نێچرەڤان شوێنى خۆى نادات بە دكتۆر بەرهەم

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1487 بینراوە


بەغداد

یەكێك لە نەگبەتیەكانى گەلێ كورد (تاپۆیە) ئەم تاپۆیە بوەتە سەرتانى زۆر كێشەى تایبەتى و گشتى بۆ نمونە هەندێ شوێن ئەكرێت تاپۆى گشتى هەبێت وەك (قەڵاو منارە و گڵكەن و ئێوارنى ئەزمەڕ و پردى دەلال و..هتد) هەندێ شوسنى تر ئەبنە موڵكى تایبەت و دیارى دەكرێت بۆ مەسئولەكان و لەلا شعورى هاوڵاتیاندا وا تاپۆیە وەك (دۆلاراوا و فرعەونییەكان و ..هتد) بەڵام نازانین پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم تاپۆى كێیە هێندە نەبێت وەك قۆرغ كردنى داهاتى ئەم وڵاتە و بە كۆیلە كردنى تاكى كوردى لە لاى پارتى و یەكێتى كە ئەم دەسەڵاتە بەدەر لەو پارەى لە بەغدادەوە دێت چیان كردوە , وا ئیستا بۆ كابینەى شەشەم پارتى بە تەمایە تەنها حكومەتێكى كارتۆنى بداتە دكتۆر بەرهەم خۆى خاوەنى ناڕاستە و خۆى هەموو بڕیارەكان بێت ئەو بینایەى كە نیچرڤان سەرۆكایەتى حكومەتى تیادا دەكرد ئامادە نیە بیداتە دكتۆر بەهەم و تاپۆیە ,, دكتۆرى داماویش بۆ تاپۆكەى دەگەڕێ و لە هەولێردا بیاى دەست ناكەوێ بۆكرێ ناچار پارتى لە دەرەوەى هەولێر بیناى بۆ كڕیوە و پێیان وتوە ئەم بینایە تەملیكە و تاپۆى نییە بە دواى تاپۆكەیدا مەگەڕێ (واتا ئەو بینایەى نیچیرڤانى تیدا بووە ئامادە نییە بیداتە دكتۆر بەرهەم) مەهزەلەكە لێرەدایە كە ئەم كابینەى شەشەمە ناچێتە شوێنى كابینەى پێنج و لە هەولێریشدا جێى نابێتەوە ..لە ئێستە بەدواوە بۆ هەر كابینەیەك بینا دروست دەكرێ و تاپۆ دەكرێت لەو ستافە و پاشان بۆكابینەى داهاتوو دەبێ حكومەت بڕوات نەك ئەو ستافە چونكە تاپۆ كراوە لەسەریان .

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە