پارتى لە هەولێر (كارۆخ)ى شانۆكار و گروپەكەى دەخاتە ژێر چاودێرێیەكى توندەوە

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1857 بینراوە


دوابەدواى ئەوەى گروپى گەنج بۆ شانۆ و لێپرسرسراوى گروپى ناوبراو لە ماوەیەكى كورتدا توانیان كارى زۆر باش و داهێنەرانە لە هەولێر ئەنجام بدەن و بوونە سەكێشى هەموو گۆرنكارییە هونەرییەكان لە هەولێر كە ماوەیەكە لە دەست ئەزمەیەكى توندى ناهونەرى لە شارەكەو بێ بەرنامەى لە بەرەو پێشچوونى هونەرەكان بە تایبەت شانۆ، تیپى گەنج بۆ شانۆ كە كاروخ ابراهیم حكیم ى دەرهێنەرى لاو هونەرمەندى شانۆكارى شارى قەڵاو منارە سەرۆكاییەتى دەكات توانیان هەیبەت و تواناى شانۆ بگەرێنەوە هەولێر و دەست بۆ شارەكانیتر درێژ بكەن لەبەرامبەر ئەوەش كە تا ئێستا پارتى وەك دەسەڵاتى یىكم لە هەولێر نەیتوانیوە كارۆخ و گروپەكەى رازی بكەن بۆ داخوازییەكانیان بە هەر شێواز و هۆكارێك هەوڵى تەسك كردنەوەى كارەكانى كارۆخ دەكەن و خەڵكانى وەك هیوا سوعاد لە بەرێوبەراییەتى هونەرى شانۆ و سەعدى براى هیوا لە كۆلێژى هونەرە جوانەكان هەوڵى تێكدانى كارەكانى گروپ بە گشتى و كارۆخ بە تایبەتى دەدەن، سەرچاوەیەكى نتزیك اە هیوا سوعاد لە نێو چایەخانەى مەچكۆ لە هەولێر ووتى رۆژەك دواى عەرز كردنى شانۆگەرییەك لە تەنیشت پارێزگاى هەولێر هیوا لەلایەن پشتیوان سادق بانگ دەكرێت و لە جموجۆڵەكانى كارۆخ هیوا ئاگادار دەكاتەوە چونكە ماوەیەك بەر لە ئێستا بەرپرسى لیژنەى مامۆستایان ى پارتى لەلاى سامى محسن ى پەیمانگاكان ووتبوى كارۆخ هەموو دیارییەكانى پشتیوانى رەت كردۆتەوە گوایە پشتیوان ووتویەتى لەبەر خاترى باوكى هونەرمەندى چەلاوەخۆرى پارتى (ابراهیم حكیم) (لە خوا بەزیاد بێت كورەكەى كارۆخ وەك ئەو نییە) هیچى لەگەڵ مەكەن، دواى ئەوەش هەواڵێك لە رۆژنامەى میدیا بڵاو بویەوە پارێزگارى هەولێر بە رۆستەمى سكرتێرى دەڵێت چیتر هاوكارى گروپەكەى كارۆخ وەك حوكمەت ناكەین، دوا بەدواى عەرز كردنى شانۆگەرى (دیوار) لە ووڵاتانى ئەوروپا و هاوكاریكردنى یەكێتى بۆ كارۆخ وەك هونەرمەندێك بۆ ئەوەى شانۆگەرییەكانى لە ئەوروپا عەرز بكات هێندەى تر پارتى توڕە كردوە چونكە گەنج بۆ شانۆ وەك گروپێك و كارۆخ وەك هونەرمەندێكى شانۆیى و بڕبڕەى پشتى گروپ و خاوەن عەقَڵى بەهێز لە بەرێوەبردنى كارەكانى گروپ زیاتر لە 40 گەنجى شانۆًیى لە هەولێرى لەگەڵە بۆیە داهاتوو مەترسى گەورە بۆ سەر هەموو خزمەتكار و هونەرمەندى نا هونەرمەندەكانى پارتى یەكێتى لە هەولێر دروست دەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە