هەڵوێستى حكومەتى هەرێم نابەرپرسانەیە

Friday, 08/04/2011, 12:00

1308 بینراوە


بەرپرسێكى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان(PJAK) وەڵامى هەڵوێستە ڕەسمیەكەى حكومەتى هەرێم دەداتەوە و بەهەڵوێستێكى نابەرپرسانەى لەقەڵەم دەدات چونكە لەكاتێكدا پێشتر لەسەر لەسێدارەدانى لاوانى كورد ئەم حكومەتە بێدەنگى هەڵبژاردووە بەڵام ئیمڕۆ دەنگ هەڵدەبڕێت
شێرزاد كەمانگەر ووتەبێژى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان لەلێدوانێكى ڕۆژنامەوانیدا باس لەهۆكارى چالاكیە سەربازیەكەى گەریلاكانى پارتەكەى و كات و سات و شوێنى ئەنجامدانى ئەم چالاكیەكە دەكات و ڕایدەگەیەنێت كەماوەیەك پێش ئێستا ئەندامێكى ئێمە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە درا هەر هێرشێكیش بۆ سەر گەلى ئێمە لەلایەن ئێمەوە بێوەڵام ناهێڵدرێتەوە لەهەمان كاتدا ئێران سیستەمى جاشایەتى لەدژى گەریلاكانى پەژاك بەڕێوە دەبرێت هەروەها ماوەیەكیش بوو لەلایەن ئەو بنكەیەى لەلایەن گەریلاكانى پەژاكەوە بەئامانج گیراوە چەند ڕۆژێك پێشتر بەبەردەوامى ئەو ناوچانانەى گەریلاكانى ئێمەى لێ بوو بەخەستى تۆپباران دەكرا دیارە ئێمەش وەها فێرنەكراوین كەهێرش بكرێتە سەرمان بێدەنگ بین بەڵكو هیچ هێرش و گوشارێك بۆ سەر گەلى كورد و گەریلاكانمان بێوەڵام ناهێڵینەوە،
سەبارەت بەوەى كەدەگوترێت ئەو گەریلایانەى ئەم چالاكیەیان ئەنجام داوە لەناو خاكى هەرێمەوە بەرەو ئێران ڕۆیشتوون بەرپرسەكەى پەژاك دەڵێت نێوان خاكى باشورى كوردستان و ئەو گوندە(15كم)ە ئەو تۆمەتە دوورە لەڕاستیەوە و گەریلاكانى ئێمە لەخاكى باشوورەوە هێرش ناكەن بەڵكو لەقوڵایى ڕۆژهەڵاتى كوردستاندان .بەرپرسەكەى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان نیگەرانى و سەرسوڕمانى خۆى نیشان دەدات لەوەى كەحكومەتى هەرێم بۆ سنوربەزاندنى خاكى هەرێم لەلایەن هێزە نیزامیەكانى ڕژێم و دواتر تەقەكردن لەقاچاغچیەكان بێدەنگى هەڵبژاردووە لەكاتێكدا ئەو ناوچەیەى ئێران سنورى لێبەزاندووە گەریلاكانى پەژاكى لێ نیە بەرپرسەكەى پەژاك زیاتر دەڵێت ئێستا ئێران لەسەر سنورەكان مانۆڕى سەربازى بەجاشەكان بەڕێوە دەبات،
لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا بەرپرسەكەى پەژاك دەڵێت لەڕۆژهەڵاتى كوردستان لەخوى و ماكۆ و سەلماس و ئیلام و لەساڵى 2006 و تائێستا گەریلاكانى ئێمە بوونیان هەیە و لەو ناوچانە چالاكى دەكەن و نەك لەخاكى هەرێمەوە هاتوچۆبكەن لەڕاستیدا لەچەند زنجیرە چیایەكى قەندیل ئێمە بوونمان هەیە بەڵام پێشتر و ئێستاش جەخت دەكەینەوە كەئێمە لەهەرێمەوە هێرشمان نەكردۆتە سەر ئێران بۆ ئەم هەڵوێستەى كەحكومەتى هەرێمیش نیشانى داوە هەڵوێستێكى نابەرپرسانەیە چونكە كاتێك گەنجانى كورد لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە دەدرێن حكومەتى هەرێم ئەم كێشەیە بەكێشەى ناوخۆى ئێران وەسف دەكات و ئیدانەى ناكات بەڵام ئیمڕۆش دەبێت هیچ قسەیەك نەكات چونكە هیچ پەیوەندیەكى بەئەوانەوە نیە چونكە كاتێك حكومەتى هەرێم لەكێشەى لەسێدارەدان خۆى بەبەرپرس نازانێت ئەمە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت كەحكومەتێكى نابەرپرسە پێشتریش وەزیرى دەرەوەى عێراق گەلى كوردى لەڕۆژهەڵاتى كوردستان نیگەران كرد لەبەرئەوە پێویستە هەم حكومەتى هەرێم و هەم وەزیرى دەرەوەى عێراق بەڕەسمى داواى لێبوردن لەگەلى كوردى ڕۆژهەڵات بكەن و داواشى لەحكومەتى هەرێمى كوردستان بەشێوەیەكى بەرپرسانە مامەڵە بكات و خۆى بەخاوەنى گەلى كورد بزانێت چیتر شەرعیەت بەداگیركارى و سنورە دەستكردەكانى داگیركەر نەدەن كەمانگەر باوەڕى خۆشى نیشاندا كەئەو هەڵوێستەى حكومەتى هەرێم و بەرپرسانى ترى سیاسى تەعیبر لەڕاى گەلى كورد ناكەن بەڵكو بۆچوونى شەخسى خۆیانە،
شایانى باسە كاوە محمود ووتەبێژى حكومەتى هەرێم لەلێدوانێكدا چالاكی گەریلاكانى پەژاكى ئیدانەكرد لەكاتێكدا كەپێشتر نەئەو ووتەبێژەو نەبەرپرسانى ترى حكومەتى هەرێم لەسێدارەدانى لاوانى كوردیان لەلایەن ئێرانەوە بەقسەیەكیش ئیدانە نەكرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە