بە فرمێسکەکانم دڵخــــۆش دەبیت

Friday, 19/09/2014, 12:00

1474 بینراوە




هات بووم تەفسیری خەونێکت بۆ بکەم .لەبەر دەمت چۆکم داو

پرسیاری دڵ تەنگی تۆم دەکرد ..تۆش بێ ئاگا لەو دەروونە جەنجالەی من

قا قا پێدەکەنی و یاریت بەیەک یەک لە دەمارەکان و دڵــۆپە خــوێنەکانی ناخم دەکرد

هات بووم پێت بلێم من لە ئازەرەکانی تۆ دەترسم .لە خەویشا بەبینم ئازار دەخۆی

من لێرە هەموو بوونم بەروە وێران بوون دەچی ..بــرادەر گیان ..

ئەها جارێکی تریش پێت دەڵــێمەوە گیان ...من وام کە تۆ تێکم دەشکێنەت

من لێرە دادەنیشم بۆ هەر شکانێم لێبوردنێکی گشتی دەردەکەم ئاخر قەت نەم ویســتوە

تۆ بە دەستی دڵــە چکۆلانەکەم ســـزا بخۆی .پێچەوانەی تۆ کە لە شکانم جێژ دەبینت

بە فرمێسکەکانم دڵخــــۆش دەبیت ...

تۆم بینی چەپکێک گوڵــەگەنمت بەدەستەوە بووو دواتر هەر هەموویانت ووشک کرد و گرت تێ بەردا...

ئاخر تۆ ناازانی پیرۆزی گوڵـــەگەنم ؟؟ یان لە ناو چـــونئ گوڵــەگەنم چەندە تاوانە ؟

ســەیرم لێ دیت ئەمەشیانت نەزانی دەی تەنها بۆ یەکجار وەرە ســەیری ناو لەپی دەستم بکە

دەبینەت ســەدان هیلی تەریب نەبووی تیایە .من دەزانم بە خــتی تۆش لەو هیلە تەریب نەبوانەی

سەر لەپی دەستم دەجی.!




هـــه‌ولــێــر

ســــــــــــــابـــــات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە