وەڵامێك بۆ بابەتى مستەفاى تەندروستى ڕانیە و پەیامێك بۆ قائیمقامى ڕانیە

Monday, 07/03/2011, 12:00

1095 بینراوە





وێڕاى دەستخۆشیم بۆ ئەو برا بەڕێزەى كەداكۆكى لەو خەڵكە كردوە سەبارەت بەو نووسینەى كەئەو پارێزەرە بەناو یاسایەیى تەندروستى ڕانیە ئێمەى مەیدانى ئازادى ڕانیەیى بەبێ ئەخلاقى شوبهاندووە ، من لێرەوە وەك بەژداربوویەكى ڕۆژنەى مەیدانى ئازادى ڕانیە لەسەر ئەو بابەتە یەك تێبینى و سەرنجم هەیە بۆ قائیمقامى ڕانیە ، دیارە تانووسینى ئەم وەڵامە وازانراوە لەناو ڕانیە و مەیدانى ئازادى ڕانیە كەقایمقامى ڕانیە هەر هانى هێزەكانى ئاسایش و پۆلیسى ڕانیەیى داوە كەبەهیچ شێوەیەك تەقە نەكەن و ئەوەى تەقە بكات خۆى دەیباتە دادگا كەبەشایەدى هەموو دەزگا و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و خەڵكى ڕانیە ئەوەى مایەیى خۆشحاڵیە تائەم چركە ساتەش خۆپیشاندەرێك ، گەنجێكى ناڕازى ، پەنجەیەكیشى بریندار نەبووە لەڕانیە ، تەنانەت شەوى 4 / 5 _ 3 و ڕۆژى 5 _ 3 و ئێوارەكەشى قایمقام لەكوردسات و گەلى كوردستان چاوپێكەوتنى هەبوو وە لەڕۆژى هاتنى بەرهەم ساڵحیش بۆ ڕانیە قائیمقامى ڕٍانیە قسەیەكى ناشیرینى بەرامبەر بەئێمەى خۆپیشاندەر نەكردووە چونكە ئەویش دەیتوانى وەك هەندێك بەرپرس و كاربەدەستى ترى شار و شارۆچكەكانى تر ئێمە بەتێكدەر و ئاژاوەچى بچوێنێ بگرە ئێمە ڕۆژى 5 ى 3 لەخۆپیشاندانى خۆمان هەر بەردەوام بووین و كەسیش نەهات و بڵاوەى پێ نەكردین .
بۆیە من لێرەوە داواكارم لەبەڕێز قائیمقامى ڕانیە كەخۆش بەختانە خەڵكى شارەكەیە نەكەوێتە ژێر كاریگەرى مەڵبەند و فەرماندە و كادیرە عەسكەریەكانى شەڕى ناوخۆ لەسنوورەكە و هاوشێوەكانى وەك ئەو مستەفا ناوە كەمەبەستیانە ئاڕاستەى خۆپیشاندان و گردبوونەوە جەماوەریە ڕۆژنەیەكانى ناو بازاڕى ڕانیەمان لێ تێك بدەن و بەرەو دۆخێكى خراپى بەرن هیوادارم قایمقام سووربێ لەسەر هەڵوێستى خۆى ، وەهەر لێرەشەوە داواكارم لە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و قائیمقامى ڕانیە كەنەك هەر نابێ و كوفرى گەورەیە ڕیشى خۆیان بخەنە بەردەستى كەسانى نەفس نزمى وەك ئەو مستەفا ناوە بگرە دەبێ بەپەلە بیهێنە مەیدانى ئازادى تا داواى لێ بوردن لەخەڵك بكا ، چونكە بەڕاستى ئەگەر ئەو مستەفایە خاوەنى ئەخلاق و هەست و نەستى كوردانەیە و زۆڵ نیە چۆن وەك پارێزەرێك حەق بەخۆى دەدا و خەڵكى تێكۆشەرى ڕانیەیى مەیدانى ئازادى بەبێ ئەخلاق ناودەبا من پێم وانیە ئەمە یاسایى بێ وەهیوادارم یاسایش نەبێ چونكە ئەگەر وابێت ئێمە داوادەكەین لە قائیمقام و داواكارى گشتى ڕانیە و دادوەر و پارێزەرەكانى ڕانیە لێیى قبوڵ نەكەن و داواى یاسایى لەسەر تۆمار بكەن و هەرچى زووە بیدەن بەدادگا چونكە ئەمانەن بارودۆخەكە دەشێوێنن ئەگەر ئەمان زوو ئەمە نەكەن زەمانەت چیە ئەو گەنجە خوێن گەرمانەى مەیدانى ئازادى ڕانیە لەگەڵ بیستنى ئەم بابەتە كەئەو پارێزەرە بەبێ ئەخلاق ئێمە و ئەو خەڵكەى ناوى بردووە ناچن و پەلامارى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە نادەن تائەو مستەفایە دەهێنە دەرەوە و دەیبەن بۆ دادگا .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە