لە 17\2 دا ....سەكردە دەبەنكەكانى كورد...... هاوار تاكەى ستەمكارى

Friday, 17/02/2012, 12:00

944 بینراوە


 


لە ناو كەلتورو فەرهەنكى كوردیا زۆریك لەو پەندانە هەیەكە گوزارشت لە كە سانى ناكارامەو ناشارەزاو نالێهاتوو دەكرێت كە بە حوكمى رێكەوتى ژیان بەرپرسیارێتى گرنگیان لە ئەستۆ گرتووە كە كۆمەڵگایەكیان وێران كردووەو بەرەو هەڵدێرى دەبەن كە لە ئیستاى كوردا بە ڕوونى دەردەكەوێت ئەمەش بەشێك لەو پەندانەیە كە پڕاوپڕدێتەوە لەگەڵ ڕۆژەڤى ژیانى ئەمڕۆى كوردا/(لە بێكەسیدا تۆم كردووە بە كەس),(ئەگەر رەجەب سەرپالە بێت دەبێت جاوەڕێى نقوم بوونى ئەو كەشتییە بین كە هەموومان لە ناوەڕاستى دەریادا بە تەمایین پێى پەڕینەوە),(دەمێكە كورد ووتوویەتى ئەگەر سەركردەیەك بۆ گەل نەبێت سێبەرى ,بۆ خۆمان بگێڕین لە دەورى سەرى)......
ئەو پەندەى ئەوە دەگەیەنێ ئەگەر بە نەزانى بووبێ یا بە ڕێكەوت ئەمڕۆ كە من دڵنیام كورد لەوانى لێهاتووترو ئازاو شارەزاترى هەیە مەبەستى ئەوەیە ئەمڕۆ بە ناچارى تۆم كردووە بە سەرۆك لەگەڵ ئەوەشدا لە ئاستى بەرپرسیاریدا نین كە لە ڕاستیدا وایە, ڕێك ئەوەى دووەم ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر پیاوێكى لاژگ و گەمژە كاپتنى كەشتیەك بێت حەتمەن چارەنووسى وەك كەشتیەكەى تایتانیك دەبێت نقوم دەبێت واتە ئەمڕۆ چارەنووسى گەل دراوەتە كەسانى بێ ئاگاو نا ئاكادیمى و نەزان بۆیە چارەنووسى كورد بەو دەردە چووە بێجگە لە پارەو پۆست و دەسەڵاتى خۆیان خەمێك لە نەتەوەكەیان ناخۆن ئەو پۆستو پلانەى هەشیانە وەكو دەستكەوتى بازرگانى سەیرى پۆستەكەى دەكات بەهەلى دەزانێ تا خۆیى و دەست و پێوەندەكەى دەوڵەمەند بكات , دەسەڵاتى كوردى زۆر سەیرو سەمەرە لە پۆست و بەرپرسیارێتى دەسەڵات گەشتوون,نەگبەتى كورد نەبێ ئەبێ چى بێت میللەتى هند خاوەنى گاندىو تاگوورن باشورى ئەفریقا نیڵسۆن ماندێلایان هەیە ئەمریكا جۆرج واشنگتۆن رۆۆس لیننیین و ئەڵمان بسمارك و ... ئێمەى كوردى نەگبەتیش بارزانى و تاڵەبانى مان هەیە گرێى هەست بە كەمییان تیایە لە ئاستى دوژمنان و لە ئاستى گەلى كوردا حاقدو بوغزن
شەم دوو سەركردە دەبەنگە كوردیان بەرەو فەوتانو مایە پووچى و هیچگەرایى برد هەرچى خەون و پرۆژەى نەتەوایەتى هەیە ئەم جووتە سوارە نا جوامێە لە نێویان برد هیچمان بە سەر هیچەوە نییە نە دیمۆكراسى وایە نە هەڵبژاردن وایە نە مافى مرۆڤ نە مافى هاوونیشتیمانى و بوون و ....سوپاو دادگاو بودجەو پەرلەمانى كارتۆنى پۆلیس و بازاڕو بازرگانى..... هەموو سەر بە خۆیانە رێك فۆتۆ كۆپى بەعسن بەڵام بانگەشەى دیموكراسى و بازاڕى ئازادو هەڵبژاردن ودەساو دەسى دەسەڵات و سیستەمى پەرلەمانى دەكەن واتاى هەموو چەمكەكانیا تێكداوە,سەركردایەتى كورد لە عەرەبەكانى كەنداو خراپتر بوونەتە بووكە دارینەى دەستى زلهێزەكان پەتەكەیان بەدەستى سەدان لاوەیە هەموو بۆ بەرژەوەندى خۆیان یاریان پێدەكەن لە ناوخۆدا ئەوەى لاى ئەم دوو حزبە بێ بەهایە مرۆڤى كوردە و خەون و پرۆژەكانى گەلى كوردە, ئەگەر تێبیتیتان كردبێ هەرچى دزو جەردەو پیاو خراپ و لۆمپنو بێبارو دژە كوردە لە دەوریان كۆبۆتەوە , ستەم و نادادپەروەرەى دزىو چەتەیى سیمایەكى دیارو بەرچاوى ئەم دەسەڵاتە كوردیەیە گەورەترین گرفت و نەگبەتى كورد ئەوەی ئەم دەسەڵاتە فاسد و گەندەڵە نەگوێ دەگرێت نە دان بە دەردو قەیرانەكاندا دەنێت .هەر ئەوەشە ئەم دۆخە ئاوا بروات بگاتە بنبەست و بە دەردى سوریامان لێبێت ,كوردیش بە خۆیانەوە دەشكێنن وەكو خۆیان بە هیچ تەڕ نابن حوورمەتى گەلى كوردیش بە خۆیانەوە دەشكێنن ,ئەم دوو حزبە سەلماندیان لە سەر چەمكى خێڵ و دیكتاتۆریەت ئەژین . لە كۆتاییدا دەڵێم دواى ڕووخانى سیستەمى شموولى و دیكتاتۆرى بشار ئەسەد لافاوەكە تا ناوقەدى ئەمانەش دێت ئەم حزب و سیستەمانە هەمویان پێكەوە بەندن وەكو زنجیرو پولى دۆمینە بە شوێن یەكدا دین و دەرۆن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە