نامەیەكى كراوە لە زیندانە گەورەكەى ناوچەى بارزان بۆ خەلكى كوردستان

Friday, 29/01/2010, 12:00

4619 بینراوە


خوشك وبرایانى بەرێز لە بەروارى 13/14_1_2010 هەوالێك لە سایتى كوردستانپۆست بلاوكرایەوە لەلایەن (راستڤان ئاكریى) دەربارەى رووداوەكەى ناحیەى (گردەسێن)ى قەزاى ئاكرێ كە تێدا چەند كەسێك كوژران ,من دەمەوێت راستى و هۆى ڕودانى ئەم ڕوداوە بۆ خەلكى كوردستان باس بكەم وبۆ ئەوەى چەواشە نەكرێن لەلایەن دەزگاى راگەیاندنى بنەمالەى سەرۆكى هەرێم .
خۆشك وبرایانى بەرێزم نزیكەى دووسال پێش رودانى ئەم كارەساتە ,لەگوندى (بێرسیاڤ) ى سەر بە قەزاى مێرگەسۆر,ناحیەى پیران دەنگۆیەك بلاوبوەوە كە گوایە كابرایەك دەست درێژى سیكسى كردۆتە سەر كچە تاقانەكەى وبەم دەنگ وباسە زۆر پەست بووم بریارم دا بەداوداچونى بۆ بكەم و بگەم بەراستى روداوەكە ,ئەوەى بیستوومە وزانیومە لەم كەسانەى كە توانیان قسەبكەن و ئەوەى لە دڵیان دایە پێم بلێم بەم جۆرە بووە , لەراستیدا كچى ئەم بێ تاوانەى كە شەهید كرا لەلایەن مەنسور مسعود بارزانى دەست درێژى سێكسى كراوەتە سەر بەم جۆرەى خوارەوە
جخسى احمدى شەهید كراو باوكى ئەو كچەیە كەدەست درێژى كراوەتە سەر,كاتێك جخسى بەم كارە دەزانێت زۆر تورە دەبێت هەولى كوشتنى ئەو كەسە دەدات كە بۆتە هۆى ئەم كارە كە ئەویش كەسێكى نزیكى مەنسورە بەناوى (چەتۆ) كەخەلكى گوندى كۆركێ یە(مالى جخسى هاتووچۆیان هەبووە لەگەل مالى چەتۆ),كاتێك چەتۆ بەم كارەدەزانێت یەكسەر مەنێورى كورى مسعود ئاگادار دەكاتەوە كەوا باوكى كچەكە بەم كارەى زانیوە,ئەویش واتە مەنسور یەكسەر بەهزادى لوقمانى ئامۆزاى ئاگادار دەكاتەوە پێ ى دەلێت بەزووترین كات ئەم كارە عیلاج بكات (بەهزاد فەرماندەى سوپاى بارزانە) ئەویش یەكسەر هێزێك دەنێرێت بۆ گوندى بێرسیاڤ بۆ كوشتنى جخسى لەكاتى رۆیشتنى هێزەكە لە رێگا یەكێكى بەشدار بوو لەهێزەكە جخسى ئاگادار دەكاتەوە بۆ ئەوەى خۆى دەرباز بكات ,كاتێك ئەم هێزە ئەگەنە بێرسیاڤ جخسى خۆى دەرباز دەكات ,كاتێك جخسى بەبەر دەستیان ناكەوێت , لەلایەن بنەمالەى بارزانى واى بلاو دەكەنەوە كە گوایە جخسى دەست درێژى كردۆتە سەر كچەكەى ودەبێت بكوژرێت,هەر لەم رۆژەى كە جخسى بەم كارەى زانیوە بۆ شەوەكە یەكسەر لەلایەن چەند كەسێكى سەر بە بەهزاد كچەكە ئەفرێنن بۆ مالى بەهزاد ونایەلن كەس نزیكى ئەم كچە بكەوێت نەوەك شتێك بدركێنێت(پاش چەند مانگێك كچەكە ئەنێرنەوە گوندەكەیان وكەس ناوێرێت نزیكى كچەكە بكەوێت لەترسى بنامالە),جخسى بۆ ماوەى چەند مانگێگ لە شاخەكانى ناوچەكە خۆى حەشار دەدات پاش ئەمە لەلایەن مەسعودى سەرۆكى هەرێم وداكۆكى كار لە شەرف ونامووسى میلەتى كورد!!! بنامەلەى جخسى ناچار دەكەن كە جخسى بۆ بێننەوە پاش چەند گفتوگۆكردن لەگەل جخسى, رازى دەبێت خۆى بەدەستەوە بدات خزمەكانیشى لەگەل خۆیان ئەیهێنن بۆ ئەوەى بۆ مەسعودى بەرن ,بەلام لەرێگا جخسى دیسان خۆى دەرباز دەكاتەوە چونكە ئەو زۆر شارەزاى ئەم بنەمالەیە بو دەیزانى چەند نامەردن,جخسى لە ناوچەى هەریر خۆى دەرباز دەكات ,كاتێك سەرۆكى هەرێم دەزانێت یەكسەر هەر هەموو لەشكرى تایبەتى یەك ولەشكرى گولان كە مەنێورى كورى فەرمانەى هەردووكیانە دەنێرێت بۆ ناوچەى هەریر بەهەموو جۆرە چەكێكى قورس وسووك چوار دەورەى هەریرو باتاس دەگرن لەگەل خەلیفان وتا قەزاى سۆرانیش, برادەرێكى هەریریم بینى ووتى ئێمە زۆر ترساین و ووتى كاتێك ئەم هێزانەمان بینى یەكسەر كاتى ێدام بەبیرمان هاتەوە كاتێك پێشمەرگە كەسێكى حكومەتیان گرتبوو هێزێكى لەم جۆرە چواردەورى هەریریان گرت ,تاپێشمەرگە ناچار كرا ئەم كەسە پیسە تەسلیم بكاتەوە,بەهەر حال زوولمى ێدام ناگاتە مسقالێكى زولمى ئەم بنەمالە پیسە ,با بێینەوە سەر مەوزوعەكە,كاتێك ئەم هێزانە نەیانتوانى جخسى دەستگیر بكەن مەسعودى سەرۆك یەكسەر ێدام ئاسا دووبراو ئامۆزایەكى ئەم جخسى یە دەگرێت و بۆ ماوەى زیاتر لە سالێك لە زیندانى سەرى رەش دەمێننەوە, بۆ ئەوەى جخسى خۆى تەسلیم بكاتەوە ونەتوانێت هیچ بلێت ,پاش ئەوەى مەسعود دەزانێت جخسى خۆى تەسلیم ناكات ئەمانە ئازاد دەكرێن ,جخسى تا شەوى 13/14_1_2010 لەناوچەكانى سلێمانى ژیان بەسەر دەبات ,وە لەم ماوەیەدا مەسعود هەموو دەزگایەكە حكومى وحیزبى ئاگادار دەكاتەوە و بۆ ئەوەى بەدواى جخسى دا بگەرێن وبكوژن تاكو ئەم مەوزوعەى بلاو نەكردۆتەوە ,لەم شەوەدا بە شێوەیەكى زۆر نامەردانە كەپیشەى خۆیانە جخسى بێ تاوان شەهید دەكەن لە ناحیەى گردەسێن لە كاتى سەردانى هەندێك لە خزمەكانى,بەهۆى هێزیكى ئاسایشى گشتى لە هەولێرەوە ,وەلە بەیانى رۆژى 14/1/2010 هێزێكى تر دەنێریت بۆ گوندى بێرسیاڤ و كچەكەش دەبەن چونكە ئەگەر هەوالى كوشتنى باوكى بزانێت راستیەكە دەلێت .
بنەمالەى مەسعود وادەزانن كەخەلكەكە باوەریان كردووە كەجخسى دەست درێژى كردۆتە سەر كچەكەى ,بەلام خەلكى ناوچەى بارزان لەترسى زولمى بنەمالە بێ دەنگیان هەلبژاردووە ,وە ئەم بنامەلەیە وەكو بنەمالەى ێدام وادەزانن ئەم خەلكە زۆر خۆشیان دەوێن و نازانن لەترسى زولمى ئەوان بێ دەنگن جارێ .
خەلكى كوردستان ,نووسەرانى ئازاد با چیتر بێ دەنگ نەبین لەم زولمە وە باش بزانن ئەوەى باسم كرد نموونەیەكى بچوكى ئەم زولمەیە كە لە ئێمەى خەلكى ئەم ناوچەیە دەكرێت, ئەگر عومر بمێنى لەسەر ئەم نووسینەم نەكوژرێم ئاشكرا نەبم چەند كارەساتێكى ترى لەم جۆرەتان بۆ باس دەكەم ,باسى داهاتووم لەسەر شێخ دلێر دەبێت كە ئەویش یەكێكە لە بنەمالەى زوحاكى بارزان وبەرێوەبەرى پەروەردەى مێرگەسۆرە .
وە دەمەوێت بە بنامەلەى ئەو ئەفسەرە ئاسایشەى كە كوژرا لەم روداوە رابگەیەنم دلتان خۆش نەكەن كورەكەتان ,باوكتان ,مێردەكەت ژنى بەرێز,خزمەكەتان لەسەر شتێكى باش نەكوژراوە و مەلێن كورەكەمان شەهید بو باش بزانن كورەكەتان گەوادى كردووە بۆ مەنێور ولەسەر گەوادى كوژرا ,حەزدەكەم چەواشەنەبن و خوا شاهیدە لەوەى كەئەیلێم.

جا خەلكى كوردستان بڕیار لەدەستى خۆتانە و من كەسێكى بارزانیم و خەلكى بارزانم ,وە تەنها یەك ئامۆژگاریتان دەكەم كە تەماشاى دم وچاوى مەسعود دەكەن هەلمەخەلەتێن چونكە زۆر مەحبوبە بەلام لەناخدا زوحاكە وە لەقسە بریقەدارەكانى باوەر نەكەن چونكە زۆر قسەى گەورە دەكات وزۆر باسى كوردایەتى دەكات بەلام لەژێرەوە دەستى لەگەل دوژمنى كوردو كوردستان تێكەلاو كردووە.

تەرمى جخسى احمد یەك رۆژ دواى شەهید كردنى دنێرنە سەرى رەش بۆ ئەوەى مەسعود دلنیابێت لە كوشتنى.
چەند پرسیارێك بۆ سەرۆكى هەرێم:
_ئایا بۆچى داواى پشكنینى پزیشكیت نەكرد بۆ ئەم مەوزوعە بۆ ئەوەى ئاشكرا بێت كێ ئەم كارەى كردووە؟؟
_ئایا دەزانى ئەم زولمە چەند گەورەیەو لەخوا ناترسى؟؟
_ ئەگەر تۆ وا رەفتار لەگەل میلەتەكەت بكەیت چى لە خەلكى تر دەكەیت؟؟
-بۆچى كورەكەى خۆت نەدایە دەست دادگا ئەى نالێ ى یاسا لەسەروى هەمووانە, یان مەبەستت بنەمالەى خۆت نى یە ؟؟؟

تێ بینى: بەهزاد بارزانى لاى چەند كەسێكى نزیكى خۆى تاكیدى كردۆتەوە كە مەنێورى كورى مەسعود ئەم بێ ئەخلاقیەى كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە