانەوە جوانە لەناو دەبەن ، ئەو بەرپرسیارانە ئەگەر نیشتیمان پەروەربونایە وەک لافی بۆ ئەکەن ئەم سامانانە بەنرخانەی وەڵاتەکەیان لەناو نەدەدا ، ئەگەر کورد پەروەریش بونایە ئەم ڕەمزی نەتەوەیی و نیشتیمانییەیان بەهەدەر نەدەدا ، هەربۆیە من گومانم هەیە لە کورد پەروەری و نیشتیمان پەروەرییان ، بۆ نهێشتنی ئەم تاوانە ئەرکێکی زۆری نیشتیمانە ئەکەوێتە سەر شانی حکومەتی باشوور و پارتە سیاسێکان و ڕێکخراوەکان بۆ ئەوەی ڕێگا لەم تاوانانە بگرن ، من دڵنیام زۆر بە ڕاشکاوانانە ئەیهێنمە زمان ئەوەی هەوڵ نەدات ڕێگری لەم دڕندانە نەکات وەکو ئەوان مرۆڤی نیادرتاڵن ، ئەوەشی دەپرسێت چۆن ڕێگری لەم دڕندایەتییە بگرین و چۆن فێری نیشتیمان پەروەری و کورد پەروەری بین لەم بارەیەوە ئەوا بابچن بۆ قەندیل .
هەربۆیە دوا ووشە دەپرسم :
ئەم تاوانە تا کەی ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە