مەسعودو قازەكان، ئەرێ شەرم لەخۆت ناكەى؟.

Thursday, 01/10/2009, 12:00

1596 بینراوە


لە جەنگى جیهانى دووەمدا تاقانە كوڕەكەى ستالین بە دیل گیرا لە لایەن ئەڵمانەكانەوە، ئەڵمانیا داواى لە ستالین كرد كە كوڕەكەى بەردەدەن بەرانبەر ئەفسەرێكى سوپاى ئەڵمانیا كە لەلاى روسەكانەوە بە دیل گیرابوو، كوڕەكەى ستالین سەربازێكى ئاسایى بوو، بۆیە ستالین بەوە زۆر توڕە بوو ووتى ((من سەربازێكى ئاسایى بە ئەفسەرێك ناگۆڕمەوە)) ستالین ئامادە نەبوو كوڕەكەى بەربدات بەرانبەر ئەفسەرێك.
هەروەها خومەینى كە شۆڕشى ئایینى لە ئێران بەرپا كردو تا ئەمڕۆش بەرداوامە، هیچ پلەو پۆستێكى بە كەس وكارى خۆى نەدا. ئەوە باسى گەورەیى جۆرج واشنتۆن هەر ناكرێت.
ئەما سەرۆكە كلاسیكییەكەى لاى خۆمان یەك دەستە قازى خڕ كردووە، ئەڵێى ئەم وڵاتە نە كەسى تێدایەو نە كەس ئەنفال كراوەو نە كەس كۆڕەو و تۆپبارانى بینییوە و هەر كوڕەكان و خزمەكانى ئەوى تێدان، ناوى كوڕەكانى دینى نییەو لە هەمان كاتدا كوردیش نییە، هەمووى بە پیتى (میم) دەست پێدەكات بەڵكو ئەو ناوانە گونجاو بن لە گەڵ مسعودو مستەفادا، ئەمە دەلیلى ئەوەیە مەسعود زۆر بایەخ بە شتى شەخسى خۆى دەدات، لە هەموو كوبونەوەیەكدا یەكێك لە كوڕەكانى بەردەوام لە گەڵیدایەتى، جاران مەسرور بوو ئێستا زیاتر مۆكسییە، كوڕەكانى جگە لە كوردى چەند زمانێكى دیكە دەزانن، ئامادەكراون بۆ ئەوەى سەركردە بن، لێرەدا پرسیارى ئەوە دەكرێت لە پاش خۆى كامنیانى دانەوە جێگاى بگرێتەوە، ئەگەر كەسایەتى مەسعود شى بكەیتەوە لەوەیە بگەیتە ئەو قەناعەتەى بڵێى (مۆكسى) پاڵێوراوى مەسعودە بۆ پاش خۆى، هەرچەندە لە ناخەوە لەبەر چەند هۆكارێك موعجبە بە نێچیر، بەڵام تا كوڕەكانى خۆى بێت بەوى نادات، ئەمەو وەزیرى دەرەوەو سەرۆكى حكومەتى ڕابردوو ئابورى هەولێرو دهۆك و چەندین پلەو پایەى دیكە لەچوارچێوەى بنەماڵەدایە، هەروەها بارزانى دەیەوێت بە دانانى كوڕوكەسوكارى زۆر خەڵكى دیارى ناو پارتى و كوردستان لەسەر پۆست و پلەو پایەكان پێگەى خۆى قایم بكات، پێى خۆشە ئەمە وەك و عورفێك و نەریتێكى لێ بێت، بە داخەوە ئەم سیاسەتە لە گەڵ چەمكى یەكسانى و دەوڵەتى دیموكراسى و یاساییدا ناگەنجێت و لە گەڵ ڕۆژدا لە لایەن خەڵكەوە زیاتر رەفز دەكرێت دەبێتە هۆى گوشە گیرى بارزانى و حزبەكەى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە