بیرمان نەچێت ئەمڕۆ بورهانی سەعید ێۆفی كاریزمای یەكێتییەكانی هەولێرە وەڵامێك بۆ نووسەری بابەتی كۆسرەت رەسوڵ و سیناریۆیەكی تر

Sunday, 13/02/2011, 12:00

1181 بینراوە


هەرچەندە لە ئێستادا ئەو بابەتە سانسۆر كراوە ، بەڵام من پێش سانسۆر كردنی فریای كەوتم بیخوێنمەوە. بۆیە زۆر بە پێویستی دەزانم وەڵامی ئەو برادەرە بدەمەوە. ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكار:-
1. یان ئەوەیە ئەو كەسەی كە ئەو ناوەی لەخۆی ناوە كەسێكی بەكرێ گیراوە خۆی بە ناوی پیرۆزی شەهیدەوە دەمامك داوە و كاسەلێسی یەكێك لەو بەرپرسە فایلدارانەیە كە لە كۆنگرەی ئەمجارە بەهەوڵ و قوەتی ماستاوەكانیان و بە پشتگیری دەزگای زانیاری چوونە دیوەخانەكەی سكرتێری گشتی بۆ دەست بەسینگەوە نان و ئەشهەدوو كردن ، لەبەر ئەوەی بەداخەوە ئەوەی ئێستا لە سەركردایەتی خۆمانی دەبینین هەمان ئەو كردار و رەفتارانەیە كە لە پارتێكی تر دەیبینین كە ئێستا لە ساحەیەكە و بوینەتە حزب القائد .
2. یاخود ئێمە زۆر جار بە شێوەیەكی رووكەش سەیری مەسەلەكان دەكەین و تۆزێك لەمەسەلەكان وورد نابینەوە لەبەر ئەوەی ئاستی هۆشیاری سیاسیمان زۆر لاوازە،و خەیاڵ و عاتیفە بەسەرماندا زاڵە. بۆیە لەوانەشە ئەو برادەرە زۆر بەرووكەشی سەیری مەسەلەكان بكات و تۆزقاڵێك ئاگای لەبارودۆخی یەكێتی نەبێت و ئاوڕێك لەو سەروەری و مێژووە پڕ لەقوربانیەی یەكێتی نیشمانی كوردستان ناداتەوە . با هەر دوور نەڕوێن بۆ جەنابت ئاوڕێك لە مێژووی باوكت نادەیەوە، ئەگەر تۆ خۆت كوڕی شەهید بیت دەزانی ئەدای ئەو یەكێتیە لەپێشدا چۆن بووە و ئێستا بە چ ئاقارێك گەیشتووە، تا بزانی لە پێشدا سەركردایەتییەكەی چەندە كەڵە پیاوی بلیمەت بوون لەسیاسەتدا و چەندە پێشمەرگەیەك و رۆڵەیەكی بەئەمەكی گەل و میللەتەكەمان بوون ،و ئەگەر بە ویژدانەوە سەیرێكی ئەوانەی ئەمڕۆش بكەی كە لەسەركردایەتین باش دەزانی كەوا 3/4 ئەو برادەرانە بارتەقای كۆشك و تەلارەكانیان فایلی سیخوری و خیانەتیان هەیە كە لەدژی میللەتەكەیان ئەنجامیان داوە . ئەو ناهۆشیاریەش هەر بەتەنها لە تۆی نابینم بەڵكو ئەو حاڵەتەم زۆر بەزەقی لەكاتی كۆنگرەدا بەدی كرد بە تایبەت بەشێك لە مامۆستایانی زانكۆ ئەوانەی كە ئەندامی كۆنگرە بوون كە دایمە بۆ ژەمێك خواردن و وەرگتنی ئیمتیازێك و ناسینی مەسئولێك وەكو سواڵكەر لەدەرگای ئەم و ئەویان دەدا، هەرچەندە بەداخەوە دەبوو ئەو دیاردەیە بە پێچەوانەوە بەدی بكرایە دەبوو وا بەئاسانی لەخشتەنەبرێن و بە ووردی سەیری وەزعەكەیان بكردایە و لەكاتی پێویستدا هەڵوێستیان وەربگرتایە تا كارمان بەو رۆژە نەگەشتبووایە.
3. بۆیە بیرت نەچێت كە لەدوای كۆنگرەوە یەكێتی زۆر لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ هێنانەوە و رازی كردنی دڵی بورهانی سەعید ێۆفی ، لەترسی هەڵوێست وەرگرتن ،چونكە خاوەنی كەسایەتییەكی كاریزمایی زۆر گەورەیە و زۆربەی هەرە زۆری فەرماندە عەسكەرییەكان و كادیرە پێشكەوتووەكانی هەولێر بەدزی و بەئاشكرا پشتگیری و پشتیوانی ئەو دەكەن. بەڵام لەبەرامبەردا هەموو ئەو هەوڵانەی یەكێتی تا ئێسا بێ ئەنجام بوونە. لەكاتێكدا چەندین پلەو پایەی بۆ پێشنیار كراوە بەڵام بەهیچ كامێك لەمانە رازی نەبووە.
بۆیە زۆر گرنگە و دەبێت ئەوە بزانین كە هەڤاڵێكی وەكو بورهانی سەعید ێۆفی و هەڤاڵانی تری هیچ بەرژوەندییەكی تاكەكەسیان بۆخۆیان ناوێت تەنها ئمانجیان ئەوەیە كە یەكێتی نیشمانی كوردستان ببێتەوە بەو یەكێتیەی كە شەهید ئارام و شەهید ئازاد هەورامی و شەهید مامە ریشە و ئیبراهیم عەزۆ و شەهید رێباز و شەهید سەردار و تەواوی شەهیدە سەربەرزەكانمان خۆیان لەپێناویدا بەخت كرد. وە ئەوانەی بورهانی سەعید ێۆفی بناسن دەزانن ئەو كاتەی كە ئەندامی سەركردایەتی هەڵوێستی چۆن بووە و لە كۆبونەوەكاندا هیچ كاتێك بێ دەنگی هەڵنەبژاردووە و هەموو كاتێك لەسەر كەموكوڕییەكان هاتۆتە وەڵام، كە ئەوەش زیاتر بوو بە هۆی ئەوەی كە لێنەگەڕان لەكۆنگرەی ئەمجارە سەركەوێتەوە بۆ سەركردایەتی.
هەر بۆیەش دەڵێم ئەمە سیناریۆی كەس نییە، بەڵكو ئەوە قەیرانە و یەكێتی لە هەولێر تێی كەوتووە و ئەگەر خۆی چاك نەكات ئەوا خۆی باجەكەی دەدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە