با کاندیدەکانی لیستی کوردستانی بناسین _ رەفیق سابیری بیرەوان شەڕی رەفیق سابیر و بەرھەم ساڵح

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

2338 بینراوە


چەند شەوێک لەمەوبەر چاوپێکەوتنێکم بینی، که‌ بۆ رەفیق سابیری کاندیدکراو بۆ پەرلەمان سازکرابوو. رەفیق سابیر زۆری وت و زۆر بە شانوباڵی خۆیدا ھەڵیدا. من لێرەدا تەنیا ئەوە ئەڵێم بە خەڵکی کوردستان، ئەگەر دەنگ بە رەفیق سابیر بدەن ئەوا بە دڵنیایی پێتان ئەڵێـم کە دەنگ ئەدەن بە درۆ، بە پاشقولگرتن، بە زەمکردن ، بە دزیی، بە گەندەڵیی ڕووشنیریی و ئەدەبی، چونکە ئەم کابرایە تەنیا نوێنەری ئەو شتانەیە. رەفیق سابیری کۆنە شوعیی، تەنیا پەتپەتێن ده‌زانێت و بەرژەوەنی تایبەتی خۆی بەلاوە گرنگە، ئەو ھەموو قسانه‌ی کە لە چاوپێکەوتنەکەدا کردی تەنیا بۆ ھەڵخەڵەتاندنی ئەو خەڵکە بوو، کە نایناسن. خۆزگە ئەو برادەرانەی لە نزیکەوە ئاگایان له‌م دکتۆره‌ ھەیە، تۆزێک زانیاریان ئەداینێ تا بزانین چۆن ئەم دکتۆرایەی وەرگرتوە. ئەوەی ئەیزانین دکتۆراکانی وڵاتانی ئەورۆپای شەرقی ھەمووی بە ویسکی و جگەرە بە دەست دەھێنرا. خۆزگە خوێنەرانی کوردستانپۆست و دەورە ناشیرینەکانی رەفیق سابیری  و ئەو کەسانەی تری ناو لیستی ئەسپە شێتەکەیان بە خەڵک دەناسان . ئەم کابرایە لەوەتەی ھەیە ناڕاستگۆیه‌ لەگەڵ خۆی و ھەموو ئەو کەسانەدا، کە لە ژیانیا ئەم کابرایەیان ناسیوە. رەفیق سابیر کە خۆی بە بیرەوان لە قەڵەم ئەدا ، جەلال تاڵەبانی بە ماندێلای کورد ناساندوە، تەنیا لەبەر خاتری پلە و پایە. ئەم مرۆڤە  ھیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی نییە، ئیتر چۆن ئەتوانێ نوێنەری خەڵکی کوردستان بێت لە پەرلەماندا.
من لێرەدا ھەندێ پرسیار لە رەفیق سابیر ئەکەم با بزانین چ وه‌ڵامێکی پێیه‌:
 
1. ئایا تۆ نوێنەری چ چین و توێژێکی خەڵکی کوردستانی؟
2. رەفیقی بیرەوان لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتی: (ئەمەوێ چاودێری بودجە بکەم) . ئه‌مه‌ بۆ خۆی نووکته‌یه‌، نوکتەکە لەوەدایە، کە دز ئەیەوێ چاودێری بودجە بکات. کاک رەفیق  تۆ لە سوید پارەت له‌ سۆسیال وه‌رده‌گرت و لە ماڵی مام و دەزگای کۆمەکی کلتوری بۆ زمانە بیانیەکانیش لووشت ئه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری سۆسیال بکه‌یته‌وه‌. جا چۆن لە ھەرێمێکی بەڕەڵای ژێر دەستی جەلال و مەسعودا ده‌ته‌وێ ببی بە فریشتە؟
3. لە چاوپێکەوتنەکەیا فەرمووت (بەڵێن ئەبەمە سەر) .
رەفیق سابیری هاوڕێی حه‌مه‌ی حه‌لاق، تۆ خوێنی حەمەی حەلاق و ھاوڕێکانت فرۆشت و چویتەوە باوەشی جەلالی مامت، کردت بە ماندێلای کورد. تۆ ئەو بەڵێنە درۆیەی کە بەو ھاوڕێ شەھیدانەت دابوو نەبردە سەر، جا چۆن ده‌توانی  بەڵێنێکی ببه‌یته‌ سه‌ر؟

4. لەو چاوپێکەوتنەیدا ڕاستتان نه‌کرد، که‌ وتتان (ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست ھاتووە خەونی سەد ساڵەی میللەتی کوردە). ھەر چەند ساڵێ لەمەوبەر لە وتارێکا نووسیبوت کە جەلال تاڵەبانی ھەلێکی مێژوویی لە دەست کورد دا. جا ئێستا ئێمە باوەڕ بە کام قسەیەت بکەین؟ . ئایا لە پەرلەمانیش ئاوا ھەر رۆژەی لە قەوانێک ئەخوێنی؟ تۆ بەو قسەیە ئەتەوێ بە خەڵک بڵێی دەنگ بدەن بە پارتی و یەکێتی، چونکە ئەم ھەرێمەی دروست بووە بەرھەمی رەنجی ئەوانە، به‌ڵام کاک رەفیق سابیر ئەوە باش بزانە ئەم ھەرێمەی پارتی و یەکێتی،  کوردویان تیا کردووه‌ بە عیبرەتی دونیا، که‌ له‌ ڕاستییدا بە خوێنی ئەو ھەموو رۆڵانە دروست بوو کە ئەمڕۆ کەسوکاریان سوکایەتیان پێده‌کرێ لە لایەن تۆ و مام و کاکتەوە. ئەگەر سەرکردایەتی کورد دڵسۆز بوونایە ئەوا ئەبوایە ئێستا کورد خاوەنی دەوڵەتی خۆی ده‌بوو، نەک ھەرێمێکی قرچۆک. تۆ لەوە ناچێ لە ھەرێمێکی نەزۆک زیاتر بە کورد رەوا ببینی، بۆیە ئەوە ئەده‌یت بە چاوی کورددا کە ئەمە دەسکەوتێکی سەد ساڵەییە . خەڵکینە پەرلەمانتارێک ھەڵبژێرن کە مافی ئەوە بە کورد بەرەوا ببینێ دەوڵەتی خۆی ھەبێ نەک رەفیق  سابیرێک، ته‌نها ھەرێمێکیشتان پێ رەوا نابینێ .

خوێنەری بەڕێز ، ئەمڕۆ دامودەزگای سیاسی و راگەیاندنی پارتی و یەکێتی لە لایەن خەڵکانی وەک پشتیوان و سەرۆ و بەرھەم ساڵح و رەفیق سابیر ئەرازێندرێنەوە . ئەم جۆرە مرۆڤانەن، که‌ بوونەتە ھۆی مانەوەی جەلال و مەسعودی بنه‌ماله‌ مافیا، گەر پێویسته‌ ئەمانە ریسوا بکرێن، تا جێی ئەوانی تریش لەق ببێت. بۆ بەرھەم  ساڵح و رەفیق سابیر ئەم شیعرەم لە زمانی رەفیق و دختۆر بەرھەمەوە نوسیووە ھیوادارم چێژی لێ ببینی .. ا

رەفیق سابیر:


من و بەرھەم دختۆرین
ھەردوکمان مشەخۆرین
ھەردوکمان بێ پرینسیپ
سەد نەوع خۆمان ئەگۆڕین

ھەریەکەمان بەجۆرێ
خۆی لە خەڵک ئەگۆڕێ
ھەردوک خاوەن دکتۆراین

نازانم چۆن پێیان داین
ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ
لەسایەیا وەک پاشاین

بەرھەم راستە رێوییە
بەڵام قەد وەک من نییە
من بۆ گەشتن بە مەرام
چی مەبدەئە نییە لام

بۆ فریودانی خەڵکی
شیرینە لەبز و کەلام
بەرھەمیش وەک من وایە
لەبلەبانی دونیایە
بۆ فێڵ لە خەڵک کردن
دەمی حەوت زمانی تیایە

بەرھەمیش زۆر فێڵزانە
لای ئەو درۆ ئاسانە
رەشت بۆ ئەکا بە سپی
ناھێڵێ رەنگ ببینی


بەرھەم:
رەفیق ئەبینم به‌ کزی
دەستی چەورم پێ سڕی
حاشا من قەت وەک تۆ نیم
چی بەدە لەتۆیا دیم

دکتۆرای من ھی غەربە
ھی تۆ ھی بەزم و تەڕبە
چۆن رووت یەت باسی کەی
تەریق بەرەوە و تەڕ بە

ئەو کەین بە پەرلەمانتار
تا بڵێی بەڵێ جار جار
نەک لەبەروەی دکتۆری
بەلام چونکە ملشۆڕی

بۆ نازانم دکتۆرات
چەنی تیایە تووڕەھات
کەس شەھادەی نەدیوی و
کەس نازانێ لە کوێ ھات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە