نامەیەكی كراوەبۆ مام جەلال و م.س یەكێتی دەربارەی قەیرانی هەولێر

Thursday, 11/03/2010, 12:00

906 بینراوە


هەولێر بتانەوێ یان نا ئەوا پایتەختی هەرێمە، هەر پاساوێكتان هەبێت دەبێ لە حزورتانا بڵێم كە تەنیا فێڵ لە خۆتان و ئێمەش دەكەن. ئێمەی دڵسۆزانی یەكێتی ئەو شكستە گەورەی یەكێتیمان لە هەولێر پێ هەزم ناكرێ، بەیانەكەی كاك كۆسرەتیش دەربارەی داستانی رزگاری شاری هەولێر كە لە یازدەی ئازارا بڵاوی كردەوە زۆر ناشیانە بوو، هیچ فێنكاییەكی بە دەروونی هەڵكڕوزاومان نە بەخشی. بەڵكو ئەوەی لا دروستكردین كە هێشتا بەتەما نین چارەسەری كێشەو قەیرانەكانی جەماوەر و كادیر و دۆست و هەوادارانی یەكێتی بكەن لە هەولێر. دەمانەوێ بەم نامە كراوەیە هۆشدارییەكی توندتان ئاراستە بكەین تا فریامان بكەون و چیتر دواڕۆژی یەكێتی لە هەولێر گرێ نەدەن بە هەوەسی دوو كوڕەكەی كاك كۆسرەت، ئێمە جەنابی كاك كۆسرەتمان وەك براگەورە قبوڵە، هەرچەند ئۆباڵی هەموو شكستە یەك لە دوای یەكەكانی یەكێتی لە هەولێر تەنیا و تەنیا لە ئەستۆی جەنابیانە وەك برا گەورەورەمز، بەڵام مەحاڵە بتوانین پابەندی ویست و خواستی هەردوو كوڕە موراهیقەكەی بین، رێزمان بۆ باوكیان هەیە بەڵام ئەوان كێن؟ خۆ عودەی و قوسەی نین!! هەقە یان سنوردار بكرێن یان با رەوانەی دەرەوە بكرێنەوە و بچنەوە بەر خوێندن تا كامل دەبن.

كاك كۆسرەت ئەگەر تا ئێستاش هەر خۆی بە براگەورە دەزانێ با خۆی مبادر بێت و كوڕەكانی تەمێ بكات، دەبێ جەنابیان براگەورەی هەمووان بێت و نەخزێتە ناو زەڵكاوی ئێمەو ئەوان چونكە وا خەریكە پێگەی لاوازتر دەبێ لەوپێگە لاوازەی ئێستا هەیەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە