وه‌ڵامێك بۆ سۆزانی خاڵه شه‌هاب.
Thursday, 10/09/2009, 12:00
1791 بینراوە
سۆزانی خاڵه شه‌هاب له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیدا له سایته ده‌ست گێڕه‌که‌ی مه‌لای بێعه‌مه‌ل(چاو‌دێر)دا، داوا له خاتوو کوێستان سه‌رۆکی فراکسێۆنی لیستی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی کوردستان ئه‌کا، که لیستی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ، که‌له‌هه‌مان کاتیش‌دا لیستی ده‌سه‌ڵاتن، به‌وپێیه‌ی حکومه‌ت ئه‌مان به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن، جۆرێك له بێزاری و په‌ستی خۆی ده‌ربڕیوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی خاتوو کوێستان به‌لیستی کوردستانی بانگێشیان ناکاو له‌جیاتی ئه‌وه به‌لیستی ده‌سه‌ڵات ناویان دێنێ. بۆیه سۆزانی خاڵه شه‌هاب داوا له کوێستان خان ئه‌کا که‌له‌م و دوا وه‌ك خۆیان ناوزه‌ندیان بکه‌ن وچی تر به‌لیستی زۆرینه‌و لیستی ده‌سه‌ڵات ئاماژه‌یان پێ نه‌ده‌ن.
سۆزانی خاڵه شه‌هاب ئه‌بێ ئه‌وه بزانێ که لیستی به‌ناو کوردستانی ته‌نها بۆ قۆناغی پێش هه‌ڵبژاردن بوو،به هه‌مان شێوه بۆ لیستی گۆڕانیش. لێ له‌دوای ئه‌م قۆناغه وچوون بۆ ناو په‌رله‌مان ئێدی گۆڕانکاری به‌سه‌ر ناو‌و لیست وقه‌واره به‌شداربوه‌کان دێت، ئه‌وانه‌ی زۆرینه ئه‌بن به زۆرینه‌ی نێو په‌رله‌مان ناو ئه‌برێن و ئه‌وانه‌ی که‌مینه‌شن به که‌مینه ناو ئه‌برێن، هه‌رچی زۆرینه‌یه سه‌رۆکێکیان ئه‌بێ و هه‌روه‌ها که‌مینه‌ش به‌هه‌مان شێوه، له‌نێو په‌رله‌ماندا که‌مینه‌کان هه‌رده‌م به‌ره‌ی نه‌یار وبه‌رهه‌ڵستکاران پێك دێن و کاریان گه‌یاندنی ده‌نگی وگه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان داونه‌تێ، هه‌روه‌ها کرۆك و مانای ئه‌رکه‌کانیان داکۆکی کردنه له مافی هاوڵاتیان و جه‌خت کردنه سه‌ر گۆڕین وه‌یان هه‌موار کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌گه‌ڵ خواستی جه‌ماوه‌ره فراوانه‌که‌ی به‌ره‌ی نه‌یاران ناگۆنجێ.
سۆزانی خاڵه شه‌هاب دیاره له‌خوله‌کانی تری په‌رله‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی په‌رله‌مان 50 به 50 بوو، گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان وبڕیاردان، ئه‌گه‌ر چی له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئه‌نێردارن وکاری ئه‌مان ته‌نها په‌سه‌ند کردنی بوو، وای له‌په‌رله‌مان کردبوو که ئه‌وه‌نده‌ی ببێته شوێنی باوێشكلێدان وسه‌ر خه‌وشکاندن و خۆ خه‌ریك کردن به مۆبایل و وێنه‌کێشان هه‌روه‌ك چۆن بینیمان ئه‌م خۆی پێوه خه‌ریك کردبوو، ئێستا و دوای هاتنی لیستی به‌رهه‌ڵستکار هاوکێشه‌کان ته‌واو گۆڕاوه‌و ئه‌و کاره نه‌شیاوو ناشایستانه‌ی ئه‌کران له‌لایه‌ن هه‌ندێك ڕه‌نگه نه‌توانن له‌م و دا‌و بیکه‌ن، بۆیه سۆزانی خاڵه شه‌هاب پێی وایه که زۆر قسه کردن مانای ڕاست ووتن نیه‌و ئه‌م ئه‌یه‌وێ هه‌روه‌ك جاران چۆن بوه ، هه‌روا بێ وکه‌س نقه نه‌کا وبڕیاره‌کان ته‌نها بێ گفت‌و گۆی جدی و په‌سه‌ند بکرێ.
کاتێ جه‌لال تاڵه‌بانی دێ و ده‌ست ئه‌کا به‌شێواندنی ناوی گه‌شمرده‌کان و به‌تابیه‌تی ناوی سه‌رکرده‌ی گه‌له‌که‌مان (خاڵه شه‌هاب) ،که بوو به‌سه‌رچاوه‌و فێرگه‌یه‌کی کوردایه‌تی بۆ هه‌موان و ناوه‌که‌ی له شه‌هابه‌وه ئه‌گۆڕێ بۆ (شیهاب) ، سۆزان خان ئه‌مه‌ی پێ‌ناخۆش نیه‌و ڕه‌نگه خۆشی پێوه بابدا، که‌نازانێ مه‌به‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌م گۆڕیه‌ندا سوکایه‌تی کردنه به‌خۆێن وناوی گه‌شمردانه‌وه، ڕه‌نگه سۆزان وا هه‌ست بکا ئه‌مه له‌خۆشه‌ویستیدایه، لێ گه‌لێ به‌هه‌ڵه‌دا چوه ، خاڵه شه‌هاب پێوسته وه‌ك خۆی ناو ببرێ و هه‌ر به‌هه‌مان ناو مێژوو ناوی ببا‌و ، نه‌وه‌کانی داهاتومان سه‌رشێت نه‌کرێن و دواتر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێ نه‌گرن له‌وه‌ی ئه‌و گه‌شمرده جوامێرانه‌مان ناو‌و ناتۆره‌و دوو ناو‌و چه‌ند ناویان لێنرابێ، ئه‌مه به‌ڕاستی ئه‌و په‌ڕی تاوانه ئه‌کرێ ده‌رهه‌ق به ناوی خاڵه شه‌هاب و ئه‌وانی تریش.
گه‌ر تاڵه‌بانی ئه‌مه‌ی له‌خۆشه‌یستیدا کردبێ، ده‌باشه وه‌ك خۆی ئه‌ڵێ گه‌لێ مه‌لا مسته‌فای خۆش ویستوه‌و له‌ڕووسیا له‌هۆش خۆی چوه که بینیوێتی، له‌م و دوا له‌جیاتی مه‌لا مسته‌فا ، با مه‌لا مستۆ و موستیفا و ئیدریس به ئیدۆ و عه‌تریس و ناوی له‌و جۆره ناویان لێبێ، بابزانین ئه‌وان پێیان خۆشه یان نا؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست