با ڕووداوەکانی بادینان وەکو خۆی بگێڕدرێتەوە

Tuesday, 20/12/2011, 12:00

1273 بینراوە






هەڤاڵەکی سەر بە یەکگرتووی ئیسلامی لە ووتارێکدا باسی لە هەندێک لە ڕاستییەکانی ڕووداوەکانی زاخو و دەڤەری بادینانی کرد. من سەرەتا دەست خوشی لێ دەکەم بۆ ئەو بوێرییە کە پەنجەی بۆ زۆر لە ڕاستییەکانی پشتی ئەو ڕووداوەی بردووە و داوای لە سەرکردایەتی حیزبی خۆی کردووە کە بە ڕاستی ڕووداوەکان بخەنە ڕوو.
لەگەڵ ئەوەشدا من وەکو کادرەکی یەکێتی کە لە زاخو شەهید و ئەندام و لایەنگری خۆمان هەیە و ڕێکخستنەکانمان کار و چالاکی خۆمان هەیە هەرچەندە کە پارتی دەسەڵاتی یەکەمی ئەو دەڤەرە و ئەو شارەیە بەڵام لە زاخو تێکەڵەیەکی جوانی نەتەوەیی و ئایینی و حیزبی هەیە کە وەکو کوردێکی نەتەوەیی و خەڵکی زاخو شانازی پێوە دەکەین، ئەم ڕووداوانەی زاخو زۆر ئێمەی ئێشاند چونکە خەڵکی زاخو بە ڕۆشنبیری و ڕێز گرتن ناسراون و ئێستاش ناچێتە هزری ئێمە کە چۆن خەڵکی زاخو کاری ئەوهای لێ دەوەشێتەوە؟
بۆیە بە پێویست دەزانم کە چەند خاڵەکی ووتارەکەی ئەم هەڤاڵەی یەکگرتوو زیاتر ڕوون بکەمەوە چونکە ئێمەش لەناو ڕووداوەکان بووین و بە چاوی خومان بینیمان. ئەم بەڕێزە دوو مەسەلەی تێکەل بە یەک کردووە کە یەکەمیان سوتاندنی شوێنی مەی فرۆشتن و هێرش کردنە سەر سەنتەری مەساجەکانە و دوووەمیان سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووە. لە خاڵی یەکەمدا خەڵکی زاخو باش دەزانن کە بە هاندانی کەسانی سەر بە هزری ئیسلامی و هەندێکیشیان سەر بە یەکگرتووی ئیسلامی (کە ناوەکانیان زانراون) و پێشتریش ئامادەیی بۆ کراوە و سوزی خەڵکی ناو مزگەوتەکانیان ڕاکیشاوە و ویستویانە لەم ڕێگاوە پشێویەک بخەنە ناو زاخو و بە خەڵکی کوردستان بلێن کە زاخوییەکان لە دەسەڵات ناڕازین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە لێدانی سومعەی خەڵکی زاخو بوو کە بە هەموو شێوەیەک کورد وەکو نەتەوە لێی زەرەرمەند دەبوو و بە قازانجی هیچ حیزبەک یان کەسەک نەدەبوو.
لە هەمبەر خالی دووەم کە سوتانی بارەگای یەکگرتووە منیش لەگەل ئەو هەڤالەی یەکگرتووم کە بە دەستی تەگبیر ئەمە ڕوویداوە و زۆر ڕاست دەکات کە لە دهوکەوە عبدالخالق بابیری هاتووە بۆ سوتانی بارەگای یەکگرتوو و خەلکی زاخو بە پارتییەکانیش ئەمە باش دەزانن، هەروەسا بە بیر ئەو بەڕێزە و خوینەرانیش دەهێنمەوە ئەو رۆژە کە ابو زیرو لەگەل تەلەفزیۆنی نالیا قسەی دەکرد گوتی ئێوە لە ڕاگەیاندن خەلکتان هوشیار کرد کە بچن بارەگای یەکگرتوو بسوتێنن، بەلگەیەکی تریش سوتانی بارەگای یەکگرتوو لە سێمێل و دهوک بوو. ئەو ناوانەشی ئەو بەرێزە باسی کردوون بە تایبەتیش عبدالخالق و عمر جیگری بەرپرسی لقی ئێک و ابو زیرو کە ئەودەمە بە وکالەت بەرپرسی لقی هەشتی پارتی بوو بەرپرسیاری ئێکەمی سوتانی بارەگای یەکگرتوو بوون چونکە ئەمانە لەناو خەلکی ئەو دەڤەرە باش ناسیارن کە چون شکەستیان هێناوە و هەر شتەک دەکەن بۆ بزر کردنی گەندەلیەکانی خویان و بۆ ئەوەی نەلێن کە خەلک لە ئەوان نارازین ویستیان بە تەواوەتی ئەم مەسەلەیە ئالوز بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە