لە كۆمیتەى رێكخستنى چۆمانى یەكێتى هاتنە ژورەوە قەدەغەیە !

Monday, 07/12/2009, 12:00

1744 بینراوە


ئەمڕۆ 7_12_2009 لەسەردانێكى كوڕە شەهیدێك بۆ كۆمیتەى ناوبراو لەبەردەرگا پاسەوانێكى بەردەرگا ڕێگەى پێدەگرێت و نای هێڵێت بچێتە ژورەوە بەبیانوى ئەوەى كە بەرپرسانى ئەو كۆمیتەیە خەریكى كۆبونەوەن بەڵام من وەكو كوڕە شەهیدێك چەند جارێك هەوڵى چونە ژورەوەم دا بەڵام نەیان هێشت .پێیان وتم قەدەغەیە هەربۆیەش جێگاى باسە ئەو كۆبونەوەیە لە یەكێك لە ژورەكان بوو بەڵام ئەوان هەر نەیان هێشت لەدەرگاى ڕەیسى بچمە ژورەوە و بە قسەى گاڵتە جارى منیان بەدەر نا بەڵام من لێرەوە بە بەرپرسى كۆمیتەو ئەوانەى لە كۆبونو\ەوەكە دابوون پێیان دەڵێم من نە بۆ پاڕانەوە ى ئێوەو كەچاوم لەدەستى ئێوە بێت نە بۆ كارێكیش هاتبووم هەر تەنها لەبەر ئەوە هاتبووم كە ئەو كۆمیتەیەى ئێوە كردوتانە بە چایخانەو جێگاى كۆبونەوەكان كە لە كۆ بونەوەكان هیچ پڕۆژەیەكیشتان پێنیە بۆ لایەنگرانتان تەنها بۆ كات بەسەر بردن دەیكەن ئەوە بە خوێنى بابى من و چەندان شە هیدى تر هاتۆتە كایەوە .وە جێاى باسە هەتا ئەو كاتەى من لەوێبووم چەند لایەنگری ترى یەكێتى هاتن بەڵام نەیان هێشت هەر لەدەرگاى حەوشە بچنە ژورەوە و ڕێگەیان پێگرتن .بەڵام من لێرەوە بە ئەوانەى ئەو مەڵبەندو كۆمیتەیە دەلێم ئەگەر ئەو دو دەزگایەتان لە چۆمان نەبوایە بە دڵنییەوە ئەو كاتەى كە تەواوى چۆمان یەكێتى بو ئێستاش هەر وا ئەبوو.وە لێرەشەوە بە مامجلال دەلێم ئەوە رێزگرتنى خاوەن شەهیدانتانە ؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە