ئایا داعش نوێنەری راستەقینەی ئیسلامە ؟

Wednesday, 18/03/2015, 12:00

3417 بینراوە


داعش ئەوەندە بە جوانی ئسلام پەریرەودەکات تا ئێستا کاریکی نەکردووە بە دەر بیت لە قورعان و حەدیسی پێغەمبەر لە ناوی خەلیفەکەیانەوە تا دەگاتە شێوازی جیهاد و بەرێوەبردن و ........هتد

ئەگەر سەیری نازناوی ئەبوبەکر بکەین بریتیە لە ئەبوبەکرد بەغدادی هاشمی قورەیشی . ئەم قورەیشیە لە کۆتایی دا ئامانجیکی سەرەکی لە پشتە ئەویش جێ بەجێ کردنی یەکێك لە سونەتەکانی پێغەمبەرە کە دەڵێت :- (لا خِلاَفَه‌ُ إِلاَّ لِرَجُلٍ مِنْ قُرَيْشٍ) واتا خەلافەتی کردن تەنیا بۆ پێاوانی قورەیشە ! هەڵگرتنی نازناوی قورەیشی لەبەر ئەم حەدیسەیە وە مەلا کرێکاریش لیکدانەوەیەکی بۆ ئەم نازناوە کردووە دەگونجیت هی هەردووکمان راست بێت

داعش بۆ بەم رادەیە توند و تیژە؟ ئایا خودا فەرمان بە مرۆڤی ئیمان دار دەکات توندوتیژبیت ؟

لە ئایەتی ٧٣ی سورەتی التوبه‌ دا خودا فەرمان بە پێغەمبەر دەکات و دەڵێت (ئەی پێغەمبەر دژی کافرو دووڕووەکان بجەنگە و تێ بکۆشەو توند و تیژبە لەسەریان ئەوانە سەرئەنجام و مەنزلگەیان دۆزەخە)


کوشتنی دیل لە ئیسلام دا رێگە پێدراوە ؟

کوشتنی هوجام سورچی و دیلەکانی تر دەنگۆیەکی باشی لی دروست بوو لە ناو خەڵکی دا هەندی مەلاش هاتنە قسە کە بە هیچ جۆرێك دیل کوشتن لە ناو ئسلام دا نیە بەڵام ئایە ئەوان راست گۆن ؟

سەرەتا با سەیریکی قورعان بکەین بزانین چی دەڵیت لەسەر کوشتنی دیل لە ئایەتی ٦٧ی سورەتی ئەنفال خۆدا بە پێغەمبەر دەلێت :- بۆ هیچ پێغەمبەریك نەبووە دیلی هەبێت تا دەسەڵاتی لەسەر زەوی جێگیر دەبیت
وە لەدوای ئەوە لە ئایەتی ٦٨ی هەمان سورەت سەرزەنشتی دەکات لەسەر گۆرینەوەی دیلەکانی شەری بەدر دەڵیت : (خۆ ئەگەر پیش تر ئایەتەکەت بۆ هاتبایە خوارەوە تۆ دیلەکانت هەر گۆریبایەوە عەزابیکی قورسم دەدایت) کەواتە نەك هەر دیل کوشتن فەرزە نە کردنی سزایەکی قورسی لەسەرە ئەمە بەلگەی قورعانی کە هەر ئەم بەڵگەیە بەسە بۆ کوشتنی دیل ، بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە لە قسەکانمان گوێ لەم ریکۆردیە دەنگیە بگرە



ئایە لە قورعان دا هیچ دەستە واژەیەکی ڕوون و ئاشکراهەیە باس لە کوشتن بکات ؟

ئایەتی ١٢ی سورەتی ئەنفال دەڵیت:-
(ئەی محەمەد یادی ئەوە بکە کاتیک خودا وەحی بۆ ناردیت ، بەراستی من یار و یاوەرتم ، کەوا بوو تۆش دڵی ئیمان داران پابەند و دامەزراو بکە لە مەو دوا منیش ترس دەخەمە دڵی ئەوانەی کە بێ باوەرن دەئیوەش لە سەرووی گەردنی ناپاکان بدەن دەست بوەشێنن لە هەموو سەربەنجەکانیا)

ئەوەی جیگای سەرنجە لیرە دا خودا ترس دەخاتە دڵی کافرانەوە بەڵام ئیمان ناخاتە دڵییانەوە !



لە ئایەتی ٦٥ سورەتی ئەنفال دەڵیت:-
(ئەی پێغەمبەر هانی ئیمان داران بدە لەسەر کوشتن ئەگەر بیست کەسی خۆڕاگر هەبیت لە ئیوە ئێوە زاڵ دەبن بەسەر دوو سەد کەس ئەگەر سەد کەس بن بە سەر هەزار کەس دا زاڵ دەبن)
لیرە دا خودا ئامەژە بەوە دەکات دەبیت ڕابەر هانی ئیمان داران بدات لەسەر کوشتن کەواتە هاندانی داعش بۆ کوشتنی هاوڵاتیان کارێك نیە بەدەر لە فەرمانی خودا کە عەلی قەرەداخی و عەلی باپیر و مەحمەد فەرەج و هاوشیوەکانیان بۆ ئیمەی باس دەکەن !

مرۆڤ چ کاتیك ڵێ بوردەیە ؟ مرۆڤ کاتێک لێ بوردەیە کە توانای تۆڵەی هەبیت بەڵام تۆڵە نەکاتەوە ، ئەی کەی ئاشتی خوازیت ؟ کاتێک بزانیت لە جەنگ دا تۆ بەتوانای تری بەڵام شەر رەت دەکەیتەوە ، بەڵام ئایە خوداش ئاوا بیر دەکاتەوە یان نا خودا پیچەوانەی ئیمە بیر دەکاتەوە بۆ نموونە
لە ئایەتی ٣٥ی سورەتی محمەد دا دەڵیت ئیوە سستی مەکەن داوای ئاشتی پێش وەخت مەکەن چونکە هەر ئیوە سەرکەوت و دەبن !
ئەوەی زۆر جیگای سەرنجە خودا بەلایەوەی ئاسییە چەند مرۆڤ دەکوژرێت چەند منداڵ هەتیو دەبیت تەنیا پەیامەکەی بڵاو ببیتەوە !!


هەروەها ئایەتی ٢٩ی سورەتی التوبە دەڵیت بکوژن ئەوانە بروای راست و دروستیان بە خودا و پێغەمبەر نیە حەرام ناکەن کە خودا و پێغەمبەر حەرامیان کردووە پەیرەوەی دینی حەق نابن

دینی حەق کامەیە لە دیدی ئسلامەوە ؟ بی گومان خۆی بە دینی حەق دادەنێت هەر بۆیە لیرە دا ئسلام نەك ریگە نادات دینی ترلە ژیر دەسەلاتی دا بژیت بەڵکو کوشتنیشیان بە رەوە دادەنێت


کۆیلە لە ئسلام دا هەیە ؟

لە چەند شوێنێکی قورعان باس لە کۆیلە دەکات بە چەند شێوازیکی جیاواز باس کردنەکەی راستەوخۆ باس کردن نیە لە کۆیلایەتی بەڵکو باس کردنە لە هەندی کار کە نابێت موسلمان بیکات بەڵام کاتیک دەی کات چۆن لە تاوانەکە پاك دەبێتەوە بۆنموونە :-

لە ئایەتی ٣ی سورەتی مجادله‌ دەڵێت بە هاوسەرەکانتان مەڵین وەك دایکم وایت خۆ ئەگەر واتان گوت پەشیمان بوونەوە کۆیلەیەك ئازاد بکەن پیش ئەوەی بچنە لای ژنەکانتان ..........
ئەم ئایەتە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ریگە دان بە کۆیلایەتی

هەروەها لە سورەتی مائده‌ ئایەتی ٨٩ باس لە سویند خواردن دەکات بە درۆ کاتیک مرۆڤ بە ئاگامەندیەوە سویند بخوات بە درۆ دەبێت کۆیلەیەک ئازاد بکات یان نانی هەژاران بدات یان جلوبەرگیان بۆ بکرێت
هەروەها لە سورەتی نسا‌و ئایەتی ٩٢ باس لەوە دەکات کاتیک ئیمان دارێک بە هەڵە ئیمان داریکی تر دەکوژێت دەبیت کۆیلەیەک ئازاد بکات


ئەم ئایەتانە هەموو بەڵگەن لەسەر ریگە دراوە کۆیلایەتی لە ئسلام دا هەبێت وە ئازاد کردنیشیان بۆ ئەوە نیە خەم خۆری مرۆڤ بێت بەڵکو بۆ رازی کردنی خودایە !

ئایە فرۆشتنی کچە ئیزیدیەکان لە ئسلام دا رێگە دراوە ؟ وە هیچ کاری وا لە مێژووی ئسلام دا کراوە ؟

ئایەتی ٣ی سورەتی النسا‌و دەڵێت :- ئەگەر یتستان لە داد پەروەری هەبوو لەگەڵ کچە بێ باوکەکان دا ئەو وازیان لێبینن ئافرەتی تر دوو دوو یان سێ سێ یان چوار چوار مارە بکەن خۆ ئەگەر ترستان لە داد پەروەری هەبوو لە نیوانیان دا ئەوا ئەوا کەنیزەك ڕابگرن

ئایەتی ٣٣ی سورەتی نورد دەڵیت جا کە کەنیزەکەکان ویستیان بە پاکی بمێنەوە ئیوە ناچاریان مەکەن بە زینا بۆ ئەوەی لەورێگەیەوە سامان و ماڵی دنیا بەدەست بێنن !

ئەم ئایەتانە لە قورعان دا باس لە کەنیزەک دەکەن کەم نین بەڵام ئەم دوو ئایەتە بەسە بۆ ئەوەی بۆمان ڕووبیتەوە کە کەنیزەک لە ئسلام دا ریگە پێدراوە وە هیچ ئایەتیک نیە ریگری بکات لە کەنیزەك ،

لە شەری تیرەی قورەیز یەهودیەکانیان ئابلوقە دان پاشان ئەوانیش خۆیان دا بە دەستەوە دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو خەلکەی بە دیل گیراوە عومری کوری خەتاب پێشنیاری ئەوەی کرد بۆ پێغەمبەر کە هەر نیرینەیەك تەمەنی لە ١٤-٥ ساڵ زیاتربێت (هەڵبەتە ئەو بەشێوەیەکی تر ئەم قسەیە دەکات) سەری بپەریندریت و ژن و منداڵەکانیش وەک کۆیلە بفرۆشرین دوای ئەوەی کوشتارەکە تەواو دەبیت سەر جەم ژنەکان لە لایەن عومەری کوری خەتابەوە لە میسر مرۆشراو پارەکەش بو بە بەیت مالی موسلمانن. کەواتە وەها کاریك بە بەرچاوی خودی پێغەمبەریشەوە کراوە ئەمە داهێنانیکی ئەبوبەکرد بەغدادی نیە

لە کۆتای دا ئەوەی ماوەتەوە دەبیت بڵین موسڵمانان بەجۆریک تینوی کوشتار و برین بون ئەوەتا کەسیکی وەك عەلی کە بە میان رەوترین کەسی ئەو سەردەمە ناسراوە لە شێعریک دا دەڵیت

السيف والخنجر ريحاننا ... أفٍّ على النرجسِ واڵاسِ
شرابنا من دم أعدائنا ... وكأسنا من جمجمه‌ الرَّاسِ
شـمشیرو خەنجەر ریحانمانە ئۆف لەگوڵی نێرگز و ئاس بێت
شەرابی ئیمە خوێنی دوژمنمانە کاشەشمان کەلی سەرەکانە !



حوکمی نویژ نەکەر لەم مەلایەوە گوی لی بگرن


بۆ سەیر کردنی ئایەتەکان سەردانی ئەم لینکە بکەن بە وەرگێردراوی کوردی سەرجەم قورعانی تیدایە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە