وانه‌یه‌كی عه‌قڵی و نه‌قلی بۆ مه‌لاكان (بەشی یەکەم)
Monday, 14/05/2012, 12:00
1452 بینراوە
(بێڕێزی به‌رامبه‌ر خودا، تانه‌دان
له پێغه‌مبه‌ر، سوكایه‌تیكردن به قورئان و موقه‌دده‌ساته‌كان، لوتكه‌ی
ئازادی بیروڕایه له ئیسلام)ئه‌گه‌ر ئینسان ئازاد‌و
ڕێگه پێدراوبێت قسه به زاتی خودا بڵێت وه‌ك له چه‌ندان ده‌قی قورئانا
ئاماژه دراوه‌وه، داكۆكی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، زۆر ئاساییه سوكایه‌تی و
كوفر به حاكم و، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی دینی یان مه‌ده‌نی هه‌یه، بكرێت.
ئه‌مه قیممه‌ی ئازادییه له ئیسلامدا كه ئینسان سه‌ربه‌سته له
بیروڕاكانی. كه‌س بۆی نییه به‌زۆرو هێز، ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت و
موساده‌ره بكات! چونكه ئه‌مه ترۆپكی بیروڕای ئازادی ئینسانه‌كانه وه‌ك
له قورئاندا تیشكی خراوه‌ته سه‌رو به‌یان كراوه. له‌هه‌مووشی گرینگتر
ئه‌وه‌یه كه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا (مه‌به‌ست له تاكه
سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی كه قورئانه) هیچ سزا‌و عقوبه‌یه‌ك دانه‌نراوه له‌سه‌ر
مافه‌كانی خودا به‌سه‌ر به‌نده‌كانی له‌ڕووی اعتقاد/ مه‌سه‌له‌ی ئیمان و
كوفر/ هه‌روه‌ها عیباداته‌كان/ به‌ڵكو سزاكه دواخراوه بۆ ڕۆژی په‌سڵان.
ئه‌مه هه‌قیقه‌تی حوكمی قورئانه.
قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كان، یان دروستكردنی ڕووداو!
پێشكه‌وتنی
جووله‌كه‌كان له‌جیهاندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌هه‌میشه سودیان
له‌ڕووداوه‌كان بینیوه‌و، عه‌قڵیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام هه‌نووكه
زیره‌كایه‌تی له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه كه چۆن ڕووداوه‌كان بقۆزییه‌وه
به‌ڵكو له‌وه‌دا كه خۆت سانیعی ڕووداوه‌كان بیت و بزانیت چۆن ڕووداو،
دروست بكه‌یت!
ڕووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕؤژه‌ی دووایی، سه‌قفی بیری
پراگماتییه‌تی ده‌سه‌ڵات و دیماگۆجییه‌تی ئیعلام و قه‌یرانیبوونی ڕۆشنبیران
و دۆگما بوونی مه‌لاكان و، عه‌تفی شه‌قامی، پیشانداین. ناكرێت ئه‌م
بابه‌ته پشتگوێ بخرێت و بیخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی اهتمامات، یه‌ك
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرجار فیتنه‌و ئاشوبی لێكه‌وتۆته‌وه ـــ ڕه‌نگه
هه‌ندێكجار (شوهره‌ت و نان) مۆتیڤی ئه‌م كارانه بن و، په‌یامی دیوه
شاراوه‌كه‌ی ئه‌م وتارانه خۆی له‌م دوو ده‌ستكه‌وته به‌رجه‌سته‌و به‌یان
بكات. جاری واش هه‌یه جه‌هل و حیقد، ده‌مارگیری، پاڵنه‌ری
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانه. لێره‌دا وتووێژ، غائیب ده‌بێ و، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی
دیكه ده‌بێته جۆرێك له خه‌یاڵ و، لێدان له كه‌ڕامه‌ت! ئه‌و ڕه‌وشه‌ی
كه هه‌نووكه له‌ئارادیه، تێوه‌گلانی مه‌لاو نووسه‌رو ڕۆشنبیران به
شه‌ڕێكی نه‌خواستراو، به تێكه‌ڵكردنی بابه‌ت و به‌كارهێنانی مینبه‌رو
هێرشكردنه سه‌ر پیرۆزییه‌كان، چه‌ند تێڕامان و خوێندنه‌وه‌یه‌ك دێنێته
ئاراوه: یه‌كه‌میان/ بیركردنه‌وه له واقیعی ئاكامه‌كان. دووه‌میشیان/
تێڕوانین له‌هۆكارو هه‌وێنی دروستبوونی ئه‌و ئاكامانه. وابزانم سه‌رده‌می
سیناریۆو پێشكه‌ش كردنی زنجیره درامای (كڵاونان!) ئێستاكه ستۆك بووه‌و
كاتی به‌سه‌رچووه، كه‌س حه‌زی به بینین و ته‌ماشاكردنی ئه‌مجۆره
درامایانه نییه. ڕووداوه‌كان، ئاشكران و په‌تی سیناریۆكانیش ئه‌وه‌نده
لاواز‌و باریكن زوو به‌یان ده‌بن. كارییگه‌ریان ده‌مێنێت به‌ڵام زۆر
درێژخایه‌ن نابن به‌ڵكو زوو بیرده‌چنه‌وه‌و خه‌ڵك ڕادێ له‌سه‌ری، مه‌گه‌ر
شریته‌كه چه‌ندباره بكرێته‌وه! به‌م چه‌شنه‌ش كاریگه‌رییه‌كان
درێژخایه‌ن ده‌بن و ئاراسته‌ی كه‌ش و هه‌وا‌ش ڕه‌نگه به‌ره‌و ئاقارێكی
دیكه‌ی (ترسناك) په‌لبهاوێت كه چاوه‌ڕوانكراو نه‌بێت، به‌ڵام خواستراو
بێت!! بۆیه ده‌بێت مه‌لاو ڕۆشنبیران و نووسه‌ران له‌م سیناریۆیانه
به‌ئاگاو هۆشمه‌ندو چاوكراوه بن. به ئاسانی نه‌كه‌ونه داوی ئه‌م ته‌ونی
ته‌ڵانه!
قه‌له‌قی ده‌سه‌ڵات له قه‌یرانه‌كان/ شه‌ڕی مه‌لاو عه‌تفی شه‌قام!
به‌سه‌رنجدانی
ڕه‌وشی هه‌نووكه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌و، حاڵی مشتومڕی گه‌رمی نێوان نووسه‌رو
ڕۆشنبیران له‌لایه‌ك و، مه‌لاو ته‌وژمه ئاینییه‌كان و نماینده‌كانی دین،
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ندێكی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت له‌باسكردنی واقیعی
حاڵ و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش لێدوان له‌بنه‌ماو هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م
واقیعه‌ش كه‌م دێنه سه‌رخوان. خه‌ڵكانیش له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ژیانی و
داخوازییه‌كانی دووچاری سستی و خاوی ده‌بن، بیركردنه‌وه‌یان به‌قووڵی
ده‌بێته مایه‌ی بێزارییان، بۆیه له‌كه‌ڵكه‌ڵه‌دا به‌دووای
چاره‌سه‌رییه‌كی ئه‌فسوناوی، ده‌گه‌ڕێن كه هه‌رگیز نایه‌ته دی!! ئه‌و
سیناریۆ، پلان بۆ داڕێژراوه له قه‌له‌قی ده‌سه‌ڵات و سته‌می مافیاكان و
گه‌نده‌ڵی كۆمپانیاكانیان، شان به‌شانی بۆشاییه‌كی قووڵی نووسه‌ران و
گه‌ره‌لاوژێی مه‌لاكان و قه‌یرانێكی ترسناك و جه‌رگبڕی شه‌قامی كوردی كه
تژی ئینتیقامه، سه‌ریهه‌ڵداوه.
مه‌لاكان بێهوده‌و به‌ناهه‌ق دێنه
سه‌رخه‌ت كه به‌م چه‌شنه به‌رپه‌چی سیناریۆكانی ده‌سه‌ڵات و ته‌عن و
هێرش و، سیناریۆی ئه‌م بابه‌ت و كێشانه ده‌ده‌نه‌وه، كه گومانم نییه
درێژه‌یان ده‌بێت تا ئه‌مه عه‌قڵییه‌تی شه‌قامی مسوڵمانان و، زۆرێك
له‌مه‌لاو، بیر‌و هزری هه‌ندێك له نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانمان بێت كه زۆر
بێئاگایانه‌و به‌نه‌زانینه‌وه مامه‌ڵه له‌ته‌ك كێشه‌كاندا ده‌كه‌ن و،
به‌ره‌و ڕوویان ده‌بنه‌وه. له‌پای چی ئه‌م به‌یه‌كتر هه‌ڵشاخانه‌و چه‌قۆ
تیژكردنه؟! ئایه به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خودا به ئازاردانی
ئینسانه‌كان و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ده‌ورووبه‌ر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت؟
هۆكاری ئه‌مه زۆره كه ئایا بۆ (مه‌لای كورد) یان (ڕۆشنبیری كورد)
ناتوانێت به‌خشنده‌و چاكسازو میحوه‌ری گۆڕانكارییه‌كان، یان (ڕادیكاڵ)ی بێت
(به چه‌مكێكی ئاكادیمییانه)؟ ئه‌م باسه گفتوگۆی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و،
ڕه‌نگه له‌داهاتوو بۆی بگه‌ڕێینه‌وه. شه‌ڕی مه‌لاكان، به‌رگرییه له
ده‌سه‌ڵات بێئه‌وه‌ی بیزانن و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن.
ڕه‌بانییه‌ت و پێشه‌نگبوون نه‌ك زمانی تۆپین و ته‌سكبوون!
مه‌لاكان،
بێباكن و ده‌شزانن زمانی تۆپین، چ تاوانێكه لای دانه‌ری زه‌مین! ئه‌مه چ
گه‌ره‌لاوژێیه‌كه تێیكه‌وتوون، چ (كه‌تنێكه)؟! هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و تۆپین
له‌سه‌ر مینبه‌ر، كوێی سه‌ماحه‌تی ئیسلام و حیكمه‌تی به‌یانه؟! ئه‌و
زمانه توند‌و تیژه‌ی كه پێی ده‌دوێن له‌سه‌ر مینبه‌رو ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌و
گۆڤار‌و سایته‌كان، شه‌ڕێكی نه‌خواستراوی "خواستراو"ه! جگه له شكاندنی
هه‌یبه‌تی خۆیان و درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی فاسیدین و موفسیدینه زۆرداره‌كان
شتێكی دیكه نییه شیاوی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن بێت. شه‌ڕێكه كه‌س
براوه نییه تيايدا جگه له دارێژه‌رانی. نازانم بۆ كه گفتوگۆ‌و باس
دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دین و پیرۆزییه‌كان، یه‌كسه‌ر لایه‌نی عاتیفه‌ی
مامؤستاياني ئايیني زاڵ ده‌بێت و عه‌قڵ غائیب ده‌بێت! عه‌واتیف سنوور
ده‌به‌زێنێت و جێ پێ به‌عه‌قڵ له‌ق ده‌كات! ئیدی سه‌دا هه‌شتا پله‌ی گه‌رمی
ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و (كوفر‌و ئیمان) به‌رز ده‌بێته‌وه، بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی
حه‌كیمانه، بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشه‌كه‌و قووڵبوونه‌وه له سه‌ره‌نجام و
هۆكارو هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی ئاكامه‌كان و، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و
هێمنانه‌ی ده‌ق و تێكسته ئیلاهییه‌كان له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ت و كێشانه بۆ
به‌رجه‌سته‌كردنی په‌یامێكی ته‌ندروست و به‌ئاگا. ئه‌م زمانی هه‌ڕه‌شه‌و
تۆقاندن و په‌نجه هه‌ژاندنه له‌سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر، ده‌بێت بۆ
خودا‌و له‌به‌ر خودا ئاوا بێت وا عه‌به‌سانی حه‌ماسه‌ت گرتوویانه یان بۆ
نان و پله‌و پایه‌و خزمه‌تی شا؟! هه‌زار ڕحمه‌ت له موفتی پێنجوینی كه
یه‌ژێت:
ئه‌گه‌رچی ده‌ققه‌یه‌ك ده‌ردو خه‌م و هه‌م به‌با ناكه‌م
ئیلاهی زۆر شوكر ئومێدی نانێ من له (شا) ناكه‌م
ئه‌م
توند‌و تیژییه‌و پیاهه‌ڵشاخان و هوتافی ته‌وزیفی و ڕه‌نگ سور هه‌ڵگه‌ڕان و
جه‌هل به‌خشینه‌وه‌ی چه‌ند مه‌لاو "دكتۆرێك" له‌سه‌ر مینبه‌رو كه‌ناڵه
فه‌زائییه‌كان جگه له گۆڕینی ڕووخساری شار‌و ناشیرینكردنی په‌یام و
هه‌ژاری زه‌خیره‌ی مه‌عرفی، چیتری لێ ناخوێندرێته‌وه! مه‌ڵێن ئه‌مه (
غضبة لله ورسوله)یه،
به‌ڵكو ئه‌مه زه‌ڕیبه‌یه‌و، نه‌غمه‌ی مه‌سڵه‌حه‌ت و غه‌زبه‌ی سوڵتانه!!
ئێوه نا‌زانن به‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌تان خزمه‌ت به چ ئایدۆلۆژیا‌و به‌كام
ئه‌جێندا ده‌كه‌ن؟ تكایه چیتر ئه‌وڕاقه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر مه‌كه‌ن
چونكه ئێوه له ده‌ریایه‌كی لێڵ و قووڵدا ماسی ڕاو ده‌كه‌ن و خۆتان فێری
ڕاوه ماسی ده‌كه‌ن!؟ ئه‌مه‌ش هه‌ژاری فیكری و ڕه‌به‌نیتانه له دونیای
هونه‌رو سیاسه‌ت! تكایه (كونوا ربانیین) بكه‌نه میتۆدی
هه‌ڵسه‌كه‌وته‌كانتان به‌ڵكو ئه‌م (ڕه‌به‌نی) ڕه‌به‌نیبوونه‌تان
ده‌ڕه‌وێته‌وه.
هه‌ڵدانی شوعله‌ی پێشه‌نگی و، پێشه‌واییكردنی جیهان
و سه‌رقافڵه‌گرتن، به ئه‌ته‌كێت و ئه‌ناقه‌ت و (شانازی به پێشینه‌كان)
و، فیكری ئینتیقائی، ئینتیوائی، نا متوربه به‌ڕه‌هه‌نده‌كانی خودایی، نا
كامڵ به بوعدی ڕووداو‌و، شه‌هامه‌ت و ته‌دبیرو مۆرال له‌هونه‌ری
سیاسه‌تدا، نه‌بێت فه‌راهه‌م نابێت. عه‌قڵ داینه‌مۆی پێشكه‌وتن و مۆتیڤی
مه‌ددو جه‌زری مرۆڤه، جوانترین په‌یامی ئینسان و شه‌ریعه‌تی خودایه
له‌سه‌ر زه‌وی، تكایه (فعّال)یـكه‌ن. ئێوه ترس له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و
شه‌رم له چیرۆك و (ریوایات)ی نێو توراس ده‌كه‌ن چونكه ماندوون به
ته‌نقییه له‌سه‌ر ته‌نقییه! به ته‌ئویلاتی بێبنه‌ماو ته‌كه‌للوف و
پاساودانی باریدو بێزاركه‌ر!
قورئان و ئازادی
موعیجزه‌ی
ئیسلام له‌وه‌دا‌یه، ئه‌و هه‌موو مه‌لایه هه‌یه، ئیسلامیش زیندوه!
ئه‌مه گوته‌ی عاریفێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه له‌ژێر
ئه‌شكه‌نجه و ئازاری زۆری ئاخونده‌كان گیانی به یه‌زدانی مه‌زن سپارد
له‌دوای زیاتر له 10 ساڵ زیندانی كردن. مه‌زنی ئه‌و عاریفه (ئه‌حمه‌دی
موفتی زاده) له‌وه‌دابوو كه خۆی كرده قوربانی قورئان له‌پێناو ئازادی
ئینسان.
ئه‌و گه‌نج و لاوه خۆنیشانده‌رانه‌ی كه (ته‌ییار) كرابوون
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو به وتاره (لوكاڵییه) حه‌ماسییه
(فه‌زائییه‌كان) بێگوناهو مێشك شۆردراو بوون! شه‌قامی دیندارانی كورد،
شیدده‌تی حه‌ماسه‌تیان بۆ دین هه‌ڵقوڵاوی دونیایه‌ك ده‌قی مێژوویی
به‌سه‌رچووی قاڵبگرتووه! كاریگه‌ره به دونیایه‌ك فۆرمی هه‌ڵبه‌ستراوو،
ئاوه‌ژووی سه‌رده‌می فیتنه‌و مه‌لاحیمه‌كان! به‌هۆی وتاری توندڕه‌وی
به‌دفام له‌په‌یامی خودا‌و به‌دحاڵ له ئایین، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیش ده‌بنه
قاڵبی حازركراوی وێستگه‌ی تێكسته مێژووییه‌كانی غه‌یره موقه‌دده‌س! كه
تاسه‌ر ئێسقان ته‌وزیفكران بۆ مه‌رام و مه‌غزای تایبه‌تی دوور له ئینسان
سه‌روه‌ری و حه‌یه‌ویه‌تی دین و ته‌قواداری! به سه‌دان و هه‌زاران
فه‌رمووده‌ی درۆیین، ریوایاتی هه‌ڵبه‌ستراوی بێبنه‌ما كه دژ
به‌جوانییه‌كانی قورئان و فه‌حوای خیتابی ئینسانییه‌ت ماڵی خه‌ڵكیان پێ
ئیباده‌و كاولكردو خۆشویستن و ته‌باییان له‌ناوبرد له‌ژێر سێبه‌رو نسێی
ئه‌م دینه جوانه. پێم ناڵێن، ئه‌مه‌ی كرا‌و، بوو، ڕابرد، گومانیشم نییه
سه‌دان باره ده‌بێته‌وه، ڕژایه خانه‌ی كام ستراتیج و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان؟ كوێی مه‌سڵه‌حه‌تی ئیسلام بوو؟! ئه‌و ئیسلامه‌ی كه
وه‌ك من ناسیومه سه‌رتاپای ڕه‌حمه‌ت و عه‌قلانییه‌ت و ئینسانییه‌ته.
داكۆكیكردنه له‌ئازادییه‌كان/ ئازادی بیروڕا (
فمن شا‌ء فليؤمن ومن شا‌ء فليكفر)
ئازادی له‌هه‌ڵبژاردنی ئایینه‌كان و بیر‌و ئایدیاكانی سه‌رزه‌وی. ڕێگرتن
له چاودێریكردن به‌سه‌ر ته‌سه‌وراتی خه‌ڵك و به‌دوواداچوون له‌فیكرو
ئایدیای تاكه‌كان، ئه‌نجا فه‌رزكردنی بیر‌و موعته‌قه‌داتی خۆت به‌سه‌ر
خه‌ڵكی و لێپێچینه‌وه له بیروباوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه (
لا اكراه فی ا‌لدین) په‌یامی پێكه‌وه ژیان و (
كذلك زينا لكل امة عملهم)، ڕێگه‌دانه به ڕووگه‌كان (
وما بعضهم بتابعٍ قبلة بعض), (
ولكل وجهة هو موليها فاستبقوا الخيرات), (
لكل جعلنا منكم شرعة ومنهاجا ولو شا‌ء الله لجعلكم امة واحدة ولكن ليبلوكم في ما ءاتاكم فاستبقوا الخيرات),
به فره فیكری و فره ڕه‌نگی، ته‌نانه‌ت به كوفر كردن! سه‌دان ئایه‌ت
ئه‌م بابه‌تانه پشتڕاست و داكۆك ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر
جه‌وهه‌ریبوونی قورئان. ئایه ئه‌و چه‌مك و موسته‌ڵه‌حانه‌ی كه له
قورئاندا تۆماركراون و به ته‌عه‌بودیش ده‌خوێنرێنه‌وه، وه‌ك (بێڕێزی
به‌رامبه‌ر به خودا‌و جنێودان و سوكایه‌تیكردن به پێغه‌مبه‌ر، كوفر كردن و
هاوه‌ڵ بۆ خودا بڕیاردان و... تد) چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایه ئه‌وه
ئیقراره له‌سه‌ر كوفر‌و شیرك و بێڕێزییه‌كان یان به‌ڵگه‌ی هه‌بوونی ڕای
جیا‌و پاراستنی هه‌ق و مافی كه‌سی به‌رامبه‌ره له قسه‌كردن و دركاندنی
هه‌ر چییه‌كی مه‌به‌ست بێت دوان له‌باره‌یه‌وه بكات بۆ خۆ خاڵیكردنه‌وه
بێ ترس و دڵه‌ڕاوكێ و سانسۆر؟؟ خودا كه‌سه‌كانی ئازاد كردووه‌و سه‌ربه‌ستی
كردوون، كه‌چی ئێوه ئازادییه‌كانتان به‌ر ته‌سككرد، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن
له ئه‌وی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن به پاساوی هێرشكردنه سه‌ر موقه‌دده‌سات!
خۆزگه به میهره‌بانی خیتابه‌كان ئاراسته ده‌كران نه‌ك به‌گرژی و پڕ
پابوون! دێن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادییه‌كان به‌وه‌ی كه ده‌بێت (ئازادی)
به‌توندترین شێوه سزا بدرێت!، ڕێوشوێن/ ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵدا
ده‌كه‌ن و قانون ده‌رده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی سنوور دانان! ده‌تانه‌وێ دژ
به‌شتێك بوه‌ستنه‌وه كه خواڕسكه! له‌كاتێكدا خودا، ئینسانه‌كانی ڕه‌ها
كردووه له‌لایه‌نی فیكری و عه‌قیدی و هه‌ڵبژاردنی ڕێچكه‌كان، ئازادی
كردووه‌و ئیختیاری داوه‌ته ده‌ست مرۆڤ له‌وه‌ی په‌یڕه‌و له چ میتۆد‌و بیر‌و
ئایدیایه‌ك ده‌كات. خۆ منیش حه‌زده‌كه‌م ئینسانه‌كان له عورفی مه‌ئلوف
ده‌رنه‌چن و هه‌ندێك سنوری دیاریكراو هه‌یه نه‌یبه‌زێنن و ڕێز له ئه‌دیان و
موقه‌دده‌ساته‌كان بگرن و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئازادی
به‌ڵام ئه‌وه به حه‌زو خۆزگه‌و زه‌خت و ئاوات نابێت، مه‌سه‌له‌كه
استدلال و، بورهان و، قه‌ناعه‌ت و ته‌فكیرو ئیدراكی زیهن و به‌راووردو
دڵنیایی و هه‌ڵوێست و سلوك و مه‌وقیفه (قه‌ناعه‌ت و ئیمانه).
ئینسانه‌كان له‌لایه‌ن خالیقه‌وه سه‌رپشككراون و سه‌ربه‌ست و ئازادن.
كه‌واته (
متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم امهاتهم احرارا). عومه‌ری كوری خه‌تتاب.
مه‌لاكان و سه‌نگه‌ر گرتن له ئازادی!
له
دوای گفتوگۆ‌و، ئار‌گومێنت به‌مونته‌های حیكمه‌ت، وتووێژكردن به مه‌وعیزه‌ی
حه‌سه‌نه، ئه‌نجا وه‌ڵامی سوكایه‌تی و ئیسائه‌كان ده‌بێ به (
ادفع بالتی هی احسن السیئة)
بێت، جیاوازی نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌ش (الأحسن، الحسن) شاره‌زایانی بواری
زمان و به‌لاغه‌ت باش دركی ده‌كه‌ن. ئه‌نجا به‌كارهێنانی وشه‌ی (ادفع)
له‌جیاتی (رد) له‌فته‌یه‌كی پڕ جوانی و به‌لاغه‌ته كه مه‌به‌ست
چاره‌سه‌ری موسیئه‌كه‌یه نه‌ك سزادانی! ئه‌مه ئومێده، پێدانی جورعه‌ی
ئازادییه به‌ناخی كه‌سی به‌رامبه‌ردا، چونكه كه‌سی دیندار، مولته‌زیم
به ته‌عالیمی ڕه‌ببانی و ده‌قه‌كانی قورئان، به‌ئومێدی انتقام و كوشتن و
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه سه‌نگه‌ر له ئازادی و له‌وی جیا له فیكر‌و ته‌سه‌ورات
ناگرێت. به‌ڵێ خودا نه‌هی كردووه له شه‌تم و جنێودان، سوكایه‌تی كردن به
موعته‌قه‌داتی خه‌ڵك و موقه‌دده‌ساتی ئینسان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا
جنێو نه‌درێت و، سوكایه‌تی به پیرۆزییه‌كان نه‌كرێت. سه‌رنجی ئایه‌تی
(108) سوره‌تی ئه‌نعام بده. به‌ڵام گه‌ر گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایانه هیچ
سودێكیان نه‌بوو، ده‌رگاكان گشتیان داخران، ئه‌وه ئایه‌تی (
واذا مروا باللغوا مروا كراما) له‌گه‌ڵ (
واصبر علی ما یقولون واهجرهم هجرا جمیلا)
ده‌بێته ئاوازی سه‌رمه‌دی ئازادی بۆ ئازادی تاك و سه‌ربه‌ستی ئینسانه‌كان
له‌بیروباوه‌ڕییان، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئازاری نه‌فسی و سوكایه‌تیش
به‌رده‌وامبوو، هه‌ر سه‌نگه‌ر مه‌گره له ئازادی. چونكه هه‌مان میتۆده،
كه پێغه‌مبه‌ری خودا په‌یڕه‌وی ده‌كرد له كاری ده‌عوه‌دا. كه‌واته ئه‌م
خۆ گیڤ كردنه‌وه‌ی ناوێ! قورئان سه‌ریح و شه‌فاف پێمان ده‌ڵێت: (
وانا
او ایاكم لعلی هدی او فی ضلال م‌بین* قل لا تسئلون عما اجرمنا ولا نسئل عما
تعملون* قل يجمع بيننا ربنا ثم يفتح بيننا بالحق وهو الفتاح العليم)
سوره‌تی سبأ ئایه‌ته‌كانی (24 25 26). كه تۆ بێ ئومێد بوویت له
وتووێژكردن، به‌رامبه‌ریش پێداگربوو له‌سه‌ر ئایدیا‌و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی،
مۆركی مه‌لعون، كافر بوونی له‌سه‌ر مه‌ده به‌وه‌ی كه ده‌بێت (به
توندترین شێوه سزا بدرێت)! به‌ڵكو قورئان زۆر جوان ته‌رسیمی بنه‌ماكانی
كردووه كه ئێمه یان ئێوه یه‌كێكمان له‌سه‌ر ڕۆشنا‌یی و ئه‌ویترمان
سه‌رگه‌ردان و گومڕا، نه ئێوه به‌ر‌پرسیارن له‌وه‌ی كردوومانه (اجرمنا)
ـــ سه‌رنجی وشه‌ی "اجرمنا!" بده، چۆن گوزارشتی لێكراوه‌و، له كوێی
ڕسته‌كه دانراوه؟ ـــ نه ئێمه‌ش به‌رپرسیارین له‌و كرده‌وانه‌ی ئێوه
ده‌یكه‌ن (تعملون). سه‌رنج بده (تعملون) وه‌ك میزان و قیاس، ده‌یخواست
له‌م نێوه‌نده‌دا به‌رامبه‌ر به (أجرمنا)، (تجرمون) به‌كارهێنرابایه،
به‌ڵام حیكمه‌تی ئازادی په‌یامه‌كه لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕای جیا‌و
به‌یه‌كه‌وه ژیان، ڕێزگرتنی یه‌كترو، كێشه دروست نه‌كردن له‌سه‌ر ئیمان
و كوفر‌و فیكر‌و ئایدیا، بكرێته میتۆدی ژیان. (سه‌رنجی ئه‌م ورده‌كارییه
بده له هه‌ڵبژاردنی له‌فزه‌كانی قورئان كه ڕه‌نگه ئه‌مه خۆی به‌شێك
بێت له ئیعجازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لفازه‌كان). له پاشان مه‌سه‌له‌ی
قه‌زاوه‌ت دێته گۆڕێ ئه‌ویش لێره نا، چونكه (
ان الله یفصل بینهم یوم القیامة)
سوره‌تی حه‌ج، ئایه‌تی: (17). ئیدی كێ بۆ به‌هه‌شته، دۆزه‌خ مه‌ڵبه‌ندو
بێشكه‌ی كێیه، ئه‌وه ئیشی ئێمه مانان نییه؟! ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی
غه‌یبییه جگه له خوا كه‌سیتر نایزانێت. ئایه ئه‌مه لوتكه‌ی ئازادی و
دادگه‌ری نییه؟ خودا به عه‌زه‌مه‌ت و جه‌لالی، ڕێگه بدات شیرك و كوفری
به‌رامبه‌ر بكرێت، هه‌رچی وشه‌ی ناشیرین هه‌یه له‌سه‌ر زاری
قوره‌یشییه‌كان به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت ده‌مدرێژییه‌كانی
(یه‌هود) و استخفاف كردنیان، هه‌موو ئه‌مانه له قورئاندا تۆماركراون،
موساده‌ره‌ی (وشه‌كان) نه‌كراوه! هه‌تا بیروباوه‌ڕه‌كان و، سوكایه‌تی
پێكردنیان سانسۆر نه‌كراوه!، به‌ڵكو ڕێگه دراوه هه‌ر چییه‌ك بگوترێ
به‌وپه‌ڕی شه‌فافی و ئازادی وه‌ك (
ید الله مغلوله) (
ان الله فقیر) (
ما علمت لكم من اله غیری) (
فقال انا ربكم الاعلی).
سه‌ره‌ڕای بێڕێزییه‌كانی قوره‌یش به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر، وه‌ك (جادو،
درۆزن، فاڵچی، شێت، شاعیر...تد)، ئایه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی كرانه‌وه‌و ئازادی
و عه‌داله‌ت و شه‌فافییه‌ت نییه؟ د‌دان نان نییه به ڕای جیاواز‌و ئازادی
له بیروڕاو قسه‌كردن به سه‌ربه‌ستی؟ له‌هه‌مانكاتدا توڕدانی
دیكتاتۆریه‌ت و تێكشكانی تابۆكان و، ئه‌ڵقه‌كانی مه‌حاكیم ته‌فتیش و
قامچییه‌كانی ده‌ستی ده‌سته‌ی فه‌رمان به‌چاكه‌یه! كام مونكه‌ر
گه‌وره‌تره، كڕنۆش بردن بۆ سته‌مكاران و جوانكردنی كردار‌و سه‌نایان
له‌گه‌ڵ ته‌وزیفكردنی ده‌ق بۆ خزمه‌تی نه‌زه‌وات و ئاره‌زووه‌كانیان یان
(تۆپاندن) و (پێڵاوكردنه ده‌م) و هێرشكردنه سه‌ر تاكه‌كان و،
به‌نامۆكردنیان و كڕنۆش پێ‌بردنی نووسه‌رێك له‌سه‌ر نووسینێك، گریمان
جنێوی داوه، ئایه كامیان گه‌وره‌تره؟! ئاخر كه‌س نوێنه‌ری خودا نییه
له‌سه‌ر زه‌وی بۆ بڕیاردان و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر موعته‌قه‌داتی خه‌ڵك و
ده‌ركردنی فه‌توای فه‌وزه‌وی. مه‌لاكان پێویسته مه‌شق و ڕاهێنان به‌هزرو
ئاوه‌زییان بكه‌ن، تا فێری هونه‌ری لۆژیك و قودره‌تی گوێگرتن و دداننان بن
به بیروڕای ئه‌وی دیكه‌ی جیا له فیكر، نه‌ك موساده‌ره كردنی كتێب و
سوتاندنی فیكر‌و سنوور كێشان و، ته‌وق دانان و ته‌ورو فه‌تواش بۆ گه‌ردن!
ئاخر تێنه‌گه‌یشتن له په‌یامی خوا یه‌كێكه له نه‌گبه‌تییه هه‌ره
گه‌وره‌كان. هه‌ربۆیه هه‌نووكه مسوڵمانان سفرێكی گه‌وره‌ن له ژیار‌و
شارستانییه‌تی سه‌رده‌م! له‌كاتێدا ئه‌وان سفریان داهێناو سه‌رده‌مانێك
گه‌وره‌ترین شارستانییه‌تیان به‌رپاكرد. ئیستاش شوێنه‌واره كه‌لتوری و
كه‌له‌پوری و بنكه ته‌ندروستی و مه‌جامیعه عیلمی و مه‌ده‌نییه‌كان
گه‌واهیده‌ری ئه‌م هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ن.
به‌ڵام مه‌حوی گوته‌نی:
فه‌زیڵه‌ی ئه‌سڵ و فه‌سڵ ئینسانی پێ نابێ به‌خاوه‌ن فه‌زڵ
كه‌تۆ كۆسه‌ی! به‌تۆ چی مامه، ڕیشی باب و باپیرت
ئه‌و ده‌به‌رێك ڕاچوون و پێكدادان و ململانێ و هه‌ڵپژانه هه‌م له
ئارمانجه‌كانی و هه‌میش له میتۆدی پاساودانی، ته‌نانه‌ت مۆتیڤه‌كانی گشتی
ــ به‌داخه‌وه ــ شكایه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی "ته‌سبیح" و "دوبه‌ی" و
"ڤیاكرای به‌دعه‌مه‌ل"ی "په‌رله‌مانتاران، كه ته‌نها گیرفان و
ده‌سته‌كانیش ڕه‌پ ده‌كات!" ـــ نێوان دوو قه‌وسه بچووكه‌كان ته‌عبیری
عه‌بدوڵڵا په‌شێو‌ن ـــ.
كوفری مه‌لاكان و مۆتیڤی نووسین!
نووسین،
پرۆسه‌و پره‌نسیپه نه‌ك جه‌ده‌ل و شه‌ڕی شوهره‌ت و شه‌هوه‌ت، ئه‌وه‌ی
ئه‌م دێڕانه‌ی نووسیوه (مه‌به‌ست له بابه‌ته‌كه‌ی چرپه‌یه) ئه‌گه‌ر
به‌بیرو باوه‌ڕه‌وه بوو بێت ئه‌وه ئازاده. كه‌سیش مافی زه‌وتكردنی
سه‌نینه‌وه‌ی ژیانی ئینسانی ئازادی نییه جگه له خودا. بۆ كه‌س نییه
له‌جیاتی خودا بڕیاری چوونه جه‌ننه‌ت و جه‌هه‌ننه‌م بدات. حوكم به‌ناوی
ئه‌وه‌وه ده‌ربكات و فه‌توای تۆپین و خه‌شم له‌سه‌ر مینبه‌ر په‌خش بكات و
ڕق كینه‌و توڕه‌یی بڕێژێت!
ئه‌گه‌ر به مۆتیڤی داخ و حیقده‌وه
نووسیبێتی ئه‌وه به‌ڕوای من، سادییه‌ته. به‌ڵام هه‌ر ئازاده له
چۆنییه‌تی بیركردنه‌وه‌و ڕاو سه‌رنجه‌كانی.
ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكه‌وه بووبێت ئه‌وه هه‌م ئازاده، هه‌میش شه‌هوه‌تی شوهره‌ت له‌كه‌ڵكه‌ڵه‌یدایه.
ئه‌گه‌ریش
له (نه‌زانین و جه‌هله‌وه) سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، ئه‌وه فێڵ له‌خۆ كردنه
له‌و سه‌رده‌مه یان پڕ به مه‌عنا نه‌خوێنده‌واره! به‌ڵام هه‌مدیسان
ئازاده.
خۆ ئه‌گه‌ر به ته‌وجیهو ده‌ست له پشت دانه‌وه بووبێت ئه‌مه (ئازاد) نییه به‌ڵكو كۆیله‌یه!
جاری
واش هه‌یه ووروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌و ڕابوون و ڕه‌خنه‌گرتنه‌كه كه‌ش و
فشێكی كاتییه بابای نووسه‌ر، ته‌نها له‌پێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی
ڕه‌خنه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت (
الاعتراض لمجرد الاعتراض) ئه‌مه‌ش جۆرێكه له مه‌كسه‌بی پیشه‌گه‌ری كه "الانتهاض لمجرد الاعتراض من جملة الامراض" ته‌عبیری "
سراج الدين البلقينـي" له په‌رتووكی (
محاسن الاصطلاح).
كه ئاماژه‌یه به شوهره‌ت و نه‌زه‌رییه‌ی (خالف تعرف)! هه‌روه‌ها
جه‌ده‌لی عه‌قیمی به‌یزه‌نتییه‌كان و، مشتومڕی سۆفستائییه‌ت كه
موجاده‌له له‌پێناو موجاده‌له هه‌میشه خوانی گه‌نگه‌شه‌كانیان بوو.
وێكچوونی عه‌لمانییه‌كان و ئیسلامییه‌كان/ شێر‌و خه‌تی پشت به‌یه‌ك به‌ستوو
نه‌عه‌لمانییه‌كان
نه ئیسلامییه‌كان، خزمه‌ت به پرۆسه‌ی ئازادی و دیموكراسییه‌ت ناكه‌ن له
كوردستان. خه‌می گه‌وره‌ش جه‌هل و تێنه‌گه‌یشتنه، یان ته‌جاهوله/
نایانه‌وێت تێبگه‌ن. چونكه هه‌ردوولا درێژه به ته‌مه‌نی مانی یه‌كتر
ده‌ده‌ن به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان. هه‌لی ئۆپۆزسیۆن بوون له كوردستان بێ
موحته‌وایه‌و به‌تاڵه له فه‌حوا! بوون به شێر یان خه‌ت،
به‌ستراوه‌ته‌وه به نزیكی و دووری ڕه‌هه‌ندو ڕوئیاكان! چه‌مكی مان و
نه‌مانی شێر یان خه‌ت، ستراتیجه! له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان،
تموحی شاراوه شه‌ق له‌هه‌موو پرۆتۆكۆل و فاتوره‌كان هه‌ڵده‌دات! ئه‌وان
هه‌ردوولا ئه‌سیری ستراتیجن! ستراتیجی به‌رژوه‌ندییه‌كان.
عه‌لمانییه‌ت/ دانانی خاڵه له‌سه‌ر پیت و ناسینی پێناسه‌كانه وه‌ك خۆی، گوزارشتی (
ا‌لدین لله والوطن للجمیع)
عومقێكی قورئانی هه‌یه، بۆیه جه‌وهه‌ری عه‌لمانییه‌ت (قه‌داسه‌ت) و
دیموكراسییه‌ته. جه‌وهه‌ری دیموكراسییه‌تیش، عه‌داله‌ت و كه‌ڕامه‌تی
ئینسانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له باشوری كوردستان ده‌گوزه‌رێت، نه
عه‌لمانییه‌كان عه‌لمانییه‌تی جیهان بینی ته‌ندروست و ڕاستگۆن به‌واتا
ڕاسته‌قینه‌كه‌ی عه‌لمانییه‌ت. نه ئیسلامییه‌كانیش له ئاست په‌یامه
ئینسانییه سه‌ماوییه‌كه دان. ته‌نها گوێگر‌و، گوێڕایه‌ڵ نین به فه‌حوای
تێكسته مه‌زنه‌كان. كه‌مینه‌ن ئه‌وانه‌ی هه‌ق دۆست و دڵ ساز‌و به ئاگان!
به‌ڵام ده‌نگه‌كانیان باڵا نییه! ئه‌مه‌ش پێویستی به (تحرر)ه له قه‌یدو
شه‌یدی حزبایه‌تی، خۆ ڕزگاركردن له‌هێشتای (كۆیلایه‌تی!)، له نه‌زه‌واتی
پۆست و پله‌داری، له نه‌شوه‌ی غروری هه‌ندێكیان و، شه‌هوه‌تی (هامان)ی
به‌شه‌كه‌ی تر‌یان! سوكایه‌تی كردن به خودا، ته‌دنیس كردنی قورئان و
جنێودان به پێغه‌مبه‌ران به‌تایبه‌ت محمد، هیچ له واقیعی زه‌ڕه‌یه‌ك
مه‌عالیمی دونیا مه‌له‌كوت ناگۆڕێت. ئه‌مه موعاناتی نه‌فس و ژانی
ئیلهامه به‌رامبه‌ر به فیتره‌ت! به‌ڵام چیبكه‌م له‌كاتێكدا نای "لا تحبون
الناصحین"ی سه‌مودییه‌كان، ئیقاع و ریتمی قه‌ومه‌كه‌م بێت.
مه‌به‌ستم
له (سه‌مودییه‌كان) قه‌ومی سه‌موده. سه‌رنجی ئایه‌تی (79) سوره‌تی
ئه‌عراف بده‌ن. ئیدی هه‌ردوولا، نه له‌عه‌لمانییه‌ت تێگه‌یشتوون، نه له
په‌یامی ئیسلام.
ماویه‌تی...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست