پەخشا نێک بۆ ئاگر..

Sunday, 24/07/2011, 12:00

2232 بینراوە
















بڕۆن لە یەکە یەکە پاشاکانی کە خۆیان بە خودا دانابوو بپرسن
بڕۆن لە ئاشور و بابل و سۆمەری بپرسن
بڕۆن لە هیتیتی و مەغۆلەکانی باوەگەورەی تورک بپرسن
ئەرێ ڕۆژێک لەڕۆژان ئێوە توانیتان
...ئەم گەلە قارەمانە بە ئاگر بسوتێننن
ئەرێ ئێوە ڕۆژێک لەڕۆژان توانیتان
باڵای بەرزی ئەم چیا شۆخ و سەرکەشانە
لەدەستلەملانی ئێمە بکەنەوە
ئەری ئێوەی مێشک وشکی
هزر هەڵقرچاوی
کۆنەپەرەستی
نەفرەت بارێن
دەتانەوێ کێ بە ئاگر بسوتێنن
ئێوەدەزانن ئێمە و ئاگر
عاشق و دۆستی دێرین و مێژوویی هەڤدوین
ئێوەدەزانن کە لەورۆژەوە زەردەشت فەرموی
ئیتر ئێمە و ئاگر نەفرەتی تاریکی
ئێوەمان ڕەواندەوە ووڵاتی ڕۆژمان کردە هیواو
پێشەنگی ئازادی یەکجاری خاکی پیرۆزی
هیلالی زێڕین و میزۆپۆتامیا و
لەوڕۆژەوە شارستانیەتی نەفرەتمان لە باڵادەستی و خوابوونی
پاشاکانەوە گۆڕی بۆ شارستانیەتێک
کە شایستەی ئازادی و نرخ و پیرۆزی مرۆڤایەتی بێت
کوانی ئەوانەی بۆ باڵادەستی و
کۆیلەکردنی ئێمە و گەلانی میزۆپۆتامیا
بە خۆیان و جەنگاوەرەکانی فەتح کاری یانەوە
وەک گورگی برسی بەربونە گیانی مرۆڤایەتی
و گوڵیان وەراند خوێنیان ڕژاند
ئەوان بونە زبڵدانی مێژوو
ئێمەش بە پێشەنگەکانی ئازادی
ئافراندنی ژیائی ئابڕومەندانە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی
ئەوان لە گۆڕستانی تاریکی و نەفرەتی
دۆزەخی مێژودا جێیان گرت و ئێمەش
هەر بەزیندوویی و هەر بە پێشەنگی ئازادی
سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی
پیرۆزی و ئیتر بۆ هەتا هەتایە
گۆڕ بەگۆڕکردنی نەفرەت و تاریکی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە