سایتى مێژوو شوێنەوار و كەلتور لە كوردستان

Tuesday, 10/09/2013, 12:00

1683 بینراوە


ڕۆژگار

سایتى مێژوونوس و شوێنەوارناسى مەیدانى كورد عبدالرقیب یوسف بەشى یەكەم رادەگەیەنین.
بەشى یەكەمى ئەم سایتە بریتى یە لە (105) هەزار پەڕە و دەورى (250) بابەتى دەنگى لەشریتەكانى ڤیدۆو كاسێت لەبارەى مێژوو شوێنەوار و بابەتانى كەلتورى شارستانى كوردستان و ئەمەشى كەمە لەكۆى پتر لە (1000) سەعاتى دەنگى.لەگەڵ هەندێ وێنەى فۆتۆغرافى لەبوارى هەندێ بابەتانى سایتەكە خراوەتە نێوسایتەكە كەئەمەش بەشێكى كەمە لەكۆى (60 70) هەزار وێنە كەتائێستا گرتویەتى لەچەندین بواردا لەكوردستانى گەورەدا .
كتێبەكانى چاپكراو لەسایتەكەدا نیە تەنیا تەئلیفات و وتارەكانى خۆى نەبن كە (17) كتێبە و دەورى (400) ووتارە .
كتێبى دەستنوس (مخگوگات)تێدانیە تەنیا ئەو دەستنوسانە نەبن كە پەیوەندییان بەكوردەوە هەیە.
ئەوەى لەم سایتەدا بڵاودەكرێ دەتوانین بڵین (90%) كەرەستەى نوێیە و نوسخەى یەكەمە و نوسخەیان لاى هیچ كەسى دیكە نیە ئەوەشى بەزمانەكانى كوردى و عەرەبى و توركى و فارسى و سوریانى.
عبدالرقیب توانیوە لەماوەى چوارساڵدا ئەرشیفەكەى بخاتە سەر هاردەكان و لەهەر جۆرە مەترسى یەك قوتاربكات. ئەگەر تەماشاى سجل (1) بكەین دەبینین بەشێكى زۆر گرنگ داخڵى سایتەكەى نەكردوە وەك دەیان تەئلیفاتەكانى خۆى كەدەستنوسن و هەروەها هەزاران پەڕە لەنوسینەكانى خۆى لەبارەى ئەو شوێنەوارانەى دۆزیون و یان سەردانیانى كردوە ئەوەشى لەترسى دزوجەردەكانى شوێنەوارەكان ناتوانێ ئەمانەى بخاتە سایتەكە و ئاشكەرایان بكات هەروەها نامەكانى بۆ كاربەدەستانى هەرێمى كوردستان لەبارەى پاراستنى شوێنەوارەكان و بابەتانى كەلەپورەوە و نامەكانى دیكەى بۆ خەڵك و نامەكانى خەڵك بۆ ئەو كە تەنیا ئەمانە چەند هەزار پەڕەیە و هەروەها دۆسیەكانى لەبارەى هونەرى تەلارسازى و هونەرى نەخش و نیگار و خانوو گەڕەكە كۆنەكان لەشارەكانى كوردستان.هەروەها زۆربەى زۆرى بیرەوەرى تەمەندارەكان كەپتر لە (400) لاپەڕە داخڵى نەكردوە.
عبدالرقیب توانیوە لەماوەى (53) ساڵ و نیو لەتەمەنى و كاركردنى بە ڕۆژوو شەو و گەڕانەكانى لەهەرچوار پارچەى كوردستان ئەم دەریایە لەزانیارى كۆبكات لەهەمو بوارێكەوە كە لەوانەیە هیچ كەسێك لەكورد نەتوانیبێ سێ یەكى ئەم كارە بكات.
خۆى چەند كەسێكى ڕاسپاردوە لەوانەى شارەزاییان لەسایتەكاندا هەیە تابزانێ ئایا رەقەمى قیاسى بۆ سایتەكانى كەسایەتى لەم بوارانەدا نەك سایتى دەزگاكان چەند پەڕەو وێنەیە و تەماشاى گوگڵ و مەوسوعەى گنسیان كردوە بەڵام هیچیان نەدۆزیوە و خۆشم لەم بارەوە گەڕانێكم كردوە و هەندێ خەڵكیشم ڕاسپاردوە هەندێكیان بەمنى وتوە تا (12) میگابایت سایتى كەسایەتى هەیە بەڵام سایتى عبدالرقیب پترە لە دووسەدو بیست (220) گیگابایت بەبابەتەكانى دەنگى یەوە.جا لەوانەیە سایتى عبدالرقیب بەم قەبارە زەبەللاحە ببێتە گەورەترین سایت و ژمارەى پێوانەیى (رقم قیاسى) لەجیهاندا بەتایبەتى كەمەوسوعەى گینس (GUINNESS WORLD RECORDS) ڕۆژى (20/8/2013) لەوەڵامى بەڕێز ئاسۆ محمد یوسف (كاردۆ)دا كەلەبارەى ئەم سایتەى عبدالرقیب پرسیارى لێ كردوە نوسیویەنى:سایتى وەها لەلامان نى یە.واتە ئەمە دەبێتە ژمارەى پێوانەى لەجیهاندا لە گینسدا و لەنامەیەكى پاشتردا بەمێژووى (27/8/2013) نوسیویەتى :داخوازیەكەتان بەڕەسمى بۆمان بنێرن.
ئەگەر وابێ ئەمە دەبێتە شانازیەكى گەورە بۆ گەلى كورد كە كوردێك بەتاقى تەنیاو لەزروفێكى تایبەت وەك زوروفى سەختى كوردستان و لەنەتەوەیەكى چەوساوە و ژێردەست توانیویەتى ئەم كارە گەورەیە ئەنجام بدات.
بێ گومان خاوەنى ئەم دەریایە لەزانیارى دەبێ خۆى ئەنسیكلوپیدیەكى گەورەبێ و لەزانا هەرە گەورەكانى جیهان بژمێردرێت.
ئەوانەى كتێبە چاپكراوەكانى خوێندبێت دەزانێ توانایەكى زۆرى هەیە لە وردەكاریدا لەڵێكۆڵینەزانستیەكان لەگەڵ پاراستنى ئەمانەتى عیلمى .
ئێستا دەستمانكردوە بەداخڵكردنى مەوادەكان بۆنێو سایتەكە بۆ ئەوەى بەئاسانى سود لەسایتەكەى مامۆستا عبدالرقیب یوسف وەرگرن ، زۆربەى ڤیدۆیەكان لە (Youtube)دادەگرین و لینكەكەى لە سایتەكەدا دادەنێین.
ئەم سایتە دەبێتە سەرچاوەیەكى گەورە بۆ ئەوانەى لەبوارى مێژوو و شوێنەوارو كەلتوردا كاردەكەن و مێژوو كەلتورى كوردستانى پێ دەوڵەمەند دەبێ.
تا هەموو نەخرێتە نێوسایت رێگە نادرێ كەس لەزانیاریەكان ڕابگوێزێ. سەیریشە لەم سایتە گەورەیەدا تەشهیركردن بەكەس نیە تا ئەوكەسانەى دژایەتى خاوەنى سایتەكەشى كردبن و ئەزیەتى دابن.
نازانم بەشى دووەم چ جۆرە بابەت دەبێ و قەبارەى چەند دەبێ پێ دەچێ ئەوبابەتانەى داخڵى بەشى یەكەمى نەكردوە داخڵى بەشى دووەمیش ناكات.
وەختێك ئەرشیفى مامۆستا عبدالرقیب بریتى بووە لە هەژدە (18) ملیۆن پەڕە بەڵام هەندێكى لێ فەوتاوە و هەندێكى بەخشیوە بەدەزگایەكى رەسمى حكومەتى هەرێم بەبێ بەرامبەر و بەشێكى ماوە ، لەپێشەكى سایتەكەدا بەدورو درێژى لەم بارەوەى نوسیوە نە دورە ئەم ئەرشیفەشى ببێتە ژمارەى پێوانەى (الرقم القیاسی) لەئەرشیفى تاكە كەسى.

سەرپەرشتیارى سایت: ڕۆژگار
5/9/2013
تێبینی:
ڕێگە بە هیچ كەسێك یان لایەنێك نادرێت سود لە سایتەكە وەربگرێ تا هەموو بابەتەكان دەخرێتە ناو سایت تا خاوەنى سایت مەرجەكانى سود وەرگرتن لە سایت بڵاودەكاتەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە