جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبجە هەڕەشە لە ستافى هیوا دەكات

Saturday, 20/02/2010, 12:00

987 بینراوە


ئێمە وەك نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك وەك بەڵێنمان دابو پێتان بەدواداچوون بكەین بۆ پرسە هەنوكەییەكان و ڕوداوەكانى پشتى پەردەى سنورەكان بەداواى لێبوردنەوە نەمانتوانى درێژەى هەواڵى ئەو هەزاران دەفتەرە دۆلارەى كە لە فەرمانگەیەكى دهۆك وون بوبو بۆتان بڵاو بكەینەوە لەبەر پاراستنى گیانى هەواڵ دەرەكەى لەسەر خواستى خۆى بڵاومان نەكردەوە چونكە كاكە نێچیر بەرپرسیەتى ئەو دۆسیەى خستۆتە ئەستۆى خۆى كە كەس نابێ باسى بكا خۆى كێشەكە چارەسەر دەكات ، بەڵام هەوالێكى پەلەمان گەیشتە دەس كە گوایە پاشنیوەڕۆى ڕۆژى هەینى جێگرى لێپرسراوى مەڵبەندى هەڵەبجەى یەكیتى لەناو دانشتنێكیدا لە گەڵ ستافى پڕۆژەى هیواى دا لە هەڵەبجە هەڵدەستێت بە هەڕەشەو گوڕەشە كردن و جوێن و قسەى ناشیرین و تەهدید و ترساندن لە ستاف و لێپرسراوو و ئامادەبوانى دانیشتنەكە كە دەبێت ئەندامەكانتان بسپێرن بە بازنەكانى ڕێكخستنى سنورەكە وە خۆتان یەكلایى بكەنەوەو واز لە كارەكەتان بێنن وە ئەمە كارێكى ناشیاوەو ئێمە ڕێگەى پێنادەین كە كۆمەڵێك لاوى خۆبەخش هەستن بە دروستكردنى وەها پڕۆژەیەك كە دورە لە حزب ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەم پڕۆژەیە لە بانگەشەى هەڵبژاردنى پێشودا دەورێكى چالاكى هەبوە بۆ یەكێتى و پارتى بەڵام بە داخێكى زۆرەوە ئێمە وەكو ڕێكخراوەكەمان داوامان لێكردن كە دەنگەكانیان نەدەنە كوردستانى چونكە شایانى ئەوەنین بەلام ئەوەبو پڕۆژەى هیواى كوردستانى گوێیان بە بانگەوازەكەى ئێمە نەداو ملهوڕانە و بێعەقڵانە بێبیر كردنەوە گەردنیان بۆ خواست و بەڵێنە دروكانى یەكێتى و پارتى دانەواند ئەوە بو پاش هەڵبژاردنەكان ناویشیان لە كولەكەى تەڕدا نەهێنان و دەستێكى تەڕیان بە ...........هێنا ئێستاش داواتان لێدەكەین حەقیقەت قبوڵ بكەن و بگەڕێنەوە نا باوەش و ئاپۆڕاى جەماوڕى گۆڕانخوازى شارەكەمان تا دەسەڵاتى دەرەبەگى بڕوخێنین ،جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ئەمە ماهیەتى دەسەڵاتى لە ووڵاتەكەماندا كە هەڕەشە لە ناموس و كەرامەت و ئیرادەى جەماوەرى لاو بە تایبەتى دەكات بەڵێنتان دەدەینێ لە داهاتودا بەدواداچونمان بۆ هەندێك بابەت لەسەر ئەم لێپرسراوە كردوە كە بە پێویستى ئەزانین هەمو جەماوەرو سەردەمدارانى یەكێتیش بیزانن تا باوەڕ بەوە بكەن كە ئەم زاتە بەشەرەفە كێیە چاوەڕوان بن بۆ هەواڵى عاجلى داهاتومان ........

سەركەوتن بۆ كوردو كوردستان

سەرشۆرى بۆ دەنگ فرۆشان

نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە