کوردستان بەرەو یاخیبوونی شارستانیانە

Tuesday, 02/07/2013, 12:00

1557 بینراوە



هەموو هەوڵ و مانۆڕ و فرت و فێڵ وگ وشارەکانی پارتی بۆ لەدەست نەدانی ئەو دەسەڵاتەیە، کەسەرۆکی حیزبەکەیانی گەیاندۆتەئەو پایەو پلەیەی، کەئەمڕۆ خۆی لەسەرتەختی پاشایەتی کوردستانی باشوور دەبینێتەوە، مێژووی ئەم حیزبەوامان پیدەڵێت، کەلەرابردووشدا هەر وا بوون و بەرژەوەندی باڵای میللەتیان کردۆتەئامانج بۆ هێشتنەوەو بەردەوامدانی بنەماڵەی بارزانیی، بۆیەلەو پێناوەدا هەموو هێڵەسورەکانیان تێدەپەڕاندووە، ئەوەی جێگای سەرنجەلەم نێوەشدا ئەرک و دەوری چەند سەرکردەیەکی دەستڕۆیشتوی یەکێتی تەواو پێچەوانەوناکۆکەلەگەڵ خواستی جەماوەری یەکێتی، ئەمانیش بۆ چەسپاندنی ئەو ئامانجەهاریکارییان کردووەو پەیام و مێژوی یەکێتیان فەرامۆش و ناشرین کردووە.
‌پارتی هەرلە مێژەوە نەیشاردۆتەوە، کە ئەیەوێت سیستەمی سیاسیی وئابورییەکەی کوردستان بەرەو سیستەمی وڵاتانی دورگەی عەرەبی بەرێ، لەم پێناوەشدا هەنگاوی ناوە، بەتایبەتی لە بواری ئابوری نەوتدا کە لەم زەمینەدا نەک هەرشاگرد وشەریکە بچوکەکەی بگرە توانیویەتی بەشێکی زۆری جەماوەر وڕۆشنبیران وتەنانەت لایەنەکانی ئۆپۆزیسێۆنیش فریوبدات بۆ ڕەوابونی بە دەم ژەنین وهەڕاج وتاڵانکردنی نەوتی کوردستان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکدا و لەژێرناوی دروستکردنی پایەکانی ئابوری سەربەخۆی کوردستان، دروست ئەم تاوانە ئابوریەی لە تاوانە ئابوریەکانی سعودیە وکوێت وڕژێمە کۆنەپەرستە بەکرێگیراوەکان ئەچێت، دیارە ئەم خەون وخەیاڵ وئامانجەی پارتی زۆرگونجاو وهاوتەریبە لەگەڵ نەخشە وپلان وبەرنامەی وڵاتانی پیشەسازی وسەرمایەداری بەرامبەروڵاتانی نەوت، چونکە ئەوان حەزئەکەن وەکاریشی بۆئەکەن کە سەردار و فەرمان ڕەوای وڵاتانی نەوتی کەسانێک بن زۆرترین نەوت بەهەرزانترین نرخ بخاتە بازاڕەوە و داهاتەکەشی نەکرێتە خزمەت گەشەی ئابوریی ومرۆیی وخەڵکەکەشی بێ بەرهەم وبەرهەمخۆربمێننەوە، چونکە بەگەشەکردن وپێشکەوتنی مرۆیی وپیشەسازی وڵاتانی خاوەن نەوت، ئیتر وڵاتانی پیشەسازی توشی قەیران وهەڵاوسان و ڕوخان و داتەپینی ئابوری ئەبن وەک چۆن ئیستا یۆنان و سوید و ئیتاڵیا و ئیسپانیا توشی بون.
‌کەواتە خەون وخولیا وئارەزوەکانی پارتی و بارزانی پشت ئەستورە بەهاندان وهاوکاری و ڕێنمای وڵاتانی پیشەسازی بۆیە هەوڵدان وسازان بۆ وازهێنانی پارتی لە م خە ونە دەبێتە خەون!
‌بەتێڕوانینی ورد لە ستراتیجی پارتی ونەوسنیی وتەماحی کۆمپانیاکانی نەوت و بەرژەوەندی وڵاتە پیشەسازی یەکان وگەوجاندنی ئاسانی بەشێکی زۆری تاکی کورد بە وروژاندنی خەونی نەتەوەیی، بۆیە ئەستەمە خۆلادان لە شەڕ وبەڵا و پەتای پارتی سەرئەنجامیش بەعسیانی مەدەنی و ڕاپەڕین دەگات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە