بۆ رەحمان غەریب لە حزبی شیوعی دەرناكەن؟

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2803 بینراوە


هاوڕێ هاوڕێ ئەم بەیانییە بە هەواڵی سوكایەتییكردن بە رۆژنامەنوسو چالاكەوانی ناسراوی بزوتنەوەی چەپی شاری سلێمانی لە ناو بارەگایەك كە دەبوو قیبلەی كەسانی وەكو ئێمە بێت بێزارو ناڕەحەتی كردم نەك لەبەر ئەوەی كەسی سوكایەتیپێكراو هاوڕێمەو بەڵكو سەرچاوەی ئەم بێزاریو نیگەرانیەم ئەوەیە كە ئەم هەڵسو كەوتە لە لایەن كەسێكەوە بەر ئەو رۆژنامەنوسە دەكەوێت كە دەبوو، لە ریزەكانی ئەو حزبە دەربكرێت ، شەرم بكات لە ناو بارەگاكانی حزبی شیوعی سەربەرز بكاتەوە.

من كە زیاتر لە حەوت ساڵ پێشمەرگایەتیم بۆ حزبی شیوعی كردووە بەڵام لەسەر ئەوەی كە وتم " بۆچی بەرپرسی محلی بە پێشمەرگەكاندا پێلاو دەنێرێت بۆ بۆیاخكردن موحارەبە كرام"بەڵام دیارە پێوەرەكانی ئەندامبون لەو حزبە تەواو گۆڕاوەو خەڵكی تێوەگلاو بە جاسوسیو، گەندەڵو خۆفرۆش ،جێگەی بەكەسانی تێكۆشەرو ماندونەناسو رەخنەگر لێژكردووە.
پێشنیاز دەكەم كۆمیتە محلی حزبی شیوعیو مەكتەبی سیاسی رەحمان دەربكاتو ئەمەش هۆكارەكانە :
1-لە ناوەڕاستی هەشتاكان كاتێك كە رەحمانو هاوڕێیانی سنگیان دابۆیە بەر گوللەی فاشیستەكانو سەركردایەتی مەفرەزەكانی ناو شاریان دەكرد، سوبحی بۆ تەزكیەی شوعبەی حزبی بەعس دەگەڕا تا لە پەیمانگای هونەرە جوانەكان وەربگیرێت.

2-لە پاش ڕاپەڕین كاتێك رەحمانو خزمو هاوڕێكانی بەشداری راپەڕینیان كرد ، سوبحی جارێ لە ئۆردوگای پەنابەری پەیوەندی نەكردبوو بە حزبی شیوعی.
3-رەحمان كرێچییەو سوبحی دوو ئەرزی لە حكومەتی پارتی یەكێتی وەرگرتووە.
4-كاتێ رژێم روخا سوبحی سەرقاڵی توجارەتی سەیارەی پاترۆل بوو رەحمانیش بارەگاو بەڵگەنامەكانی موخابەراتو ئەمن لە بەغداو كەركوك .
5 رەحمان تاوانبارە چونكە فایلەكەی سوبحی ئاشكرا كردو مەكتەبی سیاسیو حزبی بەو فایلە سەقالكردو كاتی بەنرخی ئەو حزبەی بە فیڕۆ دا.
6- رەحمان تاونبارە چونكە رەخنەدەگرێت، سوبحی ئەندامێكی بەڕێزە چونكە لە ماسی بێدەنگترە.
7- بە راستی ئەم ئەندامەی حزبی شیوعی ناخۆشی كردووە، ئەوەندە نهێنی گەندەڵكارانتان دەباتە دەرەوە .
بۆیە ئەو تاوانبارە لە ریزەكانتان دەربكەن، با كەسانی رەخنەگرو رابردوو پاكو هەژاری بە ویژدانو رۆژنامەنوسی ئازا ریزەكانی حزبەكەتان تێكنەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە