گەندەڵیەكان عەلی كوری رەئوفی دڵگران كرد

Sunday, 15/11/2009, 12:00

1624 بینراوە


لەبەر ئەوەی بڵاوكردنەوەی گەندەڵیەكان عەلی كوری رەئوفی قائیمقامی ئیستایی چەمچەماڵی دڵگران كردو منیش بەڵێنمدا بە خۆێنەران كە بە زنجیرە گەندەڵیەكانی ئەو زاتە پیرۆزە, بڵاو بكەمەوە ئەوە لێرەدا چەند گەندەڵیەكی ترشی بڵاو دەكەمەوە عەلی كەئیستا ناسراوە بە قائیمقام حەزدەكەم ئەوەی بەبیر بهێنمەوە چۆنو بەچی شێوەیەك زانكۆی تەواو كرد ئەو بەبیر خستنەوەیەیش تەنها بۆ ئەوەیە خۆی بناسێتەوەو بەخۆیدا بچێتەوە كاك عەلی كە لەساڵی 1995 لە زانكۆی هەولێر وەرگیرا بەهۆی نەبونیو نەداری خێزانەكەیانەوە دوومانگ جارێك دەگەرایەوە شاری چەمچەماڵ هەر ئەو هۆیەیش وایكرد عەلی بۆ تەواو كردنی خۆیندنەكەی هانابەرێتە بەر چەندین كاری نەشیاو دوور لە ئەخلاقی كۆمەڵایەتی لەوانە پەیوەندیكرد بە دەزگایی پاراستنی پارتیەوە لەو سەردەمەیشدا شەری نیوان یەكیتی پارتی گەرم بوو دەزگایش پیویستی بەكەسانێكی وەك عەلی هەبوو كە شكو گومانیان لەسەر نەبو عەلی لە ساڵی دووەمی زانكۆیدا كە پەیوەندیكرد بەو دەزگایەوە راستەو خۆ جێگایی حەوانەوەیان پێدا مووچەیشیان بۆبرێوە ئەمیش وایكرد عەلی بارووگوزەرانی باشتربێت هەموو هەفتەیەك سەردانی چەمچەمال بكات لەكاتی گەرانەوەیشدا روژیك لەسلێمانی دەمایەوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری ئەم دەسەی ناوبراو مایەوە تا ئاخر ساڵی زانكۆ ئەوەبو دەستەكەی كەشف بو خۆشی باش دەزانی لەلایەن كێوە كەشف كرا ,چۆن ئاشكرا بوو عەلی پارستنە عەلی ناوی یەكە بەیەكی ئەو برادەرانەی كە خەڵكی سلێمانیو چەمچەماڵ بون پەیوەندیان بە رێكخستنەكانی یەكێتیەوە هەبوو دەبردەوە بۆپاراستن بەسوتفە ناوی كەسێكی بردبوو كە دانیشتوی چەمچەماڵ بو بەناوی محەمەد عەبدول ئەوە رۆژەی محمەدیان گرد عەلی لە زانكۆ دەرچوو بوو پاش گەرانەوەی برادەران بە عەلیان وت محمەد گیراوە عەلی بەبێ خۆ تێكدان وتی جا هەر كەسێك كاری حیزبی بكات وای بەسەر دێت ئەمە بوە سەر داوێك بۆ برادەرانی زانكۆ كەعەلی پەیوەندی بە پاراستنەوە هەیە, دوای تەواوكردنی زانكۆ عەلی گەرایەوە چەمچەماڵ لە دادگایی چەمچەماڵ بو بە كاتب عەدل ساڵێك دوای دامەزراندنی لە داداگا داوای چەند بەرێوەبەرێكیان كرد بۆ مدیری ناحییە یەكێك لەوانەی خۆی تەرشیحكرد عەلی و چەند كەسێكی تر بوو عەلی كەمترین چانسی هەبوو بكرێت بەمدیری ناحییە لەبەرئەوەی دەزانرا عەلی چ پیاوێك بو,بەڵام بەهۆی كە خالۆیەكی خەسویەوە كەدەستی لە یەكێتیەدا دەرۆیشت قبولكرا بەمدیری ناحییەی سەنگاو . بۆئەم زنجیرەیەیش ئەوەندە بەسە باخۆینەران شتەكان ئاڵۆز نەبێت لێیان و كاك رێبار جافو محمود سەنگاوی بزانن بەسەنكراوەكەیان جۆنە .........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە