نامەیەك بۆ وەزیرى تەندروستى ..بەشى دووەم

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1830 بینراوە


لە سلێمانیدا

ا/بەڕێز وەزیرى تەندروستى.. بۆ هاوكارى كردنى بەڕێزتان لە بنەبڕ كردنى گەندەڵى و دەرچون لە یاساى تەندروستى و بەكارهێنانى كەرتى تەندروستى بۆ قازانى تایبەت بفەرمون بۆ ئەم دوو نامەیە .. (پشتیوان ئەكرەم حمە سەعید) كەبە شەهادەى تەزویرەوە بەڕێوەبەرى بنكەى تەندروستى زەرگەتەبووە و چاوپۆشى لێ كراوە لەبەر ئەوەى ئەندام كەرت بووە دواى ئەوەى پێیان زانى كە شەهادەكەى تەزویرە بە فێڵ گوازراوەتەوە بۆ بنكەى تەندروستى ئیبراهیم پاشا وە تائێستا دەوام ناكات و مووچەش وەردەگرێ و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى ئاگادارە و بێدەنگە لێى ..تكایە بەدوداچونى بۆ بكە .

ب/ سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى هەڵساوە بە تەوزیع كردنى مكافئە و سوپاس نامە و بە ئارەزوى خۆیان بەسەر دۆست و باردەرەكانى خۆیاندا سەیرتر ئەوەیە بە (قورئە) دابەش كراوە كە ئەمە كارى فەرمانگەى تەندروستیە نەك سەندیكا دیارە فەرمانگەى تەندروستى لە گوێى گادا خەوتوە .. تكایە بەدواداچونى بۆ بكە و نامەكانمان بەردەوام دەبن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە