کێ له‌ لاى مەلا بەختیار مێرولەیە و كێش قوللەى قافە؟

Saturday, 04/04/2009, 12:00

1879 بینراوە


لە كۆبونەوەكەى ئەمڕۆى هۆڵى هونەردا كە بە ناوى مام جەلالەوە نیاز بوو بكرێت بەڵام تاڵەبانى خۆى نەهات ئەوەى هات بوو كۆسرەت و مەلا بەختیارو ئەرسەلان هاتبون ,كۆبونەوەیەكى ئاوا بە نیو سەعات هەڵیان پڕوكاند و كۆتاییان پێًهینا , مەجالى پرسیار نەبوو , ئەوەى مایەى پێكەنین بوو مەلا بەختیار شیعرێكى خوێندەوە وا باشە مێرولە نەچێ بەگژ قوللەى قافا , سەیرى نەگبەتى مەلا بەختیار تێكەڵى ئەكات , ئەو قەرەباڵغیە سەرى لێ تێك دابوو نەمان زانى لاى مەلا بەختیار كێ مێروولە بوو كێش قوللەى قاف بوو, ئەبێت مەلا بەختیار ئێمەى لێ بوبێِت بە مێروولە و خۆشى لێ بوبێت بە قوللەى قاف و ئێمە نەمان زانیبێ , مەلا لێى تێك چوە ئەم شیعرەى بە هەڵگەڕاوەیى خوێندەوە نازانێ خۆى و ئاغاكەى و باندەكەى بونەتە مێروولە سورەكان و ئەوەى مەلاش بە مێروولەیان ئەزانێ بونەتە قوللەى قاف , ئەبێت مەلا خۆى نەچێت بە گژ ئەو قوللەیەدا , ئەوە جاران بوو ئێستا ئێوە مێروولە زیان بەخشەكانن و گاز لەم میللەتە ئەگرن , ئەگەر مەلا بەم تۆزە خەڵكە تێ كەوتوە ئەوە با بڕوات بێ خەم لێى بخەوێت كە ئەم جارە دەرناچنەوە , ئەوەى خۆشى بوو ئەوانەى گوێیان لەم شیعرە بوو كردیان بە هوها كێشان و ئەیان ووت دوبارە ئەمەش هەر بۆ گاڵتە پێ كردن بوو چونكە كە جارى دووەم خوێندیەوە هووها هووها هووها قاعەكەى پڕ كرد , بەڵام حەیا لاى پیاوى بە ئەدەب هەیە ئەگەر حەیاى هەبوایە و بیزانیایە ئەبوایە بیزانیایە هوها لە كێ دەكێشرێ , بەڵام مەلاو حەیا كوجا مەرحەبا , مەلا خۆى بۆتە مێروولە و خەریكە ژێر دەست و پێ ئەكەوێ , كەچى خۆى لێ بۆتە قوللەى قاف و ئەوانەشى كە خەویان لە مەلا و باندەكەیان حەرام كردوە بونەتە ئەو قوللەى بە هەزار مێروولەى وەكو مەلا بەختیار و ئەرسەلان و كۆسرەت و بەرزانى ئەحە سمێڵى كۆنە جاش ناتوانن پیاى هەڵگەڕێن , ئەم مەلایە چەندە داماوە , چەندە خەڵەفاوە , نازانێ نابێت بەم جۆرە قەرەباڵغیانە تێ بكەوێت , ئەوەش نازانێ ئەگەر ئەو خەڵكە بیان زانیایە جەنابتان كۆبونەوەكە دەكەن كەس نەدەهات بەڵام ئەو خەڵكەى كە هاتبوو بۆ شتى تر هاتبوون نەك بۆ تۆ , ئەوانەى دەرەوە ووتبویان ئەگەر ئەمان زانى ئێوەن قەت نەدەهاتین , بەڵام بە مام جەلال خەڵكتان لە خشتە برد ,و هەندێكى تریان بە ئاهەنگ و هەندێكى تریان بۆ ئەوە هاتبوون كە وانە نەخوێنن چونكە لە ناو پۆلەكانەوە هاتبوون بە جلى مەكتەب و كتێب و دەفتەرەوە هاتبوون , هەندێكى تریشى كەپڵەكەى هاتبوو ئەوێ مەجالێكى باشى هەبوو , ئەم كۆبونەوەیە زیاتر بۆ ئەوە بوو كە دڵنەوایى خەڵكى سلێمانى بدەنەوە , چونكە زیاتر بە شان و باهوى خەڵكى سلێمانیدا هەڵى ئەدا , ئەوەى تێ بینى ئەكرا ئەرسەلان بایز نەیووت ئێرە سلێمانیە , وا هەستم كرد وەكو سەكنى پاسەكان هاوار بكات ئێرە سلێمانیە , بەڵام نەیوت , هەقە مەلاش باش بزانێ كێن مێروولە و كامانەن بونەتە قوللەى قاف , لەم هەڵبژاردنەدا بۆى دەردەكەوێت كێ مێروولەیە وكێش قوللەى قافە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە