كەناڵ "چارو كۆڕەك تیڤى" پێكەنین بە ئازارەكانمان

Tuesday, 11/05/2010, 12:00

1204 بینراوە


كەناڵ "چارو كۆڕەك تیڤى" پێكەنین بە ئازارەكانمان
یادگار میراودەلى
سەیرە هەر كەس روو دەكاتە ئەم خەراباتەى ووجود
كاسەكەى هەرچەندە پرتر بێت ئەوەندە بۆشترە
(حەمدى شاعیر)
مرۆڤ لەم مەملەكەتەى ئێمە تاكو بژیت خەفەت زیاتر دەخوات وەكو زەردەشتى جوانەمەرگ لەدوایەمین نوسینیدا بۆ بكوژانى نوسیبوو كە " مردن باشترە وەكو ژیان لەناو ئەم هەموو زولمو زۆرەدا) خەفەت دەخۆیت لەم پارەیەیەى كە ئى هەر چى ئەو قور بەسەرانەیە لە هەلبژاردنەكاندا تەزویر بۆ پیاوكوژەكانى ئەم وولاتە دەكەن, تاكو بژى لەم وولاتەدا سەرت زیاتر سپی دەبێت و خەفەت لەم هەموو چەپڵە لێدەرە دەخۆیت كە دە سەلاتێك بەردەوام فێرى پێكەنین و چەپلە لێدانیان دەكات, چەپلە لێدان لە كاتى فراندانى مێردمنالانى شاردا , چەپلە لێدان لە كاتى فراندنى هاوشانەكانیان كە لاوە, خوێنكارە ,رۆڵەى یەكێك لەم بەناو چوار پارچەى كوردستانە كە شەوانە بە ئێمەى دەفرۆشنەوە و ئەو چوار پارچەیەى كە لە بەشێكى بەناو ئازاددا بە هێندەى سێپارچەكەى تر خەڵكى لێتیرۆر دەكرێت, دەفرێنرێت, ئەتكدەكرێت, زۆر زیاتر لە پارچەكانى تر سەروەت وسامانى رۆلەكانى لەبەر چاوى خۆیان دراوە بە كەنالى زەبەلاحى تێكدەر ى بێپەیامى ئامانجداریێكى بێئامانج و لەگەلیشیدا هەر چەپڵە بە ماف خوراوەكان بڕاوە, چەپڵە لە كاتى كوشتنى هاورێكەیان, چەپڵە لە كاتى ئەتكردنى ووشەو قەلەم و ئەدەبیات و مێتافۆرەكانى نوسین كە نە ئێوەى بەناو ئەدەبی تێیدەگەن و نە ئەوانەى هەمویان گومانیان لە بوونى خۆمان بۆ دروستكردووین. چەپلەو, سوردان و پیشاندانى ناشرینترین موڤیى و ئەفلام و زنجیرە كە هەموویان دوور بوون لە ئادابى پرسە گێران بۆ قەلەمێكى جوانەمەرگ, بۆ هەناسەییەكى پر لە خەم بۆ ئەو هەموو سەروەتە گەوەرەیەى كە ئێوە خستوتانە ناو كارە ئامنجدارەكانى خۆتان و مافخوراوەكانیش چەپلەتان بۆ لێدەدەن! مۆتیسكۆ پێى ووتین " هەر گەلێك بە ئازارەكانى خۆى پێكەنى ئەوا دل بەو گەلە خۆش مەكە كە گەل بێت" ئێوە هەموو رۆژێك بە پاشماوەى 80,000 هەزار ئەنفال پێكەنینتان دێت قاقاو چەپڵە لێدان و كە یف و سەماو موڤییە بزوێنەرەكان و گاڵتەو گەپەكانى "ژن و ژیان و, كەیفى هەفتەو چەەندەها ٍِShowو) دەبێتە مۆتەكەیەكى زۆر ترسناك بەسەر مناڵە قوربەسەرەكانى پاشماوەى ئەنفال. دەزانن بۆ بۆتە مۆتەكە؟ لەبەرئەوەى ئەوان تۆزو خۆلى كەلاوەكانى ئەنفال پرچى دایكیانى بەرنەداوە, فرمێسكى دەیان سالەى دەسگیران و ژن و لاو رروبارى خەمى هەر چوار پارچەكەى پركردووە, ئەوان هیچ كچێكى خۆیانیان نەبینیوەو بەهۆى پارە خۆرەكانى ئەم وولاتەشەوە نایبینن كە لە رۆژێكدا چەندەها جلى ئال و وەڵاو سەیرو سەمەرەو هەزەلى نامۆ بەكلتورى كوردى لەبەر بكات, ئێوە رۆژێك نەهاتن بەو جلە سەیرو سەمەرانەتانەوە كە ئێستا خۆتان ووتەنى (منیش بە جاهل و دواكەوتوو دەبەبینن) سەردانى پاشماوەى ئەو 80,000 ئەنفالە بكەن كە بۆ ئەوان تۆز و خۆڵى ژیان بەرینەدوان, ئاخر جیاوازى ئەوان لەگەل َ ئێوە چییە ئێوە كورو كچى كام دكتۆرە ناسكەن؟ لەچی پارچەیەكى ترى كوردستانەوە هاتوون؟ ئەوەى ئەم هەموو پارەوە سامانى گەلەى خستۆتە بەردەستان چەند پرۆژەى بۆئەو دەرەبەدەرو ئاوارانە كردووە. ئێوە پێكەنینتان تەنانەت گالتەشتان بە هەڵبجە دێت چونكە كە ئەوندە دڵتان ناسكەو بۆ وەرینى گولێك دڵتان هۆن هۆن ئەشكى پێا دێت بۆ نایەن لە گەڵ ئەم هەموو جرت و چەقەنەیە كەنالێك بۆ ئەنفال و هەلەبجەو وە تەنانەت وونبووەكانى شەرى ناوخۆ دادنانێن, بۆ كەس بە ئێوە ناڵیت بەرى چاوتان كلى پێوەیە,ئێوە وەكو رەنج سەنگاویشتان پێنەكرا كاتێك زانى ئەو كەناڵەى كارى بۆ دەكات دەستى كرد بە شەرە جوێن لەگەل َ نەیارەكانى ئەوا رەنج لە مالەوە دانیشتوو شیعرى بۆ هەڵبجەو ئەنفال و شەهیدە سەربەرزەكانى وولات دەوت و نەفرەتى لە گەنە پیاوەكانى وولات دەكرد. بۆ ئێوە لێمان بوونە خولە پیزەى راگەیاندن. بۆیە من ئێوەم وەكو هەموو كەنالە سعودییانە دێتە بەرچاو كە بەناو شێخەكانى سعود دەعمیان دەكەن بۆ ئامانجێكى دیارییكراو بەلام كەسێك غەیرى خۆیان قورئانیش دابە شبكات قەدەغەیە, دیارە لە ئێوە زیاتر كەس نازانێت قسە بكات, ئێوەیەك كە لەناو ئەو هەموو نەهامەتیەى لەناو ئەم پارچە بچووكەى كوردستاندا هەیە خەون بە كوردستانى چوارپارچەییەوە دەبینن! ئێوە خۆڵ كراوەتە چاوتان بەلام خۆل ناچێتە چاوتان چونكە خەوتان لێكەوتووە, بەلكو ئێوە بۆ ئەوە ئەو پشتگیرییە مادییە خەیالییە فێردەكرێن كە ئەوانەى دەیانبەنە بەرنامەكانتان سەرخۆشیان بكەن و بێئاگایان بكەن لە و هەموو سەروەت و سامانەى ئەم وولاتە كە لە چەندەها پرۆژەى هاوشێوەى وەك ئێوە سەرف دەكرێت فێرى بێ مەبدەئى, هیچیەتى دنیا, گالتە هاتن بە هەموو پیرۆزیەكى نیشتمان و دین و دنیا ئەگەر وانیە بۆ لە رۆژى كوشتنى كاكە سەردەشتدا لە جیاتى ئەم بەرنامە هەلیت وپلیتانە هاورێكانى سەردەەشتان نەدەهێناو پرسەیەكتان بۆ بگێرایە!, ئێوە پێكەنینتان دێت بە هەزارەها خویندكارى بێكار, قاقاتان هەزارەها مناڵى بێباوك وەخەبەر دێنێت كە باوكیان بۆتە قوربانى شەرى ناوخۆ. رەوشتە سەیرو سەمەرەكانتان دلى هەزارەها لاوى كچ وكورى ئەم وولاتەى توشى دووفاقى كردووە چونكە ئەوەى ئێوە دەیكەن بەراستى جیاوازێكى نامۆن. ئێوە دەتانەوێت بە هەموومان بڵَێن جیاوازین گەنجى ئێمە ئەوەى لەئێوەى بینیوە لە كەسى ترى نەبینوە لە لاشعورى هەر ڕۆلەیەكى ئەم گەلە كڵۆلەدا بوونە دەفرى فڕیوو كەس ناتوانێت تێبگات ئەو كەسانەى لە ناكاو بوونە هەموو شتێك لەگەڵ ئەوەى من وەك شەخسى خۆیان دەستخۆشیان لێدەكەم كە خەوونێكى گەنجانەى جوانیان هەبێت بۆ ئەم گەلە بەلام دەبێت پێمان بڵین ئاخۆ ئەمانە خۆیانن یان ئەوانەى لە پشتیانەوەن كە گەلێك دروست بكەن بیر لە شەركردن لەسەر وووشەو, قەلەَم و, ئەدەب و نوسسین نەكەنەوە, پێمان بنێین بەسەر خوێنى هاورێ شەهیدەكانمان و وابزانین " نە باى هاتووەو نە باران" بەلام من دەمەوێت بە ئێوەو ئەوانەشى كە دەستى ئێوەى گرتووەو دڵى بە قاقاكانتان خۆشە كە هێزى دژى بێدەنگ بوون لەناو هەناوى لاوى ئەم وولاتە لە بن نایەت ئەوەتا بە بەرچاوى ئێوەى پڕ كەیف و سەما لە زاخۆوە تا مەندەلى هەموو پرسەى ماتەمینى بۆ كاكە سەردەشتى تیرۆركراو دەنێرێت و ئێوەش خەریكە بەتەنیا دەمێننەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە