خۆتان لادەن بانەبن بەژێرەوە

Sunday, 10/06/2012, 12:00

2929 بینراوە


خەنە كە زۆربوو لە هه‌موو شوێنێک هه‌ڵده‌سوێردرێ،لاى ئێمەش لەسایەى وەزعەكەو پارەى هەڵڕژاو و دزراو و قووتى میللەت بەدەست چەند باندێكەوەیە و بە ئارەزوو كامى دڵى خۆیان تەخشان وپەخشانى ئەكەن ، پارەو پوولەكە ئەوەندە زۆر ئەوەندە زۆرە هەر نەبێتەوە ، نەبانك نە پرۆژە ونەگیرفان نە ژیر زەمین هیچى نایگرێت پڕاو پڕبوون ، رۆژانەش هەر زیاد ئەكات ،كوردیش كەپارەى بوو یان ژن ئەهێنێت یان پیاو ئەكوژێَت،ئەوەتا بەچاوى خۆتان ئەیبینین لە ماوەى كەمتر لە هەفتەیەكدا كوڕانى قوتایخانەى بارزانى و دەروێشانى پارتى لەسێ روداوى جیادا بەترومبیل ژیانیان لەسێ نەگبەت و داماوى كورد سەندەوە، ئەرێ كاكى دیموكرات لى داكوكیكارى ژیانى هەژاران و نەداران هۆ لەگەر ئەتومە كابراى جامانە سۆرى كولە بنە، ئەتۆ بەحساب خۆت بە عومەرى كوڕى عەبدول عەزیز ناگۆڕیتەوە ، بەناو سەرۆكى وڵاتێكى و لەسەر كورسى دەسەلات دائەنیشیت و خۆت بە گەورەو لێپرسراوى هەزارانى وەكو من ئەزانیت ئەگەرموشكیلە یان شتێكمان هەبێت هانا بۆ تۆ دێنین،ئەرێ بۆ دەنگت نییە؟؟ كوا موقیفت؟ خۆ كەپت لەچاوا نییە ، لۆكەت نەئاخنیوەتە گوێچكەكانت، سەرێ بەرزكەرەوە بزانە ئەو توڵەو تاژیانەى دەوروبەرت بۆ وادەكەن؟؟ جاران لە زیندانى ئاكرى و سەرىرەش ئەترساین هەركێ رێى بكەوتایەتە ئەوێ حەتمەن بەزیندوو نەدەبینرایەوە، بەسەدان كەسى شۆڕگێرو قارەمان سەرەنگوم بوون تاكو ئێستا كەس سووكە سۆراغێكیان نازانێت، ئەوەیان بەرهەرحاڵ ئەمانگوت ئەو كەسانە دوژمنن و نەیارى بنەماڵەو پارتین ترسیان بۆ سەر ئەمنى قەومى بارزانى و كاسە لێسەكانى هەیە بۆیە بەو دەردە دەبرێن، ئەى خۆ ئەو داماوانەى كە بەرتومبیلى كورَى بەناو مەسئولەكانى جەنابت تیاچوون و شێلان گوناحیان چییە؟ بو وایان لێدەكەن؟؟ رۆژێك كوڕى نەوزاد هادى زەلامێك ئەشێلێت رۆژێكى تر لوسكەلەكەى سەرۆقادرى ماستاوچى وبەئارەزو بێگوناحێك ئەكوژێت، رۆژێكى دى خزمێكى فازل میرانى بۆ خۆشى زەلام ئەكات بەژێرەوە، ئەرێ بۆ وەكو هین بەربوونەتە گیانى ئەو خەڵكە و بە دەردەیان ئەبەن؟، بۆچى و لەبەر چى؟؟ ئەرێ كوا یاساى وڵات كوا سزاو لێپرسینەوە كەت كاك عادل؟؟ ئایا دەزانیت كە كوڕى ئەو بەناو مەسئولە دزانە هیچ كامیان تەمەنى یاسایان تەواو نەكردوە و لەخوار هەژدە ساڵانەوە ن بۆیان نییە بەهیچ شێوەیەك ترومبیل بئاژوون؟؟ ئەى ئەگەر سەرۆكى هەرێمیت كوا ئیجرائات و لێپرسینەوە بۆچى دەبێت گیانى هاوڵاتیانى ئەم وڵاتە هێندە بێقیمەت وسووك بێت بكەوێتە ژێر رەحمەتى تایەى ئوتومبیلى ئەو هەرزەكارو فروجانەوە تەنهالەبەر ئەوەى باوكیان مەسینە بەدەستى دیوخانتن ئیتر ئەبێت لەسەرو یاساوە بن؟؟ یان بەدەردى سەرۆ قادردەڵێت كورد سەگن(نیازتانە توتكە سەگەكان كەم بكەنەوە؟) یان بەقەولى فازل میرانى ئەڵێت نیازتانە نەك دەستى نەیارانى پارتى و بارزانى ببڕنەوە بەڵكو دەخوازن هەر لە رەگەوە هەڵیان كێشن؟؟
ئێوەش عەزیزانى وڵات خەڵكانى هەژارو خێر لەخۆ نەدیو،ئەى خوێندكارى هەژارى بێ پارەو پوول ،هۆ مامە پیرەى دانیشتوى بەرمزگەوت،ئەى خارەى عەرەبان چى و دەست گێر،باقى خەڵكى شارى قەڵا ومنارە ،ئاگاداربن ئەوە پەتاو ڤایرۆسێكى تازەیە و دیارى دەستى ئاغاى مەسعودیە ،عیلاجیشى دەرزى ودەرمان و شرینقەئەو شتانە نیە ها لۆ ئێوەمە، دەزانن چ بكەن بەقسەى مامى خۆتان بكەن قەتاو قەت زەرەزناكەن،یان ئەوەتا لۆخۆتان خر لەمارێ دانیشن و وەدەرنەكەون ،یان ئەگەركو نا عیلاج بوون لەبەر كاسپیەو دەوام و خوێندن بێنە دەرێ ئەوا دەزانن چ بكەن ها؟؟؟ باشگوێم لۆ رادێرن بەنگۆ دەرێم دوایى نەرێن نەمان زانى شەللا بەقسەى ئەتومان بكردایە، ئەمن دەرێم لۆ هاتچوۆ و رۆیشتن مەچنە سەر جادەو رەێیف و شت ،ئەوێكانە تەرك بكەن، مودەتێك بە سەرباناندا هاتۆچۆ بكەن ،ئەوە زۆر باشە ترومبیل و ئەو هەرامانە ناتوانن بەسەر بانیدا بكەون،ئێوەش لۆختان لە بەراو موێیبەتەى مەعفوزدەبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە