مۆدێلێكى نوێ بۆ تێرۆركردنى رۆژنامەنوسان و جەنگى پێنوسەكان

Sunday, 15/08/2010, 12:00

1994 بینراوە


سەردەمێك بوو تەنها چاوسوركردنەوەى مورید وسیخور و شوێنكەوتوانى دەسەڵات بەس بوو بۆ ترساندن و دەستبەرداربونى نوسەرو رۆژنامەنوسان لە كارەكانیان،وە بەهۆى تۆمەتباركردنى كەسانى رەخنەگر لە سیستەمە ستەمكارى وگەندەڵەكەى پارتى و یەكێتى زۆرنوسەر و رۆژنامەنوس ناچاربەپاشەكشەكران وبەهۆى چەوسانەوەى ماددى ومەعنەوى و زۆرجار نانبرین و بێبەشكردن لە مافى كاركردن ودامەزراندن وفەرمانبەرى وسودمەندبوون لە زۆرخەڵات،بەمەش كەسانێكى زۆرى ناچارى بەپاشەكشەكرد لەناوەندى رەخنەونوسین و رۆژنامەگەریدا،كە نەدەبوو وە نابێت لەبەرامبەر وەهاهەرەشە وهەولێكدا كەسانى خەباتكارو نوسەرو رۆژنامەنوسى ئازادیخواز ناچار بەخۆگۆرینبن ولەدەست و دەم بكەون،وەلێ ئێستا پارتە دەسەڵاتدارەكانى كوردستان پاش شكست هێنانیان لە ترساندن و تۆقاندنى دەنگ و قەڵەمى نوسەر و رۆژنامەنوسان و خەڵكانى نارازى دەستیان داوەتە مۆدێلێكیتر لە تێرۆرى بۆ دەمكوت كردن و كوشتن و ترساندنى رۆژنامەنوسان و خەڵكانى رەخنەگر، كەئەویش هەرلە ژەهرخواردكردن و ئاگربەردانەماڵى رۆژنامەنوسانەوە دێت تا ئەگاتە گاڵتەچارى كردن بەیاسا و سیستەمى دادوەرى وە هاندانى هەواداران و بەكارهێنانى مینبەرى مزگەوت و رۆژنامەكانى سەر بەدەسەڵات دژ بە نوسەرو رۆژنامەنوس و كەسانى پارێزەر و پەرلەمانتار و چالاكوانانى مەدەنى وە تەواوى ئەو خەڵكانەى كە پەردە لەسەر ناحەقى و درۆوگەندەڵى و تاوانەكانى دەسەڵات هەڵەدەنەوە، یان كەسانێك كە تەنها وشەى" نا" لەبەرامبەر ئەواندا بەكار ئەهێنن و چیتر ملكەچى فەرمانكانیان نابن و داواى ماف و ئازادى و پێداویشتە سەرەتاییكانى خۆیان ئەكەن، هەربۆیە روبەروى مەرگ و تۆقاندن و سوكایەتى پێكردن ئەبنەوە! دەسەڵاتێك كە هێندە ترسنۆك بێت لەبەرامبەر پێنوسەكان و هاوارى خەڵكدا بەگولە وەڵام بداتەوە ئاشكرایە كە تواناى زۆرنابات تەواوى پایەكانى ستەمكارى هەرەس دێنێت!، وەكۆتاى بە دەسەڵاتى حكومرانى دیێت،هەربۆیە لە شكست و پەلەقاژەى مەرگەوەیە كە پەنا بۆ مۆدێلێكى نوێى تێرۆركردن ئەبات . وەلێ سەرەراى هەموو ئەوكۆسپانەش كۆمەڵێكى زۆر لە نوسەر رۆژنامەنوس چالاكوانى مەدەنى هێشتاش گۆرەپانى كارى مرۆڤدۆستانەى خۆیان جێنەهێشتوە وبەردەوام سەرقاڵى پیشەو ئەركە گرنگەكەى خۆیانن لە پێناو بەرگرى كردن لە ئازادى بیرو كارى سیاسى و مەدەنى، چونكە ئەوان پێیان وایە كارى ئینسانە مەزنەكان تەنها گوزەركردنێكى سادە نیە بە نێو ژیاندا،بەڵكو جەنگاندنە لە پێناو جوانكردنى ژیاندا،هەربۆیە كەسانێك كە هەڵگرى چەمكى ئازادى و جەنگاندندابن لە پێناو جوانكردنى ژیاندا،هەرگیز لە هەرەشەو تێرۆرى دەسەڵات سڵناكەنەوە، نمونەى ئەو رۆژنامەنوس و چالاكوان و رۆژنامانە زۆرن كە هەمیشە بە نوسین وكارەكانیان وە بە بەختكردنى گیان و روحى پیرۆزیان بانگەوازئەكەن لە پێناو هێنانەدى ئامانجى مرۆڤە مەزنەكان و دروشمى ئێمە ناترسین ئەنوسین و ئازادى ئازادى ئەڵێنەوە، ،بەڵام دیارترین كەسانى گیانبەختكردوو لە پێناو ئازادى كارى رۆژنامەگەرو جەنگى پێنوس دژبە تێرۆردا شەهیدانى لاوو قەڵەم بەدەست (سۆرانى مامە حەمە و سەردەشت عوسمان)ە كە جوامێرانە لە مێژوى بەشەریەت و رۆژنامەگەریدا ناوى خۆیان تۆماركرد،بەڵام ئاوات و ئامانجى ئەوشەهیدانەو سەدان شەهیدى تر لە پێناو ئازادى و جەنگى پێنوسەكان لە بەرامبەر تێرۆریست و ستەمكاراندا نە هاتوەتە دى و هێشتاش زۆرى ماوە، وە ئەوان بەگیان بەختكردنى خۆیان ئەركى ئینسانی خۆیان بەجێهێنا وە كاروانى تێكۆشانى مەدەنیانەى خۆیان بە ئێمە سپارد بۆ گەشتن بەئارمانجە پیرۆزەكانیان، بۆیە لێرەوە ئەركى سەرەكى ئێمەیە كە بەردەوامبین لەوتێكۆشان و خەباتەى كە هاورێ و هاوپیشەو هاوبیرانمان كە بەدەستى جەلادەكانى سەردەم و ستەمكارانى حكومران لەپێناویدا شەهیدكران ،بە بەردەوامبون لەسەر رێگاى شەهیدانى قەڵەم گورزێكى كوشندە لە بیرى خێڵەكى و تێرۆریزمى سیاسى كحومرانى هەرێمەكە ئەدەین، بە وەها پەیمانێك توشى شۆكیان ئەكەین و هیوا بۆ ملیونان مرۆڤى ژێردەستە ئەگەرێنینەوە،بۆ بەدیهێنانى ئامانجى شەهیدانى قەڵەم ئەركى هەموو كەسێكى ئازادیخواز و مرۆڤدۆستە كە لە برى ترسان و پاشەكشە لە تێكۆشان ،جەربەزانە جەنگى پێنوسەكان لەدژى دیكتاتوریەت و تێرۆرى دەسەلاتدا درێژە پێبدات.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە