خەیاڵى پارە دابەش کردنەوە لە مێشکتان دەرکەن

Monday, 03/08/2009, 12:00

1819 بینراوە


پاش هەڵبژاردنە تەزویر لێدراوەکەى کوردســتانە نەگبەتەکەم ڕۆژێک لەســەر لوتکەى دوورگەکەى گۆڕانەوە گوێم لە چەند کەســێک بوو قســە و باســیان لە ســەر ئایندەى پەرلەمان و ئەگەرى یەکگرتنەوەى کوتلەکان و دابەشکردنى پارەى حیزبەکان دەکرد کە لەو کەســانە کەســى ناسراوى تێدابوو کە ســەردەمانێک کاربەدەســت بوو لە شــارى سلێمانیدا، دڵم زۆر بە خۆم داما کە من و هەزاران تاکى ترى ئەم میللەتە لە پێش بانگەشــەى هەڵبژاردنەکانەوە و لە کاتى بانگەشــەکەشــدا چالاکانە قۆڵمان لێ هەڵماڵیبوو تا دەنگ و ڕەنگى گۆڕان و تیشــکى مۆمەکە بگەیەنینە کەشکەلانى فەلەک ، میللەتیش بە ئومێد و دیدێکى نوێ ى جیاواز لە گوزەشــتە مۆمەکەیان قبووڵ کرد بۆ ئایندەیەکى جیاواز لە دوێنێ ئەو دوێنێ یەى ســاڵانە لە بودجەى میللەت پتر لە 800 ملیۆن دۆلارى تەرخان ئەکرا بۆ دوو حیزبى پاوانکارى ووڵاتەکەم و نیوا و نیو بەشــیان ئەکرد، ئەمە ســەرەڕاى پاوانکردنى باقى دیکەى بودجەکەش لە لایەن هەردوو لاوە بە ناوى کۆمپانیا و پڕۆژەى وەهمى و شــکست خوارد و تەخشــان و پەخشــان کردنى بۆ هەوادار و کاســەلێســانیان و.... چى و چى دیکەى تر کە هەر لەبن نایەت، کە خۆى بنەبڕ کردنى ئەم پاوانکارى و بە فیڕۆدانى بودجەیە یەکێک بوو لە خاڵە هەرە گرنگەکانى بەرنامەکەى جوڵانەوەى گۆڕان، کەچى تازە بە تازە ئەو کەســانە باس و خواســتیان لە ســەر ئەم تەوەرانە بوو:

-1 ڕەنگە پاش تێکشــکانەکەى یەکێتى لە ســلێمانیدا ئەو بەشــە کورســیەى بەریان دەکەوێت دیســانەوە بێنەوە و لەگەڵ گۆڕاندا هاوپەیمانى بکەنەوە، ئەى ســڵاو لە ئەقڵى ئەو کەســانە، ئێمە هەموو نەمانووت بۆیە جیابووینەتەوە تا بەدوور لەوانە بەرەى ئۆپۆزیســیۆن پێک بێ و لە پەرلەماندا مافە ڕەواکانى میللەت دەســتەبەر و بپارێزێ ، واتە ئەبێ گۆڕان دژ بێت نەک هاوپەیمان بێتەوە، نازانم ئەوە چۆن بیرکردنەوەیەکە، وەها ڕایەک لاى من نیشــانەى پرســیارى لە ســەرە

. -2 هەر ئەو کەســانە باســیان لە دابەشکردنى ئەو 800 ملیۆن دۆلارە ئەکردکەســاڵانە پارتى و یەکێتى لەنێوان خۆیاندا بەشــى دەکەن و پێ یان وابوو کە بەشــەکەى یەکێتى لە مەودوا دەبێت بە پێ ى بەشــە کورســیەکانیان بێت و بەشێکیشى بەپێ ى ژمارەى کورســیەکانى گۆڕان بۆ ئەمان بێت، بیریان چووبۆوە کە هەمووى هەفتەیەک لەمەو پێش بوو گۆڕان ئەینەڕاند کە ئەوە پارەى دزراوى میللەتە و ئیتر لە مەو دوا پێویســتە بنەبڕ بکرێت و تەنانەت لەوەش تێپەڕیان ئەکردو داواى گێڕانەوەى ئەو بودجە دزراوە ســاڵانى ڕابووردووشــیان ئەکردەوە، دەبێ ئەو کەســانە بیریان نەمابێ کە بەرنامەى گۆڕان ئاواى ئەوت تەنانەت نموونەى حیزبى ووڵاتە دیموکراســیەکانیشــیان دەهێنایەوە کە ئەگەر حیزبێک دارایى لە ســەروو 500 هەزار دۆلارەوە بێت ئەوا ئەبێ ڕوونکردنەوە بدات بە میللەت کە چۆن دەســتـى کەوتووە، من ناڵێم ئەو کابرایانەى من گوێم لە ووتەکانیان بوو تەعبیر لە دیدو بۆ چونى گۆڕان و ســەرۆکەکەى دەکات چونکە بێشــک من وەک شــەخسى خۆم هیچ گومانێکم لە نەزاهەت و بەرچاو تێرى ڕابەرى ئەو جووڵانەوەیە نیە بۆیە ئێمەش ئەو گۆڕانە بووە بەخەمى هەموو ئان و ســاتێکمان و شــەو و ڕۆژمان خســتە ســەر یەک تا لە 25ى تەموزدا ســەرەڕاى ئەو هەموو فڕاندنى دەنگ و ســاختەکاریەى کرا لە ســندوقەکانى دەنگداندا بە تایبەتى لە دهۆک و هەولێر کەچى بە پاڵپشــتى دەنگى میللەت گۆڕان پێ ى خۆى چەقاند لە پەرلەمانى ئایندەدا و ئیتر لە ئایندەدا دەبێت بەرهەمى بنەبڕ کردنى ئەو پاوانکاریانە بچنینەوە نەک دووبارە دابەش کردنەوەى پارەى دزراوى میللەت ئەمجارە لەبرى لەنێوان دوواندا بەڵکو لە نێوان سـیان و چوار لایەندا، تکایە ئەى ڕابەرى جوڵانەوەى گۆڕان کەمێک بە دەور و بەرەکەتدا وەرەوە و مەهێڵە کەســانى ناحاڵى بە تەحلیلاتە گێڕ و وێڕەکانیان گڕى مۆمەکە لە دڵى خەڵکدا خامۆش بکەن چونکە کە ئێمە هەموو تاومان دایە ئەو مۆمە هەر بۆ ئەم هەڵبژاردنە نەبوو بەڵکوو هەر لە کۆتایى ئەمســاڵدا چەندین هەڵبژاردنى دیکەمان لە بەردەمە ئەمجارە لە ئاســتى عێراقدا کە هیوامان وایە گۆڕان بە هەمان بەر نامە و شــێواز و لۆگۆوە دابەزێتە ناو ئەو ســاحەى نەبەردانە و بازنەى کێ بەرکێ گەورەتر بکات بێگومان بە پشــتیوانى خەڵک، تکایە بە کەســانى دەور و بەرت ڕابگەیەنە کە زەمانى دابەش کرنى پارە و بودجە بە ســەر چوو تەنانەت ئەگەر لەمەودوا ســووســەى وەها ڕەفتارێک لە حیزبەکانى دەســەڵات بینرا لێیان بکرێتە هەڵا و هات و هاوار و ئەگەر هەر بەریشــیان پێ نەگیرا ئەوا ئێوە و گۆڕانەکەتان بە دوور بن لەو دابەش کردنە و قبووڵى وەرگرتنى هیچ بەشــێک مەکەن چونکە ئەوە پارەى دزراوى میللەتە. پاشــان ئەبوایە ئەو کابرایانەى من گوێم لە قســەکانیان بوو لە خەمى ئەوە بوونایە کە میللەت هان بدەن بە خۆپیشــاندان و مانگرتنى ســەرانســەرى ئەنجامە تەزویرەکانى هەڵبژاردن قبووڵ نەکەن تا ئەنجامە ڕاســتیەکانیان دەســت ئەکەوتەوە، کە بێگوومان زۆر زیاترە لەوەى کە ئێســتا ڕاگەیەندراوە، کەچى بە داخەوە وەک ئەوەى ئەو ئەنجامەیان پێ باش بێت و قبووڵیان بێت تازە گەڕابوونەوە دوواوە بۆ خەمى بەشــەکەیان لەو پاوانکاریەى ئەو دوو حیزبە کە چەندین ســاڵە ئەنجامى ئەدەن. بەڕێز کاک نەو شــیروان مســتەفا با ســەردەمێکى جیاواز لە ڕابووردوو بە هیمەتى گۆڕانخوازان بێتە دى کە هیچ حیزب و گروپ و قەوارە و لایەنێک بۆى نەبێت لە بوودجەى میللەت دەربهێنێ ، بڕواناکەم بەڕێزتان ئەوە باش نەزانن کە بە فیڕۆدانى پارەیەکى وا قورس و گران باجێکى گەورە و گرانە بە خوت و خۆڕایى لە گیرفانى میللەت دەردەهێنرێت، ووڵات هەیە دانیشــتوانیان دوو هێندەى کوردســتانى ئێمەیە و هەر دوو هێندە بودجەى ســاڵانەکەیەتى کە ئەو دوو حیزبە دابەشــیان کردووە کەچى بڕوانە ئاســایى بوونى ژیانیان و خزمەتگوزارى و ســەنعەت و داهێنانى بەربڵاویان ، ئێمەش ڕۆژ بە ڕۆژ بە ناخى دواکەوتوویى و نەزانیدا ڕۆچووینەتە خوارەوە، تکایە ئەى بەڕێز ئەو دەنگ و ســەدایەى بەدەســتت هێناوە میللەت بۆى هێناوى تا ئایندە گەش بکەینەوە نەک دووبارە پارە دابەش بکەینەوە

ســەرفراز
ســلێمانى
1/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە