بەرێوبەرى پەروەردەى هەولێر وه‌ک خۆی بناسن

Saturday, 31/01/2009, 12:00

1429 بینراوە


بێهۆنیە شۆرشگێران تف و نەعلەت لە رابردووى خۆیان دەكەن، بێهۆنیە گەنجان و لاوانى كوردستان توڕەیى و نارەزایەتى لە هەڵسوكەوت و قسە و رەفتار و روخساریان دەبینرێت، بێهۆنیە توڕەییەكانى خەڵك گەیشتۆتە ترۆپك و هیچ خاڵێكى هاوبەش لە نێوان خەڵكى كوردستان و دەسەڵاتى سیاسى بەدیناكرێت، چونكە كەسانێكى ناپاك و بەدئەخلاق و دز و راووڕووتى وەكو عبدللە سابیریان كردۆتە كەڵەگا بەسەر سەرى خەڵكەوە و بە ئارەزووى خۆیان هەست و نەستى مامۆستایان و قوتابیان و خەڵك بریندار دەكەن.
سیستەمى پەروەردە و فێركردن گرینگترین جومگەى بەرێوەبردن و بەروەپێش بردنى كۆمەڵ و كۆمەڵگایە، بەداخەوە ئەو جومگەیە لە كوردستاندا ئیفلیج بووە، چونكە بەدەست كەسانێكەوەیە دوورن لە هەمووو بەهایەكى پەروەردەى و ئەخلاقى و كۆمەڵایەتى و .
نامەوێت زیاتر لە باسەكە دوور بكەومەوە: ئەوەى من لەم كورتە نوسینەدا مەبەستمە بێژم، رەفتار و هەڵسوكەوت و كار و كردەوەى عبدللە سابیرى بەرێوبەرى پەروەردەى هەولێرە، ئەو پیاوە قەزەمە تاكو یەكێتى لە هەولێر باڵا دەست بوو یەكێتیەكى عەیار 24 بوو و هەمیشە بە شوێن پێڵاوەكانى كۆسرەت و شاخەوان و سەعدى پیرەوە بوو بۆ ئەوەى پلەكەى بەرز بكەنەوە بۆ سەرپرشتیار، بەڵام یەكێتیەكان هەر زوو زانیان ئەوە خائین و ناپاكە چونكە لە نێوان كوتلەكانى ناو یەكێتى خەریكى ئاژاوە دورست كردن بوو، چەند جارێكیش قسەى ماڵى كۆسرەتى لە شوێنى تر باس كردبوو، بۆیە لە مانگى (4ى 1995) ئاگادار كرایەوە بە هیچ شێوەیەك بۆى نیە سەردانى ماڵى كۆسرەت بكات(كە هەمیشە دەچویە ماڵیان نەك شوێنى رەسمى)
ئیتر گێڕى گۆڕى بەرەو پارتى هەنگاوى هەڵگرت، تا بگاتە بە مەرامەكانى خۆى، ئیتر پارتیش وەكو حیزبێكى بێ خاوەن باوەشى بۆ هەموو كەسێك دەكاتەوە تا حاڵى بەم رۆژە گەیشتوە لە دز و نا پاك غەرق بووە، ئیتر لە كارە بەد ئەخلاقیەكانى خۆى بەردەوام بوو و خۆى لە زعیم عەلى نزیك كردەوە تا كردیان بە بەرێوبەرى پەروەردە.
لەو ساكەوە زیاتر لە پێشتر دەستى لە هەموو بەهایەكى ئەخلاقى هەڵگرت و كەوتە گیانى خەڵك، بەتایبەت دوایى ئەوەى بە پارانەوە و نوزانەوە و فێڵ و تەڵەكەبازى مامۆستا زەیتۆى وەدەرنا و بۆ هەمیشە شەرمەزار و ریسوا بوو لەبەرچاوى هەموو ئەو كەسانەى لە مەسەلەكە ئاگاداربوون.
عبدللە سابیر ئەگەر كەسێك پلەى لە خۆى بەرزتر نەبێت هەرگیز نازانێ رێز گرتن ماناى چیە، چونكە لە ژیانیدا هەمیشە لەژێر چەپۆكى خەڵكدا گەورە بوو.بۆیە ئیستا بەرێوبەر و مامۆستایانى (پیاو) بەهیچ شێوەیەك سەردانى ناكەن و بۆ كارى پێویستیش لاى سكرتێرەكەى دادەنیشن تا وەڵام وەردەگرنەوە چونكە خۆى كەسێكى بێرێزە و رێزى كەسیش ناگرێت، بەڵام لەگەڵ مامۆستا و بەرێوبەرەى ئافرەت زۆر نەرم و نیان و حەنانە!
دواین رۆژەكانى مانگى یە بڕى (45) تاخم قەلەوێتە و (44) مێز و (83) دۆلاِبى بەسەر تەنها قوتابخانەكانى كچانى ناو شارى هەولێر دابەش كرد و پشكى شێریش بەر ئەو بەرێوبەرانە كەوت كە (بەڵێ)دەڵێن بۆ نیازە گڵاوەكانى.(ناوى هەموو ئەو مامۆستا و بەرێوبەرانەم لایە لەبەر هۆكارى كۆمەڵایەتى بلاوى ناكەمەوە).
ئیستا مامەڵەى گواستنەوە لە پەروەردەى هەولێر ئاسان بوو (1000دۆلار) تەسلیمى سەركەوتى و ئیمتحاناتى پەروەردەى هەولێر بكە بۆ هەر شوێنێك مەبەستتە دەگواسترێیەوە (سەركەوتیش لاى برادەرێكى باسى كردببوو كە لەم هەزار دۆلارە تەنها 50 دۆلار بۆ ئەوە، باقیەكەى بۆ كاك عبدللە سابیرە.
ئاخر ئەگەر ئەو كاسبیە نەكات لە ماوەیەكى كەمدا چۆن خانوەكەى بە (200 دەفتەر) تەواو كرد؟؟!چۆن چوار كۆستەرى لە هێلى كوران دانا، چۆن مەزەعەى لە عەنكاوە كڕى؟
ئیتر بەڵگەكان زۆرە و لە بەشێكى تردا هەمووى هەڵدەرێژم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە