دیسانەوە تاڵەبانی وهەڵە سیاسیە كانی

Friday, 29/07/2011, 12:00

1310 بینراوە





جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق هەمیشە بەوە ناسراوە كە سیاسەتێكی كورتبین و خۆپەرستانە ونادروست پەیڕەو ئەكات و هیچ كات لە فیكری داهاتوودا نییە ،ئەمەش وایكردووە كە زۆربەی كات گرفت و شەرمەزاری بۆ سیاسەت مەدارانی حیزبەكەی دروست بكات هاوكات بە هۆی هەستیاری پێگەی تاڵەبانی وە كوردێك لە ناوەندی سیاسی عێراقدا ئەوا ئەو لێدوان و هەڵسوكەوتەی كە ئەنجامی دەدات بووە بە هۆی شەرمەزاری بۆ سەرجەم گەلی كورد.
هەڵەو كەم و كورتیەكانی تاڵەبانی لە سیاسەتدا هێندە زۆرن كە لەچەند دێڕێكدا تەواونابێت ،پێشتر ناوبراو لە نێو هەموو سەركردەكانی عەرەب و جیهاندا بە تەنها پشتیوانی خۆی بۆ دیكتاتۆری میسری حوسنی موبارەك دوپاتكردەوە دواتریش بە هۆی زۆری ناڕەزاییەكانی گەلی میسرەوە كۆتایی بەو دەسەڵاتە قۆرخكارە هات و حوسنی موبارەك و خانەوادە و دەست و پێوەندەكەیشی وە ك تاوانباری جەنگ لەقەڵەم دران و ئێستا لە ژێر ڕەحمەتی چەكوشی دادوەردان كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەبەر چاوی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە لەوڵاتی خۆی دادگایی بكرێت .
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئاخۆ حكومەتی نوێی میسری چۆنی بڕواننە سەرۆك كۆمای عێراق لەكاتێكدا ئەو دژی گەلی ڕاپەڕیوی میسری بووە وپشتیوانی لە موبارەك كردووە؟
بەڵام سەیر لەوەدایە كە تاڵەبانی دەرس و پەندی لە و لێدوانەی پێشوی وەرنەگرتووە و دیسانەوە هەمان هەڵە دوبارە ئەكاتەوە وپشتیوانی لە دیكتاتۆرێكی دیكەی عەرەبی ئەكات كە ئەویش بەشار ئەسەدی سەرۆكی خۆسەپێنی سوریا یە،بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو تاوانەی كە ئەسەدو ڕژێمەكەی دژ بە جەماوەری ڕاپەڕیوی سوریای ئەكەن .
جەلال تاڵەبانی بەردەوام هەڵەلەدوای هەڵە ئەكات ودەزگاكانی ڕاگەیاندنی حیزبەكەیشی خەریكی پینە و پەڕۆ و ڕتوش كردنی هەڵەكانی ئەون .
یەكێك لەو هەڵە زەق و دیارانەی كە ئەنجامیدا سەردانی كردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بوو لە بەغدا كە هەرگیز لە دنیادا نەبووە فەخامەتی سەرۆكێك سەردانی بارەگایەكی بچوكی ووڵاتێك بكات ،تەنها لە یەك حاڵەتدا سەرۆكی وڵات ئەو كارە ئەكات ئەگەر كودەتای لێكرابێت و توانای دەرباز بوونی نەبێت ئەوا بەناچاری پەنا بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتێك ئەبات بە مەبەستی پاراستنی گیانی .
هەروەها تاڵەبانی لەسەردانەكەیدا بۆ ئێران لەلایەن وەزیری ناوخۆوە پێشوزی لێكرا كەئەمەش بۆخۆی هەڵەیەكی دیكەیە دەبوو لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی پێشوازی لێبكرایە.
خۆئەگەر بۆ ڕابردوویبەكی دورتر بڕۆین ئەوا هەڵەهای كردووە وەك ناوهێنانی دەوڵەتی كوردی بەخەونی شاعیرانە و ئازادكردنی تاریق ڕەمەزانی فڕۆكەوانی كیمیابارانی هەڵبجە و داكۆكیكردن لە نزارخەزرەجی پاڵەوانی ئەنفال و واژونەكردن لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی دوژمنە سەرسەختەكانی گەلی كورد و دەیان دەیان هەڵەی دیكە ....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە