بۆ ئاپۆ
Thursday, 09/02/2012, 12:00
1557 بینراوە
وه‌رن قه‌ندیل ببه‌ن
وه‌رن هه‌موومان ببه‌ن
بۆ ئیمڕاڵی
وه‌رن زمانمان ببڕن
بۆ ئه‌وه‌ی كوردی قسه نه‌كه‌ین
وه‌رن په‌نجه‌كانمان بقرتێنن
بۆ ئه‌وه‌ی كوردی نه‌نوسین
زیندانی زیاتر دروست كه‌ن
په‌تی زۆرتر بێنن بۆ سێداره
ئه‌رته‌شی زیاتر به كرێ بگرن
تۆمه‌تی گه‌وره‌تر
بخه‌نه پاڵ زیندانییه ئازادیخوازه‌كانمان
بڵێن زینای كردووه
حه‌شیشی كێشاوه
دزی له ماڵی خوا كردووه
به‌ڵام دوای چی؟!
كه هه‌زاران منداڵ به ڕێوه‌ن به كوردی له‌دایك بن
بۆ ئه‌وه‌ی ناویان بنرێ
ئاپۆ یان ببن به گه‌ریلا
دوای چی؟!
كه هه‌زاران فه‌رهه‌نگی نوێ به‌ڕێوه‌ن
پڕ پڕن له وشه‌ی كوردی
هه‌زاره‌ها ئیلهامی
شیعری كوردی له ئاسمانه‌وه
به‌ڕێوه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ر كاغه‌ز
له كۆتاییشدا دوای چی؟!
كه قه‌ندیل ژان ئه‌یگرێ
زگی نۆ مانگانه
ئه‌شڵێن له‌وه ئه‌چێ
هه‌زار ئاپۆ و هه‌زار گه‌ریلای ببێ
5\02\2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست