من عاشقى ئاوازى بارانم

Monday, 18/11/2013, 12:00

2095 بینراوە







من عاشقى ئەوم كەچى ئەمان لەپەیامى عاشقێك تێ ناگەن؟!
من شەیدایى ئەوم كەچى ئەوان لەشەیدابوونى من ناگەن؟!
من بێ ئەو وەك نەمامێكى بێ ئاوم كەچى ئەوان لەواتاى سەوز بوونم ناگەن؟!
من بۆئەو دەگریم كەچى ئەمان لەگریانى من ناگەن؟!
دڵى من دڵى ئەوى دەوێ كەچى ئەوان بێ دڵم دەكەن؟!
بەڕاستى عاشقى ئەوم كەچى ئەمان لە ڕاستیش ناگەن؟!
نازانم... بێ دڵن یان لەپەیامى دڵم ناگەن؟!

دڵى ئەویش دڵى منى دەوێ...
كەچى لەپەیامى دڵى ئەویش ناگەن؟!
من دلنیام بێ دڵن چونكە لەدڵى ئەویش ناگەن؟!
...........
سەماى درەختەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە