دەمى ڕاپەڕینە!!

Friday, 04/02/2011, 12:00

1623 بینراوە



 
دواى هەلكردنى باهۆزى شۆڕش وڕاپەڕینە جەماوەرییەكانى جیهانى عەرەبى دژبە دەسەلاتە دیكتاتۆرو داپلۆسێنەرەكان .لەمڕۆدا زۆر گرنگەو پێویستە , كە ئۆپۆزسیۆنى كوردى ئامادەسازى بكات بۆ ڕاپەڕین لە سەرتاسەرى كوردستان .لەدژى ناداد پەروەرى كۆمەلایەتى وناعەدالەتى لەدابەشكردنى نان ,لە دژى گەندەلى گەندەپیاوان ,لەدژى مەنسوبیەت ومەحسوبیەت ,لەدژى پاوانكارى سیاسى پیاوانى بنەمالە ,لە دژى گەندەلبونى دەزگاكان ,لە دژى دەسەلاتى ڕەهاى سەركردە هیچ پێنەماوەكان ,لەدژى هەیمەنەى پیرەكان ,لە دژى بێكارى و دانەمەزراندن و وەرنەگرتنى خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگاكان ,واتا لە دژى ئەوەى خوێندكاران لە رێگاى لق ومەلبەندەكان دابمەزرێن ,بەلێ لە دژى واستەو واستەكارى لە دژى فراوان بوونى جیاوازى نێوان ژیانى دەولە مەندەكان وهەژاران ,لە دژى بەرتەسككردنەوەى ئازادى و نادیموكراسییەت ,لە دژى تاكڕەوى وبێ گوێی و خەمساردى بەرپرسە نا بەرپرسەكانى (پدك وینك) ,لەدژى نەبونى خزمەتگوزارى وتاریكاى وبێ كارەبایی ...هتد.ئایا هەموو ئەوانەو دەیان كێشەو گرفت و خوارو خێچى دیكە ئەوە ناهێنن كە خەلكى ستەمدیدەى كوردستان لە دژیان ڕاپەڕێ؟؟بە لێ دەم دەمى ڕاپەڕینە ,بەلام ئەمە كارى ئۆپۆزسیۆنە كە بەرچاوى خەلكى ڕۆشن بكاتەوە و هوشیاریان بكاتەوە و بیانهێنێتە سەر جادە ,بێگوێدانە تۆمەت وهەڕەشەو پاساو وبەلێنە درۆینەكانى سەرانى (پدك و ینك) ,چونكە ئەم دوو پارتە وا ڕاهاتون ,كە یان بە شەڕ یان بە خۆل كردنە چاوى خەلك درێژە بە سیاسەتى مولهوڕانەى خۆیان بدەن ,سەرانى(پدك و ینك)لەڕێگاى خراپ بەكار هێنانى چەمكە پیرۆزەكانى نەتەوەو نیشتیمان وپێشمەرگەو خوێنى شەهیدان . دەیانەوێ خەلكى كوردستان هەلخەلەتێنن و ڕێگا لە گۆڕانكاریەكان بگرن ,یان وا نیشان بدەن ,كە لەناوچونى ئەوان واتا لەناوچونى كورد دەگەیەنێ,(پدك وینك)دەیانەوێ والە خەلكى بگەیەنن ,كە بێ ئەوان كورد گورگان خواردوو دەبێ ,بەلام حەقوایە خەلكى كوردستان بزانێت و دلنیاشم باش دەزانن ,كە (پدك وینك)ئەو هێزە نین جگە لە خەمى گیرفانى خۆیان وئایندەى مندالى سەركردە كانییان هیچ خەمێكى دیكەیان هەبێت .بۆیە خۆ شاردنەوەشیان لە پەناى گوتارێكى نەتەوەییەوە هیچ دادیان نادات ,چونكە سەرانى ئەم دوو هێزە , كە لە ڕابردوودا دەستیان لەگەل دوژمنانى كورد تێكەلكردووە ,لە شەڕى ناوخۆدا كوڕى خەلكیان بەكوشت داوە وشوێن بزریان كردوون و ئێستاش تەنانەت تەرمەكانیان نادەنەوە بەكەس و كاریان ,بۆیە لەمرۆشدا ناتوانن خۆیان بكەن بە خاوەنى گوتارى نەتەوەى و چاوەڕێى ئەوەش بكەن خەلك چەپلەیان بۆ بكوتێ,چونكە ئیتر سەردەمى چەپلە بەسەر چوو ..ئیتر ئەو پارت وسەركردەیەى فرۆكەوانەكەى كیمیابارانكردنى هەلەبجەى ئازادكرد, ناتوانێ و بۆی نییە باس لە خوێنى شەهیدان بكات !!ئەو برادەرانەى قاسم ئاغایان ئاودیوكرد وموچە دەدەنە ئەنفالچییەكان ,ناتوانن خۆیان وەك بەرگریكارى ئەنفالكراوەكان پیشان بدەن!! پێدەچێ(پدك وینك)بە گێل لە خەلكیی تێبگەن ,دەنا ئێمە باش دەزانین ,كە ئەم دووانە لە باشترین حالەتدا ئەو هێزە بوون كە ڕازى بوون ئوسامە نوجێفییەك كە وەك خۆیان دەلێن (شۆڤێنییە و ڕقى دنیاى لە كوردە )لە لیستى ڕیشەكێشكردنى بەعس دەربهێنرێ, بۆیە دەلێم (پدك وینك) كە خاوەنى ئەو ئەتوارانەن حەقى ئەوەیان نیە دەم لە كوردایەتى بدەن وبەناوەى گوتارى نەتەوەییەوە بدوێن,بەلكو بە پێچەوانەوە دەبێ سەرانى ئەم دوو حیزبە دادگایی بكرێن ,وەدەبێ خەلك داوا بكات, كە دادگایی بكرێن,ئەمەش بەهۆى خیانەتى نیشتیمانییانەوە ,بە هۆى ئەوەى ڕۆژانێك دەستى ئێران و تورك وبەعسیان گرتوەو لەگەلیاندا هەلپەڕیون و ڕۆلەى ئەم خاكەیان پێ بەكوشت داون ,جا وەك وتمان ئەمە ئیشى ئۆ پۆزسیۆنە كار لە سەر ئەم كەیسانە بكات و سیحرى گوتارى بۆش و بە باق وبریقى ئەوان بەتال بكاتەوە ,وەخەلكى كوردستانیش بە تایبەتى گەنجان بڕژێنە سەر شەقامەكان وداواى گۆڕینى سیستەم بكەن .چونكە ئیتر كێشەكان بە بنبەست گەیشتوون و دەسەلاتیش نیازى چاكسازى نیەو جگە لەمەش ڕۆژبەڕۆژ بەرەو ستەمكارى وملهورى زیاتر هەنگاو دەنێت.بۆیە با فێل لە خۆمان نەكەین و خۆشمان نەخەلەتێنین ونەكەوینە داوى درۆیەكانیان .باشترین چارە سەر ئەوەیە بچینە سەر شەقام ودروشمە بەناو بانگەكەى ڕامبۆى شاعیر بەرزبكەینەوە كە دەلێت ((با ئەم ژیانە بگۆڕین,ئەم ژیانە تەقلیدى وبێتامە بەكەلكى ئێمە نایەت ,ئێمە ژیانێكیترمان گەرەكە))!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە