بۆچى لێپرسراوى بەشى هونەرى شارەوانى سلێمانى لابرا؟!

Wednesday, 05/01/2011, 12:00

1860 بینراوە


لاى هەموو فەرمانبەرانى شارەوانى سلێمانى ئاشكرایە كە ئەندزیار (احمد رشید) لێپرسراوى بەشى هونرى شارەوانى سلێمانی، یەكێك بوو لە فەرمانبەرە دڵسۆزەكانی شاره‌وانی سلێمانى، که‌ كار و ئەركەكانى سەرشانى بەشێویەكى دڵسۆزانە بەڕێ ده‌کرد, بەڵام لەرۆژى 30\12\2010 كاتێك شاسوارى کوڕی عبدالواحدى كەبابچى که‌ ئێستاش شەریكى بەرهەم سالحە سەردانى شارەوانى دەكات بۆ بەدوادا چونى ئەوئاگداریەى لەلایه‌ن شارەوانیەوە كراوە بۆ راگرتنى كارەكەى لەسەر ئەو سەرپێچى وزیادە رەِویانەى كە كردویەتى, بۆیه‌ بەپشتى دكتۆر بەرهەمى شەریكى قسەى نابەجێ بەرامبەر بە هەردوو ئه‌ندازیار(احمد رشید وە پێرس) دەكات و هەرەشەى دەركردنیان دەكات لەرێگەى دكتۆربەرهەمەوە .
كاتێك كێشەكە دەچێتە ژوورى سەرۆكى شارەوانیەوە (خسرەو كمال) لەجیاتى ئەوەى لایەنى لێپرسراوى بەشەكەى بگرێت، كە بەشێوەیەكى یاسایى ئەركەكانى سەرشانى بەجێهێناوە ,لە ترسى ئەوەى لاى دكتۆربەرهەم ئەم بەدركردن نەدرێت كارە سەرپێچى و نایاساییەكەى شاسوار جێبە جێ دەكات و بۆ ئەوەى شاسوار زیاتر لێى رازى بێت و جارێكى تر سەرپێچى و زیادە رەویەكانى ئاشكرانەبێت احمد رشید لادەبات و دەى گوازێتەوە بەشى پرۆژەكانى سەرۆكایەتى شارەوانى، كە ئەمەش خۆى لەخۆیدا ملكەچى سەرۆكى شارەوانى دەردەخات بەرامبەر تازە پیاكەوتوەكان چونكە بەرژەوەندى سەرۆكى شارەوانیش لەوه‌دایە.
بۆیە لێره‌وە داواكارم لەفەرمانبەرانى سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانى هەڵوێست وەربگرن دە نا بەدەردى احمد رشید دەچن.

فەرمانبەرێك
لە سەرۆكایەتى شارەوانى سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە