هەستانەوەی یەکێتی. خەونی ناو مه‌کته‌بی سیاسی جه‌لالیه‌کانه‌

Tuesday, 05/01/2010, 12:00

1475 بینراوە


ئەوەی تۆزێك ئاگادری باردودۆخی شڵەژاوی ئێستای ناو یەکێتی نیشتمانی یان ڕاستر بڵێین جەلالو جەلالیەکان بێت و هەڵیسەنگاندبێ بەتایبەت لەم چەند هەفتەی ڕابوردو کە تاسەر ئێسقان کەوتونەتە داڕوخانی سیاسیەوە بۆیە لەترسی د‌اڕوخانی حەتمیان بە جارێ کەوتونەتە گیانەڵڵا. بە ئاشکرا ئەو پەلە قاژەیە بە ڕوخساری سەرانیانەوە بەدی ئەکرێت.

وەك پێشتریش مام ڕۆستەم ئاماژەی پێدا یەکێتی بوەتە پارچەیەکی ڕزیو لە هەرلاوە دەستی بەیتێ یان جوڵەی پێبکەی لایەکی لێئەبێتەوە. هەر ئەو ترسەشە وای لێکردون بە هەمو لایەکدا شاماڵ بەرن و گۆڕان و گۆڕانخوازانیان لێبۆتە مۆتەکەو نان و ئاویان لێتاڵ بوە. بۆیە شەڕ بە ئاسمان ئەفرۆشن

لە بڕیارێکی بەپەلەدا هەڵگرتنی چەکیان قەدەغەکرد تەنها بۆئەوەی لیژنەی تیرۆرو پیاوکوژەکانیان بە ئاسانی بتوانن دەست لە نەیارەکانیان لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا بوەشێنن. لای هەموکەس ڕونو ئاشکرایە ئەو زنجیرە پەلامارو هێرش و تۆقاندنەی لەو جەند ڕۆژەی رابوردو کرایە سەر لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان تەنیا بە خودی بڕیاری تاڵەبانی و پیاوە چەقاوەسوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بوە . بەتایبەتی خولە سەنگاوی و شێخ جەعفەر. ئەوە نیە تاڵەبانی خۆیشی دەستی کردوە بە هاشو هوشو حەملەی ڕاگەیاندنێکی چەواشەکاریانەی پڕ لە درۆو بوختان بۆکاك نەوشیروان و هەر خۆشی لە کۆبونەوەیەکدا وتویەتی داوا لە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ئەکەم هەتا بۆیان بکرێت سەرانی گردەکەو لایەنگرانیان سوکو ڕیسوابکەن. لەولاوەش ڕۆژ نیە خەڵکی نەهێننە سەر شاشەی تەلەفیزۆنەکانیان و بە ناوی کادری گەڕاوەی گۆڕان پیشانی خەڵکیان نەدەن . دوای ئەو ڕاپۆڕتە بڕ لە درۆو بوختانەی کە جەلال تاڵەبانی دژی کاك نەوشیروان لە پلینێوم خوێندیەوە و دواتر کاك نەوشیروان وەڵامێکی پڕ بە پێستی دایەوەو وڕەی یەکێتی هێنایە سەر ئەژنۆ ئەو چاڵەی بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیان هەڵکەند خۆیانی تێکەوتن . جا بۆئەوەی زیاتر وەزعەکە پەرە نەستێنێ و زیاتر ملیان بەشکاندن نەچێت جەلال تاڵەبانی وتویەتی من نەمزانی ئەو ڕاپۆڕتە وا توند بوەو پێشتریش نەمخوێندبۆوەو نەمزانی کاردانەوەی خراپ بەدوای خۆیدا دێنێت بۆ خۆمان و یەکەیتیەکەمان چونکە ئەو ڕاپۆڕتە مەلا بەختیار نوسیبوی من تەنها خوێندومەتەوە. ئەوەی تەنها تۆزێك شیکردنەوە بۆ ئەم قسە بێسەرو بەرانەی تاڵەبانی بکات بۆی دەرئەکەوێت کە جەلال و سەرانی جەلالی لە حاڵێکدان ئەیبزڕکێنن نازنن چی بکەن نازانن چۆن بۆئەم هەڵبژاردنەی دادێت چۆن دڵی خەڵکی ڕازی بکەن دەنگیان پێبداتەوەو چۆن خەڵکی بەشەرەفی کوردستان تەفرە بدەن و لە گۆڕان و گۆڕانخوازانیان دور بخەنەوە. چونکە لەهەڵبژاردنی 25 ـ 7 جگە لە تەخشان و پەخشانکردنی ئەو هەمو پارەو سەیارەو زەوی و شتی سەیرو سەمەرانە کە مایەی پێکەنین بون. واش خەڵکی دەنگی پێنەدان و تڕۆیان کردن ئێستاش کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بۆیان دەرکەوتوە کە خەڵکیان بەدەوروە نەماوە هەر ڕۆژەو بەهانەیەکیان پێدەگرێ و زەختێکیان لێدەکات بەتایبەتی پارتی لەم ماوەیەدا کە هیچ حساب بۆدکتۆر بەرهەم ناکات. کە لە ڕێگەی تەزویرەوە بۆتە سەرۆکی حوکمەت بەرهەمیش هەر ئەوەنیە شێت نابێت. چونکە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هەر ڕۆژەو کێشەیەکی بۆ دروست ئەکەن. لەلایەکی تر جەلال تاڵەبانی لەم ماوەیەدا بڵاوی کردەوە کە خۆی ناپڵێوێتەوە بۆ پۆستی سەرۆك کۆماری .بەڵام ئەگەر داوای لێبکەن ئەوا ڕازیە. گەلۆۆۆ هەر ئەمە مابو جەلال وەك منەت پێمان بفرۆشێتەوە ئێمە هەمومان سور دەزانین کەتازە پۆستی سەرۆك کۆماری نادرێتەوە بەکورد چونکە ڕێژەی ئەو کورسیەکەمەی لە پەڕلەمانی عێراق بۆتان دیاری کراوە شمولی سەرۆك کۆماری ناکات مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەڕلەمانی پێشوش بە ئاشکرا وتی ئەوەی بەتەمای پۆستی سەرۆك کۆماری بێت یان گێلە یان ئەقڵی تێك چوە دیارە مەحمود مەشهەدانی مەبەستی لە خودی جەلال بو. ئەوەتا لە پەڕلەمانی عێراقیش ئەندام پەڕلەمانەکان بە ئاشکرا دەڵێن کورد پێویستە فاتیحە بۆ کەرکوك و مادەی 140 بخوێنێ . ئیشاڵلا لەهەڵبژاردنی دادێ دا.جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان وەك یەکەم چرکەساتی ڕاپەڕین بەڕوی دامو دەزگاکانی بەعسدا دەیکاتە زەماوەندو ڕەشبەڵەك بۆملشکانی بنەماڵەکان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە