نەخێر بۆ شەریعەتی ئیسلامی، بەڵێ بۆ جیایی ئاینن لە دەسەڵات

Monday, 02/03/2015, 12:00

1746 بینراوە







یاسای بڕینەوەی دەستی دز وەک نموونە!

بڕینی دەستی دز یەکێکە لە یاساکانی حموڕابی (1728-1686) پ ز لەسەردەمی بابلیە کان حوکمڕانیکردووە. تاوەکو ئێستا ئەو پەیکەرەی یاسەکەی لەسەر نووسراوە لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس پارێزراوە. ئیسلام ئەم یاسایەی پەیڕەو کردوو. لە سورەتی مائدە 38 ۆالسَّاڕقُ ۆالسَّاڕقَەُ فَاقْگَعُواْ هاتووە. واتا دەستی دز چ نێر یان مێ ببڕنەوە. هیچ رونکردنەوەیەک لەسەر شیوەو جۆری دزی لە قورئان نەکراوە!

١/ دزی بچووک هەیە وەک یەکێک پاکەتێکی جگەرە بدزێ، یان دزی گەورە وەک بانک ببڕی وەیان دزی دەوڵەتی وەک بەرپرسەکانی لای خۆمان کە بە ملیار دینار دەدزن بە رۆژی رووناک. ئەو هەموو باڵاخانەو ئۆتۆمۆبیل و زەوی و کۆمپانیەی هەیانە بەڵگەی دزێتیە.

٢/ وەک لە قورئان هاتووە، بۆ هەر کەسێک زینا بکات پێویستە چوار شاهید هەبێ ، بەلام بۆ دزی کە تاوانێکی گەورەیە، هیچ شاهیدێک لە قورئان بۆی دیارینەکراوە. لەکاتێکدا دزی بەواتای گەندەڵکردنی سیستەمی سیاسی، کە دوایی گەندەڵی کۆمەڵاتیشی لێدەکەوێتە، رەنگە ببێتە هۆی ناچارکردنی هەزارەها ژن زینا! لەشفرۆشی بکەن.

٣/ هەندێک دزی پەیوەندی بە هەژاری و برسێتی و دەوڵەمەندیەوە نییە ، بەڵکو نەخۆشیەکی دەروونیە. وەک ئەوەی پیاوێک لە بازاڕ دەرپێی ژننانە بدزێ.

٤/ بەپێی قورئان تەمەن دیاری نەکراوە، رەنگە دزەکە مێردمناڵیک بێت.

٥/ هۆکاری دزی دیارینەکراوە، رەنگە هۆکارەکەی بێکاری بێت یان بێتوانەیەی بێت ، جەستەی رێگەی پێنەدا .
٦/ گەر یەکێک دووجار دزی کرد ئەوکاتە هەردوو دەستی دەبڕن، باشە بەڵکو ئەم دزە رۆژێک پەشیمان بێتەوە، باشە دەستی نییە چۆن خۆیپاکبکات و خۆیبشوات! بۆ ئەوەی نوێژ بکات. دەستی نییە چۆن بەرزیکاتەوە روو لەخوابکات و بپارێتەوە بۆ ئەوەی لە گوناحەکەی خۆشبێت؟
٧/ دەستبڕینی دز بەپێی ئیسلام بۆ ئەوەیە کۆمەڵگا بپارێزێ. باشە گەر دزەیەکەی بەهۆی بێکاریەوە بێت. دوای زۆربوونی بازاڕی کار بیەوێت کار بکات. چۆن بەبێ دەست کاربکات؟ ئەوکاتە خۆی دەبێتە کەم ئەندام و دەبێتە بار بەسەر کۆمەڵگاوە .
٨/ بەپێی سورەتی مائدە 33 نەک هەر دەستی بەڵکو قاچشی دەبێت ببڕێتەوە!
٩/ لە وڵاتانی هاوچەرخ کەسێک دزی بکات لە کاتی دادگایی دەموچاوی پێشاننادەن بۆ ئەوەی بتوانێت جارێکی تر رووی ئەوەی هەبێت بگەرێتەوە ناو کۆمەڵگا، بەلام بڕینی دەستی دز کەسەکە نەک روی ئەوی نییە جارێکی تر بگەرێتەوە ناو کۆمەڵ، بەڵکو تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت نەک تەنها باری دەروونی تێکدەچێ، بەڵکو کاریگەری لەسەر خێزنەکەشی دەبێت.

٩/ بەپێی سەرچاوە ئیسلامیەکان مرۆڤ هەرچیەک بکات خۆی بەرپرس نییە بەڵکو هەر خوا خۆی رێگە پێشانەدەرو هەر خواش سەرلێشێوێنی مرۆڤە. واتا مرۆڤ تاوانی نیە لەوەی دزی دەکات.سورەتی تەوبە 51قُل لَّن یُێِیبَنَێ إِلاَّ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ ڵنَا .
دەستبڕینی دز نەک سزایەکە بۆ ئەوانەی دزیدەکەن بەڵکو تاوانێکە بەرامبەر مرۆڤدەکرێ. ناکۆکە لەگەڵ مادەی پێنج لە مافەکانی مرۆڤ کە ساڵی 1948 لە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر دراو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە