ڕەمەزان کێشه‌ له‌به‌رده‌م وه‌رزشەوانانی به‌شدار له‌یاریەکانی ئۆڵۆمپیکدا دروست ده‌کات!

Friday, 03/08/2012, 12:00

1536 بینراوە




ڕه‌مه‌زانی ئەم ئەمساڵ ڕێکەوتە لەگەڵ یاریەکانی ئۆلۆمپی ٢٠١٢ لە لەندەن و ئه‌مه‌ش گفتوگۆو باس و نیگەرانی زۆری خستۆتە نێو ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌کانی بەشدار بوو لەو یاریانەدا، بەتایبەت بۆ وەرزشەوانەکانیان. کە ئایا بە پێی شەرع و قورئان دەتوانن بەڕۆژوو ببن
یان نا؟ شایانی باسە ئەمە یەکەم جار نیە کە ڕەمەزان دەکەوێتە کاتی یاریە جیهانی و ئۆلۆمپیه‌کانه‌وه‌، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم ساڵ پیاوان و ڕابەرانی ئایینی ئیسلام کەوتونەتە خۆ و قسە لەسەر دەکەن و فتوای لەسەر دەر دەکەن؟
وەڵامی ئەم پرسیارە بەبڕوای من پاش دەست پێکردنی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی به‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه‌ی بزووتنەوە وحیزبە سیاسیە ئیسلامیەکانە لەهەڵبژاردنەکانی تونس ومیسر وگه‌یشتناین به‌کورسی ده‌سه‌ڵات، بە پشتیوانی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا. به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پێگه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ حکومه‌ته‌ ئیسلامیه‌کانن که‌به‌سه‌ر په‌یژه‌ی دیموکرسایدا سه‌رکه‌وتون ودەیانه‌وێت لە هەموو بۆنه‌ جیهانیه‌کاندا قسە بکه‌ن وناوی خۆیان بهێننه‌ نێوناوانه‌وه‌. بەتایبەت لەبۆنە نێودەوڵەتیەکانی وەک یاریەکانی ئۆلۆمپی. بۆیە ووڵاتە ئیسلامیەکان لەیەکەم هەنگاویاندا داوای دواخستنی کاتی یاریەکانیان کرد بۆ دوای مانگی ڕەمەزان. بەڵام لیژنەی ئۆلۆمپی بەپێی یاساو پێڕەوی ناوخۆ بۆ دابین کردنی هەل ومەرج وفرسەتی یەکسان بۆ هەموو لایەک بەیەکسانی و جیاوازی نەکردن لە نیوان هیچ نەتەوەو میللەت و...تاد ،و نەگۆڕینی کاتی یاریەکان کە چەندان ساڵە لە کاتی خۆی بەڕێوە دەچێت .نەکەوتنە ژێر ئەو داواکاریەوە.
بۆیە لەهەنگاوی دووەمدا پیاوانی ئایینی لەو ووڵاتانە کە نزیکەی ٣٥٠٠وەرزشەوانی ووڵاتانی موسوڵمان بەشداری دەکەن بەپێی فتواو تەفسیر کردنی ئایەتەکانی قورئان بۆ مانگی ڕەمەزان و مەرجەکانیان کەوتنە دوو بەرەوە. کە دیارە ئەو دوو بەرەیەش بەپێ بەرژەوەندیە سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتیەکان وهیزو توانای بزووتنەوەکەیان لەو ووڵاتانەدا، تەفسیری جیاوازیان بۆ ئایەتەکانی قورئان به‌ده‌سته‌وه‌گرت.
بەرەی یەکەم بەرەی توند ڕەوەکان بوون وفتوایان داوە، کە بەشداری لەئۆلۆمپی پاساوێکی دنیاییەو لە قورئان وئیسلامدا نیە کەلەبەر وەرزش کردن ڕۆژوو نەگیرێت. بەڵکو ئەوە مانای ئەوەیە کەدوای خۆشی ژیان کەوتوون، کەئەمەش پێچەوانەی ئایینی ئیسلام وئایینەکانی کەیە و ژیانی ڕاستەقینەش له‌ودنیای تره، که‌به‌ ڕۆژی قیامەت و زیندوو بوونەوە ناسراوە.
بەرەی دووەم کە بەرەی میانڕەوانی خۆگونجێنەرە لەگەڵ بەرژەوەندی و تەوازن هێزی خۆیان لە بەرامبەر هێزە پێشکەوتووخوازەکانی دیکەی کۆمەڵگەکەیان. بۆیە ڕێگەیان بەوەرزشەوانەکان داوە کەلەو کاتە بەڕۆژوو نەبن لەبەر بەرژەوەندی ووڵات، بەڵام دوایی بە لەجیاتی ڕۆژوەکانیان بگرنەوە.
بۆیە ئەم باسە وەزشەوان وڕاهێنەران وپسپۆرانی خواردەمەنی تیمەکانی توشی دڵەڕاوکێ ودوودڵی و نیگەرانی کردوە، لەوەی کە نازانن بە قسەی کام لایەنەیان بکەن؟
هەروەک یەکێک لە پزیشکانی پسپۆری خواردەمەنی یەکێک لە وەرزشەوانان دەڵێ:"وەرزشەوان دەبێت زۆر بە دیقەتەوە ڕێنوێنیە کانی بەرنامە خۆراکیەکە بەجێ بگەیەنێت، دەنا کار دەکات سەر هێز و ووزە وناتوانێت بە پێی پێویست لە پێشبڕکێکاندا سەرکەوتن بەدەست بێنێت و وەرزشەوانانیان خستۆتە ژێر فشارێکی دەروونی خراپ کەڕەنگە کارکرد وئاکامی خراپی هەبێ بەسەریاندا".
هەروەها یەکێک لە وەرزشەوانانی ئیمارات کاتێک ئەو پرسیارەی لێ دەکەن کە ئایا بەڕۆژوو دەبیت لە کاتی یاریەکاندا؟ بە پێکەنینەوە وەڵامی داونەتەوە، وگوتویەتی کەمن خۆم ناخەمە بەر خەتەری بەڕۆژوو بوونەوە، کاتێک دەزانم بەرنامە خۆراکیەکەم چەندە گرنگ و کاریگەرە بەسەر هیزوتوانام لە کاتی یاریەکاندا.
بۆیە کاتێک باس لە"جیایی ئایین دەکەین لەدەوڵەت و سیستەمی خوێندن و فێرکردن" و باقی بەشەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤ لەوانە وەرزش. بۆئەوەی دەستی ئایین ببەستین لەدەست تێوەردان لەکاری شەخسی هەر تاکێک، وئایین بکەین بەکاری تاک. نەک بەو شێوەیە دەست لە هەموو کونج و کولەبەرێکی ژیان وگوزەرانی تاکەکان وەردەن.
هەر بۆیە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و لیژنەی ئۆلۆمپی نێودەوڵەتی پاش ئەوەی فشارێکی زۆریان لەسەر کرا لە لایەن ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست وداکۆکی کەرانی ژنان بۆ ئەوەی ووڵاتە ئیسلامیەکانی وەک عەرەبستانی سعودی وقەتەەر وپاکستان ناچار کەن بۆ ئەوەی بەشداری ژنان لە تیمەکانیان بەرەسمی بناسن. هەرچەند ئەو فشارە تاوەکو ئێستا کایەی سیاسی پێ دەکرێت، بەڵام ئەمساڵ ناچار کروان کە لانی کەم ژنێک بەشدار بێت، هەرچەندە ڕووکەشیش بێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە