یاسا و عەدالەت و چاكسازی لە وزارەتی پەروەردەی هەرێم

Friday, 25/05/2012, 12:00

1224 بینراوە



-تاوان لە قوتابخانە-
لە قوتابخانەی شلاما خوێندنی عەرەبی.. مامۆستایێك پرسیاری ئەزموونی وەرزی یەكەم بۆ ئەم ساڵا خوێندن 2011-2012 پیشانی دا (كشف) پێش رۆژی ئەزموونی لە هەمان بابەتەكان و لە هەر بابەتێك وێنەیەكی دایە بۆ قوتابی كچ ناوی (تبارك) لە پۆلی شەشەمی بنەرەت و ئەم كچە زۆر تەمبەلە و تەمەنی گەورەیە.. و شایێنی باسە كە ئەم مامۆستا (یاریدەدەر) پەیوەندی زۆر (گەرمی) هەیە لەگەڵ بنەماڵەی ئەم قوتابیە و بە خۆی پرسیارەكانی ئەزموونی چاپ دەكات.. مامۆستایانى پۆلی شەشەمی بنەرەت لەم قوتابخانە دیتیان و وەڵامی ئەم قوتابیە زۆر ریك و پێكە و نمرەی تەواو وەرگرتووە و ئاگاداری بەرێوەبەری قوتابخانەی كردیان ، بەڵام بەرێوەبەر ئەركی پێویستی جێ بە جێ نەكرد بەرامبەر ئەم بابەتە.. دوای ئەوە كۆمەلێك لە مامۆستایانی پۆلی شەشەم لەم قوتابخانە ئاگاداری مامۆستا برهان بەرێوەبەری گشتی وزارەتی پەروەردە كردیان و ئەوەش لیژنەی لیكۆلینەوە ناردوە و كۆمەڵێك لە سەرپشتیاری پەروەردەیی سەردانی ئەم قوتابخانەی كرد باوەر و قەناعەتی هینایە كە ئەم مامۆستا پرسیارەكانی ئەزموونی دایە بۆ ئەم قوتابییە بەڵام ئەوانەش (لیژنەی لیكۆلینەوە) بە هیچ كارێك هەڵنەستا.. و لە باتی ئەو مامۆستا (گەندەڵیە) سزای بدرێت.. قوتابی گواستراوە بۆ قوتابخانەی تر..و هەتا ئێستا ئەم مامۆستا لە جێ خۆی ماوە وەكو یاریدەدەر و زمانی درێژە و بەرێوەبەری قوتابخانە پشتگیری دەكات.. پرسیارمان ئەوەیە:- ئایا یاسا و عەدالەت نەمایە؟ یان پەروەردە كۆتایی پێ هات لە وزارەت؟ یان بەو شێوەیە چاكسازی لە هەرێم دەست پێدەكەن؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە