ئێران له‌گه‌رمه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا -
Saturday, 06/06/2009, 12:00
2515 بینراوە
له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا وێرای وێنه و دروشمه‌كانی كاندیده‌كان شاره‌كانی ئێران به‌لافیته و وێنه‌ی خومه‌ینی وێنه‌ی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌كبه‌ر خامه‌نه‌ئی دروشمه‌كانیان پڕ بۆته‌وه. زۆربه‌شیان بانگه‌شه‌ن بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش به‌ئه‌ركێكی ئایینی و سیاسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، له‌جاده‌كانی تاران‌دا به‌زۆری ئه‌و لافیتانه ده‌بینرێت كه ئیمام خومه‌ینی ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردن تاقیكردنه‌وه‌ی ئێرانه له‌به‌رامبه‌ر جیهان و هه‌ڵبژاردن هه‌لێكه بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی زلهێزه‌كان و هه‌ڵبژاردن ده‌نگێكه ده‌درێت به‌ده‌ستوور و حوكمی ئیسلامی.
كاندیده‌كانی ئێران
میرحسێن موسه‌وی: له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد. له‌كۆتایی هه‌شتاكاندا له‌سه‌ركار لابرا. له خامنه‌ی نزیك ته‌بریز پایته‌ختی هه‌رێمی ئازه‌ربایجانی باكووری رۆژئاوای ئێران له‌ساڵی 1942 له‌دایك بووه. موسه‌وی له‌نێو شه‌پۆلی چاكسازه‌كاندایه و كه‌مێك به‌لای سۆسیالیست‌دا ده‌شكێته‌وه به تایبه‌تی له‌بواری ئابووری دا سۆسیالیست به‌بنه‌ما ده‌گرێت. سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی بووه. له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌بوحه‌سه‌ن به‌نی سه‌در و محمه‌د عه‌لی ره‌جائیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆماری ئیسلامی بووه. ئێستا یه‌كێكه له ركابه‌ره‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: له‌سوپای پاسداران ئه‌فسه‌ر بووه پاش ئه‌وه له‌ساڵی 2003 بوو به به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی تاران ناوبانگی ده‌رچوو. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌میشه خۆی وه‌كو كه‌سێكی ساكار نیشانده‌دات. سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌و له‌و بڕوایه دایه كه په‌یوه‌ندی سه‌پێنرا و نابێت. رونیكرده‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئێران بڕی تا فشاری بخه‌نه سه‌ر، له‌به‌رهه‌مان هۆكار ده‌خوازن دروستی بكه‌نه‌وه.
پێده‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌ژاد بباته‌وه ئه‌وا محافزه‌كاره‌كان هه‌م ده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌مان، هه‌م ئه‌نجوومه‌نه هه‌رێمییه‌كانیشدا بگرێت.
محمه‌د ره‌زا خاته‌می سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی چاكسازی له ئێران و برای بچووكی محمه‌د خاته‌می گوتی ئه‌گه‌ر نه‌ژاد بباته‌وه ئه‌وا خامنه‌ئی حوكمی هه‌موو شتێك ده‌كات و له‌مه‌ودواش هه‌ڵبژاردنی ئازاد نایه‌ته‌كایه‌وه.
ده‌توانرێت كاندیده‌كانی بكرێته دووبه‌ش ئیسلامی، چاكسازی ـ ئسولی ـ ، محافه‌زه‌كار ـ چاكسازه‌كان ـ بریتین له میرحسێن موسه‌وی، مهدی كه‌روبی و ئه‌حمه‌د خاته‌می، هه‌رچی محافزه‌كاره‌كانه بریتین له‌ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، محمه‌د عه‌لی قالیباف، موحسن ره‌زایی تا ئێستا ركابه‌رایه‌تی به‌رچاو له‌نێوان موسه‌وی و نه‌ژادبه‌رێوه ده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له باسه‌كه‌ماندا گرنگی به‌و دوانه ده‌ده‌ین.
پیلانه ده‌ره‌كییه‌كان
داموده‌زگا بڕیارده‌ركانی ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت ببێته ئامرازێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ـ وه‌كو له‌راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی شوراهاتووه ـ پیلانه ده‌ره‌كییه‌كان چونكه ئه‌مجاره‌یان پیلانگێڕان ده‌خوازن كوده‌تایه‌كی نه‌رم ئه‌نجام بده‌ن. راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م پیلانه له‌هه‌ركاتێك زیاتر خۆی داوه‌ته پێش، به‌تایبه‌تی كاتێك دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا هاتنه سه‌رحوكم و قسه‌وباس له‌سه‌ر كاری سه‌ربازی نه‌ما، ئێستا دیسان هه‌ڕه‌شه و فشار به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم به‌رێوه‌ده‌چێت. له‌راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورادا ده‌گوترێت كه هێرشێكی نه‌رم له‌ئارادایه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست و قه‌یرانی سیاسی و ئه‌منی. ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن كه‌سانی ناحكومی به‌رێوه ده‌چێت.
دۆسیه‌ی كوردان
خامه‌نه‌ئی له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌وهه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنێكی مێژووییه، سه‌ردانه‌كه‌ی خامه‌نه‌ئی بۆ كوردستان ده رۆژی خایاند، كوردستان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی خورئاوا و كرمانشا گه‌ڕا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 80% دانیشتوانی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات سووننه مه‌زهه‌بن. ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان هه‌بوو، داواكرا كه جیاوازی مه‌زهه‌بی به‌لاوه بنرێت و رێز له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بگیرێت و پرۆژه‌ی گه‌شه پێدان له ناوچه مه‌حرومه‌كان پێشبخرێت. ئه‌و سه‌ردانه‌ی خامه‌نه‌ئی بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی كوردان و به‌شداری كوردانه له هه‌ڵبژاردن چونكه به‌بۆچوونی ده‌وڵه‌ت ـ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی كوردان بكرێت و باس له داخوازییه‌كانیان بكرێت و وانیشانبدرێت كه سیاسه‌تێكی ئه‌رێنی له‌به‌رامبه‌ریان به‌رێوه‌ده‌بڕێت، ئه‌وا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه گرنگیان دراوه‌تێ و داخوازیان بۆهه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌بێـت. لای سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و باوه‌رییه دروست بووه كه به‌شداری كوردان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران به‌رێژه‌ی 30% بۆ دواوه رۆیشتتووه هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆجیاوازی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌وانه‌یه له‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بێت. ئه‌و سه‌ردانه‌ی خامه‌نه‌ئی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌یه بوو.
كاندیده‌كانی ئێران په‌سندكراوی رێبه‌ری ئایینی ئیسلامین
سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قی بڕیارده‌دات كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار، پاش ئه‌وه‌ی كاندید ده‌بێته په‌سه‌ند كراوی ویلایه‌تی فه‌قێ ئه‌مجاره ده‌كه‌وێته هه‌ڵبژاردنه‌وه و گه‌ل ده‌نگی پێ ده‌دات. كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌پاش بڕیاری ویلایه‌تی فه‌قێ سه‌په‌رشتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن. كاندید راسته‌وخۆ له‌لایه گه‌له‌وه هه‌ڵنابژێردرێـت. واته ئه‌گه‌ر ویلاتی فه‌قێ كه‌سێك په‌سه‌ندنه‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئێران پشتگیری بكه‌ن، نابێته سه‌رۆك كۆمار!!
ده‌توانرێت بگوترێت ئه‌وه‌ی له‌ئێران ده‌گۆڕێت ته‌نها سه‌رۆككۆماره، كه‌سه‌كانی ناوبه‌رێوه‌به‌راتیش به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت. به‌ڵام نابێته گۆڕانی ریشه‌یی، سیسته‌م به‌هه‌مانشێوه به‌رێوه ده‌چێت، وه‌كو ده‌گوترێت "عه‌لی بێت یان وه‌لی" ناچاره له‌ژێر فه‌رمانی ویلایه‌تی فه‌قێ دا به‌رێوه بچێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست