نوێترین شێوازى گەندەڵى یاریدەدەرى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار

Monday, 03/09/2012, 12:00

1037 بینراوە






وەك ڕوون و ئاشكرایە بە پێى بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەموو ئەو خوێندكارانەى كە سەردانى دەرەوەى وڵات دەكەن مەبەستى تەواوكردنى خوێندنى ماستەر یان دكتۆرا دەبێت لە ڕۆژى پەیوەندى كردنیان بە زانكۆوە فەرمانى دەست لەكارترازندیان بۆ دەربكرێت لە فەرمانگەكەیان, كەچى یاریدەردەرى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار یاخى بووە و دژى بڕیارەكەى وەزارەتى خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى هەڵسوكەوت دەكات . ناوبراو كە پالێوراوى بەرنامەى تواناسازییە لە وەجبەى دووەم وە لە بەروارى 1 \ 3/ 2012 پەیوەندى كردووە بە زانكۆیەكى وڵاتى میسر بۆ خوێندنى دكتۆرا وە كۆرسێكى خوێندنى تەواو كردووە كە چى تا ئێستا دەست لەكارترازاندنى بۆ نەكراوە لە پەیمانگا ئائەمەیە گەندەڵیەكە , وە لەم چەند خاڵەى خوارەوە روونى دەكەمەوە .
1- ناوبراو كە خوێندكارى دكتۆرایە لە بەروارى 1/3/2012 پەیمانگاى تەكنیكى كەلار جێ هێشتووە پەیوەندى كردووە بە زانكۆیەكى وڵاتى میسر وە كۆرسێكى خوێندنى دكتۆراى تەواوكردووە وە بۆ ئەم مەبەستەش مۆڵەتى 3 مانگى وەرگرتووە بە موچەى تەواو و هەموو دەرماڵەكانیەوە لە كاتێكدا ئەم مۆڵەت وەرگرتنە پێچەوانەى فەرمانى دەستەى خوێندنى تەكنیكى سلێمانى ژمارە (2988) كە لە 2/6/2010 دەرچووەو ئیمزاى (م.رۆستەم) سەرۆكى دەستەى لەسەرە كە لە بڕگەی دووەم لە خاڵى (5)دا دەڵێت مۆڵەتى ئاسایى بە موچەى تەواو بۆ مامۆستایان لە (15) رۆژ تێپەر نەكات ئەگەر رێیدى هەبێت .لێرەش پرسیارێك ئەكرێت پۆستێك 3 مانگ ژورەكەى داخرا بێت و كەس نەبێت لەسەر كورسیە جوانەكەى دابنیشێت و ئیش و كارەكەى بەرێوە ببات ئیتر بۆ دانراوە ئەم پۆستە ؟؟ منیش ئەڵێم پۆستێك 3 مانگ پێویستى بە خاوەنەكى نەبێت سێ سێ مانگى تریش پێویستى پێى نیە .
2- ناوبراو لە بەروارى 1/6/2012 گەراوەتەوە بۆ پەیمانگاو دەست بەكاربووە لە پۆستەكەى هەر وەكو جارى جاران وە لەو 3 مانگەدا كە كردوویەتى بە مۆلەت موچەى تەواو و دەرماڵەى پۆستى یاریدەدەرى راگرى وەرگرتووە كە بە برى 25000 هەزار دینارە وە لە كوێى ئەم دنیایە بووە كە كەسێك 3 مانگ پۆستەكەى جێ بهێلێت و پارەكەشى وەربگرێت وە هەروەها ئەمەش پێچەوانەى بریارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیی كە دەڵێت هەر خوێندكارێكى دكتۆرا ئەبێت ببەخشرێت لە هەموو پۆستێكى كارگێرى . ئەى بۆ ئەم بەرێزە لە هەمان كاتدا خوێندكارى دكتۆرا و یاریدەدەرى راگرە ؟؟؟ ئەى بۆ ناوبراو نەبەخشراوە لە پۆستەكەى ؟ هەرچەندە بەپێى زانیارییەكەك كە لەناو پەیمانگاوە بە دەستم گەیشتووە ئاماژە بەوە دەكات كە بە پێى فەرمانێكى دەستەى خوێندنى تەكنیكى سلێمانى كە ئیمزاى (م.رۆستم) سەرۆكى دەستەى لەسەرە بریاردراوە بە بەخشینى ناوبراو لە پۆستەكەى و دانانى كەسێكى تر لە شوێنەكەى بەلام تا ئێستا ئەم فەرمانە جێ بەجێ نەكراوە ؟؟ خۆ ئاشكرایە ئەبێت هەموو فەرمانێك كە لە دەستەوە دەردەچێت فەرمانى پێ دەربكرێت ؟؟ بۆ نەكراوە بۆ سەرۆكى دەستە جێى ئەهێلم چۆن ئەبێت بریارەكانت جێ بە جێ نەكرێت ؟؟؟
3- ناوبراو كە كاندیدى بەرنامەى تواناسازییە لە ولاتى میسر برى (1000) یەك هەزار دۆلارى وەرگرتووە بۆ شەش مانگ وە بە پێى ئاگادارییەك لە بەرێوەبەرایەتى ناردن و توانسازى لە وەزارەتى خوێندنى بالاو توێژینەوەى زانستى دەرچووە داوا دەكات لەو كاندیدانەى كە ناویان لە لیستى قۆناغى (45)ە با سەردانى ئەنجومەنى وەزیران بكەن بۆ وەرگرتنى چەكى پارەكانیان وە ئەو لیستە 270 ناو پێكهاتووە وە ناوبرا لە ریزبەندى 229 یە . وە بۆ دروستى ئەم زانیارییە ئێستا لیستى قۆناغى (45) لە سایتى وەزارەتى خوێندنى بالایە ئەتوانرێت سەیر بكرێت بزانم ئەم زانیاریە ڕاستە یان نە . لێرەیش پرسیار ئەكرێت چۆن ئەبێت كەسێك پارەى تواناسازى وەربگرێت و وە لە هەمان كاتدا موچەى تەواو و دەرماڵەى پۆستى یاریدەدەرى راگر وەربگرێت واتە لە هەمانكاتدا دوو ئیمتیاز وەربگرێت, وە ئەمە یەكەمجارى نیە كە گەندەڵى وا بكات هەروەكو ئاشكرایە ئێمە كە كۆمەلە مامۆستایەك بووین دژى گەندەڵییەكانى راگرى پێشووى پێشووى پەیمانگا(م.یونس) وەستاینەوە لەسەرەتادا ئەم بەرێزە لەگەلمان بوو هەركە راگر(م.یونس) زانینى یەكسەر هەرەشەى ئاشكراكردنى گەندەڵییەكانى كرد هەر بە زوویى ناچار بوو پەشیمان بێتەوە لە هەڵویستەكەى چونكە ئەیزانى چى گەندەڵیییەكى كردووە .وە بەم گەندەڵیانەشەوە نەوەستاوە كە لە وڵاتى میسریش گەندەڵى كردووە چۆن ئێستا پێت ئەڵێم چۆن ؟ بە پێى زانیارییەك كە لە كەسێك لە ولاتى میسر پێمى راگەیاند وتى ئەو زانكۆیەى كە ناوبراو تیایدا خوێندكارى دكتۆرایە مەرجى زانكۆكە ئەوە بوو داوى نمرەى (525) لە تاقیكردنەوەى زمانى ئینگلیزى (TOEFL) كردووە كە چى ناوبراو لەگەل (6) كەسى ترە لە هۆلێك بوونە بە جیا ئیمتیحانیان كردووە و پارەیان داوە تاوەكو ئەم نمرەى هێناوە ئەگینا بە سەد ساڵ ناتوانێت نمرەى وا بهێنێت. بەڵگەش بۆ ئەمە : ناوبراو لە سەرەتادا بە نیاز بوو لە وڵاتى (بریتانیا) دكتۆرا بخوێنێت وە زۆر هەوڵى دانا نەیتوانى چونكە زمانى ئینگلیزى زۆر زۆر لاوازە وە مەرجى زانكۆكانى (بریتانیا) ئەبێت نمرەى (5) هەبێت لە تاقیكردنەوەى زمانى ئینگلیزى(IELTS) بۆیە ناچار بوو روو بكاتە وڵاتى میسر بۆ خوێندنى دكتۆرا.

وە لێرە برسیارێك دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە چى وا لە یاریدەدەرى ڕاگر ئەكات دەست بەردراى پۆستەكەى نەبێت ؟ ئەمانەى خوارەوە وەڵامى ئەو پرسیارەى سەرەوەیە :
- زۆر زۆر حەزى لە پۆستە و كەسێكى بە بێ توانایە لە وانەوتنەوەدا و بۆ هاوسەنگى ئەمەش دەستى گرتووە بە پۆستى یاریدەدەر ڕاگرەوە .
- ئەم یاریدەدەرى راگرە بە پێی توانای خۆی نەگەیشتۆتە ئەو پلەو پایە یە بەڵگەش بۆ ئەمە راگرى پێشوو(د.سیروان ؟؟) هەڵسا بە دانانى وەكو یاریدەدەرى خۆى كە ماوەى دە رۆژ نەبوو لە وڵاتى ئەردەن هاتۆتەوە لە خوێندن بە بێ ڕاوێژكردن و پرس كردن بە ئەنجوومەنى پەیمانگا لە كاتێكدا زۆرى كەس لەم بە تەمەنتر و بە ئەزمونتر هەبوون كە دابنرێن وەكو یاریدەدەرى راگر .
- سودمەند بووە زۆر لە پۆستى یاریدەدەرى راگر وەكو بەكارهێنانى سەیارەى پەیمانگاى تەكنیكى كەلار وەكو سەیارەى شەخێى خۆى كە لە كاتێكدا بریار وایە كە هەموو سەیارەیەكى فەرمانگە حكومییەكان تەنها بۆ ئیش و كارى فەرمانگە بەكار بهێنێت .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە