ئاسایش بیشى گرێ بەیەك تەلەفون وەرى ئەگرمەوە

Tuesday, 29/12/2009, 12:00

1796 بینراوە


بڕیارى هەڵگرتنى چەك و قەدەغە كردنى چەك لەناو شاردا یەكێكە لەو بڕیارە باشانەى كە ئەگەر بە عەدالەت و بێ چاو پۆشى پیادە بكرێ كارێكە نمونەى نیە ,بەڵام بەداخەوە ئەم بڕیارە وەكو هەیە و وەكو ڕاگەیەندراوە نەك جێ بەجێ ناكرێ بەڵكو پشت گوێش ئەخرێ و چاوپۆشى لە زۆر كەس ئەكرێ بەتایبەتى كادرو ئەندامى حیزبەكەى حاكم قادر , من ئەمە بە خۆڕایى ناڵێم و بەڵگەم هەیە ناونیشانى ئەم بابەتە قسەى ئەندام مەڵبەندێكە كە بەدەمانچەیەكى ئەمریكیەوە بێ ترس ئەسوڕێتەوە و پێى ووتم نەك مەفرەزە حاكم قادریش ناتوانێ دەمانچەكەم لێ وەربگرێ چونكە ئەوە هەدیەى پاڤێڵى مام جەلالە ,ئەگەر بشم گرن ئەوا بەیەك تەلەفون وەرى دەگرمەوە , ئەندام ناوچەیەك پێى ووتم من (25) گەڵام داوە بە دەمانچە با كێ پیاوە بێت لێم بسێنێ , كارگێڕێكى كۆمیتەش دەمانچەیەكى گۆڵدى ئەمریكى پێ بوو پێى ووتم ئەم جۆرە قەرارانە شمولى ئێمە ناكات , لەكاتێكدا ئەو كارگێڕى كۆمیتەیە نازانێ چۆن دەمانچەكەى هەڵبوەشێنێ و پاكیشى بكاتەوە كەچى بەبێ ترس و مۆڵەتى هەڵگرتنى چەك پێوەى ئەسوڕێتەو ە , كاتێك ئەبێت حكومەت چەك قەدەغە بكات كە سەڵامەتى هاوڵاتیانیش بپارێزێ , بەڵام چەك قەدەغە ئەكەن و لەولاشەوە بە بى ئێمى ڕەش كادرەكانى گۆڕان بریندار ئەكەن و تیرۆریان ئەكەن , و ئەوانەى سەر بە حیزبەكەى حاكم قادریشن ئەڵێن ئەم جۆرە قەرارانە شمولى یەكێتى ناكات , من زۆر لەگەڵ ئەوەدام كە چەك تەنها بەوانە بێت كە كاریان پاراستنى سەرو ماڵى هاوڵاتیانە نەك هەر كەسێك ئەبینى دەمانچەیەكى پێ بێت , با ئەو كەسانەى كە ئیشیان ئەوەیە چەكیان پێ بێت بەڵام كەئەوانیش ئەركەكەیان تەواو بوو بەچەكەوە نەیەنە ناو بازاڕەوە , ئەو ڕۆژە چووم بۆ پرسەیەك لێپرسراوێكى دژە تیرۆر هاتوە بۆ پرسەكە یەك كەس بوو كەچى سێ سەیارە حیمایەى لەگەڵ بوو بە بى كەى سى و سەیارە ڕەشەكانەوە ,چ پێویست ئەكات ئەم هەموو چەكە لەم شارەدا بێت , ئەوەى دیاردەى چەكدارى زیاد كردوە لێپرسراوەكانى حاكم قادرن , یان كادرو ئەندامەكانى حیزبەكەى حاكم قادرن, نەك خەڵكى تر , من پێم خۆشە چەك نەمێنێ , بەڵام لەلایەكەوە حاكم قادر چەك قەدەغە دەكات و لە لایەكى تریشەوە ئاغاكەى حاكم قادر دەمانچە ئەبەخشێتەوە بە بۆنەى نزیك بونەوەى هەڵبژاردنەوە , دواى هەڵبژاردنى 25/7 ڕۆژێك لەیەكێك لە گوندەكانى شارباژێر بووم هەندێ كەسى سكرتاریەت هاتبوون دیاریان هێنابوو بۆئەو كەسانەى سەر بە لیستى كوردستانى بوون دیاریەكانیش دەمانچە و كڵاشنكۆف و ویزە بوو چەك قەدەغە كردن چۆن ئاوا دەبێت , دەمانچەى ئەمریكى بۆ پۆلیس هات كەچى هەرچى ئەندام مەڵبەندە لەو جۆرە دەمانچەیەى پێیە كە بە قانون قەدەغەیە , یان بۆ لەبازاڕ ئەیفرۆشن , سەیر تر لەوە ئەوەیە ئەم حكومەتە بەناو یەك حكومەتە كەچى لە سلێمانى بڕیار دەردەچێت بۆقەدەغە كردنى هەڵگرتنى چەك كەچى لە هەولێرو دهۆك هەر باسیشى ناكەن و بڕیارى لەو شێوەیە نیە , بڕواتان هەبێت كە ئەمەم نوسیوە دژى بڕیارەكە نیم و پێشم خۆشە و دەست خۆشیشیان لێ دەكەم بەو مەرجەى بۆ هەمومان وەك یەك بێت , نەك من بگرێ و ئەوانیش بڵێن ئەم جۆرە بڕیارانە شمولى ئێمە ناكات , كە هى هەردوكمان گیرا وەكو یەك حسابى بۆبكرێ نەك هى ئەو بە وەرەقەى مەڵبەند یان تەلەفونى جێگرى مەڵبەند یان بڵێن ئەمە دڵسۆزو ستافى خۆمانە بەرى بدەن, ئینجا كە تۆ ڕێم پێ نادەیت چەك هەڵبگرم ئەبێ ژیانیشم بپارێزى , نەك بریندارمان بكەن یان بە بى ئێمە ڕەشەكەوە خەڵك بترسێنن وتیرۆرى بكەن , حاكم قادر كەبڕیارێك دەرئەكات بۆ هەموان بێ نەك بۆ من قەدەغە بێت و بۆ ئەوانیش لە ناو سەیارەكانیان كلاشنكۆف و دەمانچەشى پێ بێت ,ئەندام مەڵبەند یان ناوچە یان كارگێڕى كۆمیتە دەمانچەى بۆ چیە , تكایە بەیەك چاو سەیرى هەموو لایەك بكەن ......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە