سەرۆكى ئێَمە و سەرۆكە تازەكەى میسر

Tuesday, 03/07/2012, 12:00

2790 بینراوە




خۆشى خۆشى و هەڵلا هەلڵا جەنابى حوسنى موبارەك تڕۆكراو بۆ یەكەم جار لەمێژووى میسردا ئینتیخابات و دەنگدانى سەربەست و ئازاد بەڕێوە چوو بۆهەڵبژاردنى سەرۆكێكى تازە و تەشكیل كردنى حكومەتێكى نفت ونوێ و عەیارە بیست وچوار،خەڵكى ئەو وڵاتە شەبەقى بەدەم گۆرانى لەسینەو مەرمەڕ بەرەو سندوقەكانى دەنگدان چوون،ئەوەبوو پاش بگرەو بەردەیەكى زۆرو شەڕەپەڕۆ وتەزویر وئەملا ولا لە كۆتاییدا نوێنەرى ئیسلامیەكان زۆرینەى دەنگەكانى بەدەست هێناو بەخۆشى یان بەترشى بو بەئەمرى واقیع و كرا بە یەكەم رەئیسى هەڵبژێردراوى ئەو وڵاتەپاش جەنابى ناموبارەك.
 جا بەڕێزى هەر لەیەكەم هەنگاوى بۆ كۆشكى سەرۆكایەتى بڕیارى چى دابێت باشە بەعەقڵى ئێوە؟ رەنگە بڵێت بڕیارى دا بێكارى نەیەڵێت ؟یان وا گومان بكەیت كێشەى نیشتەجێ بون وئەزمەى سەكەن حەل بكات یان بەنیازە خریجەكانى پارو پێرار تەعین یكات؟ یان بڕیارى داوە دیاردەى هەژارى و سواڵكردن نەیەڵێت یان........رەنگبێت دەیان وسەدان یان و لێكدانەوەى بۆ بكەیت بەڵام بەخواهیچیان ئەوە نیە كەجەنابت تەسەورى ئەكەیت.
 كورت و موختەسەر عەرزى براى خۆم بكەم ئەو گەندەڵە هەستاوە بەر لەهەموو شتێك معاشەكەى خۆى دەستكارى كردووە و كردویەتى بە(1650$) بەكوردیەكەى خۆمان شانزە وەرەقەو نیو، باشە ئەگەر ئەمە گەندەڵى و فەسادى وبەهەدەردانى پارەو ماڵى میللەت نەبێت چیە؟
پێم خۆشە بەسەرپێى موقاڕەنەیەك بكەم لەنێوان ئەو سەرۆكە تازەیەو سەرۆكى هەرێمەكەى خۆمان ،بزانن كامیان گەندەڵن ؟ ئومێد ئەكەم هەموو كوردێك ئەم نوسینەم دوو سێ دانە جار بخوێنَیتەوە بەدواداچوونى بۆبكات تا بزانێت و لاى روون وئاشكرابێت كە سەرۆكى خۆمان(زێرە) و چەندە نەزیه و دەست پاك وكەم مەسرەفە ،ئیدى گوناحتان ئەگات بەخراپە و شك وگومان سەیرى بكەن وتۆمەتى بدەنە پاڵى و لەجەریدە ومەریدەدا بەخرابە باس و زەمى دەكەن ،من نە سەرۆك دەناسم ونەنان وپیازم لەگەڵدا خواردووە ،بەڵام پیاو با قسەیەكیش بۆدز بكات و با هەموكاتێك بەچاوى خراپ و دوژمنانە سەیرى سەرۆكمان نەكەین ئەو ئەگەر هینێكیش بێت هەر سەرۆكمانە ،
تۆ بابۆتان بەیان كەم ئەوسا ئیتر خۆتان حوكم بەن لەسەرى ویژدانى خۆتان بكەن بە حەكەم.،سەرۆكى ئێمە لەوەتەى هەیە سەرۆكە و لەباب و باپرییەوە بۆى ماوەتەوە ئەگەر هەر ساڵێك چەند دینارێكیش مەعاشى بۆزیاد بكەیت (عەلاوە تەرفیع)ى بۆبكەیت ئەكاتە چەند؟
هەروەها بەِرێَزى لایەزال لەژێر تەئسیرى عەشیرەت و بنەماڵەدایە كە خۆتان چاك ئەزانن مەسرەفى دیوەخان و میوان و تەكیەكەیان و ئەملاو لا چەندە،ئەوەش نا رەنگە هەندێكتان باش ئاگادارنە بن كە ئەو مەدالیایانەى لەئیتالیاوە بۆى درۆست دەكرێت وابزانن لەسەر حسابى ئەو وڵاتەیە؟نا با ئێوەش وهاوڵاتیانى ئیتاڵیاى دۆڕاوى مۆندیالى یورۆش باش بزانێت دوا فلسى ئەو شتە لە خەزێنەو قاسەى سەرۆكایەتیە هەموو مەراسیمەكە بە پارەى خۆیەتى جا بزانن چەند دەكەوێت لەسەرى؟، خۆ ئەگەر حسابى سەفەرو گەڕانەكانى بكەم ئەوە ئەیدات لەتایەكى،لەوەش زیاتر ئەها كاتێك تەشریفی ئەبات بۆ شارێك وەكو ئەوەى كە چوو بۆ قەڵادزێ و گەرمیان چى لەگەڵ خۆیدا ئەبات و نزیكەى سێ چوار هەزار چەكدار و زێرەڤانى خۆ ئەگەر یەكى 1 كەباب یان لفەیەكى فەلافل بخۆن چەندى تێدەچێت خۆت سیعر وەرگرەو زەربى ئەو چەند هەزارەى بكە،ئەوە حسابى سەیارە وبەنزین و ریكخرازى خێر خوازیەكەى بارزان و دەزگا ئیعلامیەكانیان ناكەم كە مانگانە چەنێك مەسروفاتیان قورس و گرانە پیاوى خۆى ئەوێت بچێتە ژێر بارى، یان عانێك كە موقابەلە ئەكات لە كەناڵەكانى جەزیرە وعەربیەو شوێنەكانى تر وائەزانن گاڵتەو بەلاشە؟!
 نا وانیە بەقوربان ئەو هەر یەكە بۆخۆى چەند دەفتەر دۆلارێكى ئەوێت تا بڵاوی ئەكەنەوە .شتى دیكە زۆرە ئەگەر باسى بكەم وەكو پارەى نەسریە بۆ قەبرى باوك وبراكەىو خەتم و خێرو ناوساجى بەخشینەوە بۆساڵانەیان ودەیان شتى تر..پێم وابێت ئێستا گەیشتویتەتە قەناعەت كە معاشەكەى چۆن سەرف ئەكات و شتێك حاڵى بووى ئێستا خەریكە باوەڕ بەقسەكەم ئەكەیت و ئەڵێیت هەرباشە ئەو نەسریە و معاشەكەمەى كە حدزدى(400000) دۆلارە بەشى تا سەرى مانگى ئەكات و قەرز لە فازل میرانى و ئاشتى هەورامى ناكات؟! ئەوە من خاترم گرتون باسى خواردن وجلو بەرگ و قیستى عەرەبانەى ژن و كچەكەى و پارەى موەلیدە و كرێى ئاو كارەبا و پارەى پاس و مەسرفى سەیران و شتم باس نەكردوە كەئەویش بۆخۆى هەنێك ئەبات ، ؟؟
بەهەرحاڵ بابیمە سەر كابرا تازە پیاكەوتۆكەى میسر (محمد مرسى) هەر دیارە ناوەكەى لە برسى یەوە نزیكە بۆیە لەبرى هەموچاكسازى وگۆڕانكارى و پێداچونەو بە دەستورى وڵات و گوێگرتن لەحاڵ و ئەحواڵى میللەت بەرنامە وپلاندانان بۆ بوژاندنەوەى ژێرخان وئابورى وڵاتەكەى بەوكارە پڕلەگەندەڵى و شوورەییە هەستاوە ، ئاخر بڵى كابرا تۆ ئەو هەمو پارەیەت بۆچیە چى لێ ئەكەیت،نەجگەرە ئەكێشى ، نە ئەخۆیتەوە وتابڵین بەزمى نادى وشەوانت هەیە،خۆ فیعل ورابواردن و ئەملاولا هەرناچیت بەلایا، خوا پێم نەگرێت تاقەتى سەفرەو گەڕانى وڵاتانیشت نیە تابڵێن كچە جوانەكانى توركیا و فەرەنساو ئەمریكا گیرفانت هەلدەتەكێنن،ئەوە نەخۆت نەژن وماڵت گوێ بەجل وبەرگ و میكیاج وێالون و مێش و نیگرۆ و جێل و بۆیاغ و ریششت تاشین نادەن ، كوڕەنازدارىوەو بابۆشت نیە بۆ هەر دەرچونێك بۆبازاڕو گەڕان سى چل سەیارەو دوسێ لیواى چەكدار دواى خۆى ئەخات كە ئەوانیش مەسرەفە؟ ئێ بەخوا كوڕى قومارچیشت نیە وەكو ئەوەى سەرۆكى خۆمان تا پۆكەر وبەقەرە و رۆلێت سەفتەدۆلار بدۆڕێنێت،ئیتر تێ ناگەم مانگى شانزە وەرەقەونیو چى لێ ئەكەیت ،خۆزگە حكومەتەكەى ئەوانیش وەكوئەوەى لاى خۆمان لیژنەى نەزاهەو رقابەى مالیان هەبوایە تا وەكو سەرۆكى هێژامان فلس بەفلس حسابیان لەگەڵدا بكردایە ئەوسا ئەتانزانى مرسى لەژێر ناوى ئیسلام و شەریعەتدا چەندە گەندەڵ و فاسیدە سەرۆكیشمان چەندە شەریف و ێالح و ئەمینە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە