هیوای ئەحمەد مستەفای بەپرسی لقی 4 لەنێو حیزب و ڕاگەیاندندا

Wednesday, 24/11/2010, 12:00

1779 بینراوە


ئەم ناونیشانەی سەرەوە کەبەشێکی هەر هەمان ناونیشانە کە کاك سەید عەتا ناوێك ویستویەتی هیوای ئەحمەد مستەفا باوزی بەرپرسی لقی چواری پارتی پێ لەبەر چاوی خوێنەرو ڕۆژنامەنوسانی شاری سلێمانی شیرین بکات. یان وەك هەوڵێك بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی سلێمانی وەك تیرۆریست نەڕوا‌نێتە ئەم بەرپرسەی ئێستای لقی چوار . یان بەشێوازێکیتر ئەو کاك سەید عەتا ناوە دەیەوێ کارئاسانی بۆ ئەو پشی پشیەی پاراستن بکات کە لەڕێگەی هیوای ئەحمەد مستەفای بەر پرسی لقی چوارەوە مەبەستیەتی و لەبەرنامەیدایە پێیبگات. بۆیە دەیەوێت خۆی لە ڕۆژنامە نوسان و خوێنەرو ڕۆشنبیرەکانی سلێمانی نزیك بکاتەوە بۆئەوەی ئەگەر توانی لەئەنجامی ئەو پشی پشیەدا هەندێك لەو ڕۆشنبیرو ڕۆژانامەنوس و خەڵکی ناڕازیە بە زەبری پارەو ئیمتیازات بکڕێ یان هەوڵ بدات دوبەرەکی بخاتە ناویانەوەو لەیەکرتیان بکاتە دوژمن . چونکە ئەوە یەکێکە لەهەرە ئەو خاڵە گرینگانەی پاراستنی بنەماڵە کاری لەسەر کردوەو دەیکا. ئەگەر نەشی توانی ئەوا لە پەنای دۆستایەتیەوە هەمو ئەوڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرە ناڕازیەی کەبەردەوام بەرپەرچی هەمو جۆرە ڕاگەیاندنێکی چەواشەکارانەی حیزبی بنەماڵەکان بەتایبەتی پارتی ئەدەنەوەو هەمو ڕیسەگوماناویەکانیان لێ ئەکەنەوە بەخوری وەك سۆرانی مامە حەمە لەناوی بەرن

سەیدعەتا. یان عه‌تا چاوشین . لەو وتارەیدا کە لەسایتی سەربەخۆدا بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت

رِۆژنامه‌وانی پیشه‌و شاره‌زاییه‌ ، رِۆژنامه‌وانان هه‌ریه‌كه‌و پشت به‌ شاره‌زای و پسپۆرِی خۆی ده‌به‌ستیَت ، هه‌موشیان به‌كۆمه‌ڵه‌ پیَوه‌ریَكی هاوبه‌شه‌وه‌ پابه‌ندن ، چۆن ده‌توانین پیشه‌ی سیاسیه‌ك یا ئه‌ندازیاریَك له‌كاره‌كانی رِۆژنامه‌وانی جودا بكه‌ینه‌وه‌ ، له‌كاتیَكدا هه‌ردوو پیشه‌كه‌ی تریش ده‌توانن وه‌ك رِۆژنامه‌وان باس بكریَن ، هه‌ركه‌س بیرۆكه‌ی كاریَكی جیاواز بكاته‌ ناو ته‌وه‌ری فه‌رمانه‌كانی ده‌توانیَ ئه‌نجامی بدات وه‌ك هونه‌رمه‌ند یان شیَوه‌كاریَك یان نوسه‌ریَكی به‌هیَز به‌رِیَوه‌ی ده‌بات ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ریه‌كه‌یان كالاَی تایبه‌تی خۆی ده‌ویَت ، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ش كه‌نابنه‌ رِۆژنامه‌وان ده‌توانن پشتیوانی له‌ كارو پیشه‌كانی تر بكه‌ن ..

منیش دەڵێم ئەم دەستەواژانەی تۆوەنیوتەتەوە تا ڕادەیەك ڕاستەو ڕێی تێدەچێ بەڵام کەسێکی تیرۆریست و پیاوکوژی وەك هیوا و سەقافەت و خزمەتکردن بە چینی ڕۆشنبیران و ڕەخنەگران کوجا مەرحەبا..؟ چونکە ئەوە بە ئاشکرا جیا دەبێتەوە لەو دەستەواژانەی تۆ ئاماژەت پێدا.

دەبوایە سەیدعەتا لەخۆی بپرسیایە کەئایا ئەم هیوای ئەحمەد مستەفایە چۆن و بەچ ڕێگایەك ئەوەندەی چاوتروکانێك گەیشتە پۆستی بەرپرسیارێتی لق.؟ ئاشکرایە هەر کەسەێك بیەوێ لەناو پارتیدا پلەو پۆستی گرینگ وەربگرێت دەبێت بەنێو چەندی فلتەری دەزگای بەدناوی پاراستندا تێپەڕێ هیواش بەو شێوەیە تێپەڕیوە یەکەم کاری ئەوەبو دوای ئەوەی لەیەکێتی هەڵگەڕایەوە یەکەم هەوڵی ئەوەبو ویستی لەڕێگەی دو کرێگرتەوە هاوڕێکانی خۆی لەمەڵبەندی 8 ی جەلالیەکان بە تی ئێن تی لەناو بەرێت بەڵام سەرکەوتو نەبو . دواتر ژمارەیەك گەریلای پەکەکەی تیرۆر کرد وردە وردە بەهۆی ئەو چالاکیە نامرۆڤانەیەوە لەماڵی بارزانی نزیك بۆوە دواجاریش ئەوەبو کە بینیمان سۆرانی مامە حەمەیان لە کەرکوك خەڵتانی خوێ‌ کرد ئەوە جگە لەوەی د. ستار تاهیر شەریفیش هەر بەڕێنمایی ماڵی بارزانی و لەسەردەستی نەجاتی حەسەن چایچی و هیوا تیرۆرکرا . ئەوە فایلی داوێن پیسیەکانی ئەم هیوایە هەر باسناکرێت ئەوێك کەئەوکات بەرپرسی پاراستنی لقی سێی کەرکوك بوە تەماحی شەهوانیەتی ئەکردە فەرڕاشەکەی خۆی ئیتر ئەبێت لەچی پرینگابێتەوە.؟ یان کەسێك کە پەروەردەی دەستی دەزگای بەدناوی پاراستن و زانیاری بێت دەبێت خەڵکی چاوەڕوانی چی لێبکەن .؟

کاك سەید عەتا لەهەوڵێکی مناڵانەشدا دەیەوێ بەشێوازێکی تر ئابڕوی تکاوی بەرپرسی ئێستای لقی چوارمان لێ بشارێتەوە بەوەی کە لەو وتارەدا کە چەندین جار ناوی بەرپرسی لقی چواری ئاوا هێناوە. دەڵێت هیوا مستەفا. بۆیەناوی ئەحمەدمستەفاباوزی کە باوکی هیوایە دێزە بەدەر خۆنە ئەکات. ئەوەش هەوڵێکە بۆئەوەی لەبیر خەڵکی بباتەوە چونکە خەڵکی کوردستان بەگشتی سلێمانی بەتایبەتی هەر کە گوێیان لەناوی هیوا ئەحمەد مستەفا دەبێ یان لەڕوپەڕی ڕۆژنامەکان ئەو ناوە دەخوێننەوە یەکسەر بێ بیرکردنەوە بکوژەکەی سۆرانی مامەحەمەیان وەك دڕندە دێتەوە بەرچاوان

کاك سەید عەتا دەڵێت هیوامستەفا وێنەیەکی هونەرمەندی کۆچکردوی بۆ چایخانەی شەعب کردوە بەدیاری

ئاشکرایە هونەر مەندی کۆچکردو خۆشەویستی هەمو تاکێکی ئەم چوارپارچەی کوردستانە بو ئەوەش بە ڕێنمایی خودی پاراستن کراوە بۆخۆ نزیك کردنەوە لەخەڵكی سلێمانی بەتایبەتی چینی ڕۆشنبیران و ڕەخنەگران ئەی خۆ ناچێت وێنەی شەهید سۆرانی مامە حەمەو شەهید سەردەشت یان بە دیاری پێشکەش بکات . پاراستن خۆی دەزانێ چۆن و لە کوێوە دزە دەکاتە ناو ئەو ئامانجەی کە هەوڵی بۆ ئەدات .

بەرپرسی لقی چوار کە ئەوەندە لەخەمی سلێمانی و خەڵکە کەیەتی با جارێ لەو خەڵکەوە دەست پێبکات کە لایەنگری خۆیانن ئەی خۆ بە حسابی پارتی بێت نیوەی خەڵکی سلێمانی ئەندامی پارتین با جارێ لە دۆست و ئەندام و لایەنگرو پێشمەرگەی ڕەش و ڕوت و کادرە دێرینەکانی خۆیانەوە کە هەمیشە پەشیمانی دەر ئەبڕن لەوەی دوای پارتی کەوتون دەست پێبکات باجارێ وەزعی ژیانی ئەوان چاك بکات کە سەرەڕای ئاوارەیی و تاڵانکردنی ماڵ وحاڵیان لەلایەن بنەماڵەی بەرامبەریان تا ئێستا قەرەبویان نەکردونەتەوە. ئەوجا بێت هەوڵی باشترکردن و نزیكبونەوە لە دانیشتوانی سلێمانی بدات بە هەمو چین و توێژەکانیەوە

بۆیە من بەو کاك سەیدعەتایەو هاوشێوەکانی ئەڵێم ئەو هەوڵە نەزۆکانەی ئێوە ئەیدەن بۆ جوانکردنیسیمای دزێوی بەرپرسانی پارتی لەسنوری سلێمانی زۆر زۆر مایەپوچه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە